Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هاوڵاتییان شک دەکەن لەلایەن ئەمەریکاوە چاودێری بکرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 24 juli 2013 kl 10.29
ناوەندی ڕاژەکاریی لە شاری لولیۆ، وێنە: سکانپیکس

نزیکەی چل سکاڵا لەلایەن هاوڵاتییانەوە بۆ دەستگەی پشکنینی کۆمپیوتەر (Datainspektionen) نێردراوە کە شک دەکەن لەلایەن دەستگە ئەمەریکییەکانەوە چاودێری دەکرێن، هاوڵاتییان نیگەرانی ئەوەن کە زانیارییەکانیان لە فەیسبووک لە ڕێی ناوەندی ڕاژەکارەکانەوە (serverhallar) لە شاری لولیۆوە کەوتبنە دەست دەستگە ئەمەریکییەکان. دەستگەی پشکنینی کۆمپیوتەر ئەو پرسەی بۆ لێکۆڵینەوە گەیاندۆتە کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئەوروپا.     

ئەم سکاڵایانە دوای ئاشکراکردنە دێت کە ڕۆژنامەی (the Guardian) لە ناوەڕاستی مانگی ڕابوردوودا بڵاویان کردەوە کە  ماڵپەڕەکانی وەک (Google) و (Youtube) و (Facebook) زانیاری هاوڵاتیان وەک نامەی ئەلەکترۆنی، وێنە و فیلمەڤیدیۆییەکانیان دەدەنە دەستگەی ئاسایشی  ئەمەریکی (NSA).

جێی باسە  ناوەندی سێرڤەکانی فەیسبووک لە شاری لولیۆ مانگێک لەمەوبەر دامەزرا کە زانیاری نزیکەی 300 ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک لە ئەورووپادا کۆدەکاتەوە. جا گومانی ئەو کەسانەی سکاڵایان ناردوو لەوەیە کە بە نایاساییانە فەیسبووک ئەو بنکەیەی سویدی بۆ ناردنی زانیاری بۆ ئەمەریکا بەکار هێنابێت. بەڵام بەرپرسانی سێرڤەکانی فەیسبووک لەلولیۆ ئەو گومانانە ڕەت دەکەنەوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".