Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پێشنیازی بەتایبەتکردنی زانکۆی یۆتۆبۆری کراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 24 juli 2013 kl 12.36
Foto: Fredrik Persson/Scanpix

حوکوومەت لە کۆتایی مانگی ڕابوردوودا پێشنیازی کردووە کە زانکۆی یۆتۆبۆری بخرێتە سەر کەرتی تایبەت، سەرۆکایەتی زانکۆکە بە وریاییەوە چاو لەم پێسنیازە دەکەن بەڵام کۆمەڵەی فێرخوازان ڕەخنە دەگرن و دەڵێن بەتایبەت کردنی زانکۆ و خوێندی باڵا مەترسییەکی گەورەیە و چیتر زانکۆ دەبێت پەیڕەوی ڕەوتی بازاڕ بکات.

ئامانجی حوکوومەت لەم پێشنیازە ئەوەیە کە زانکۆ وەک کۆمپانیایەکی لێبێت کە بتوانێت گرێبەستی یاسایی ببەستێت و ئاسانتر هاوکاری لەگەڵ زانکۆ بیانییەکاندا بکات. بەڵام کۆمەڵەی فێرخوازان دەڵێن ئەوکات زانکۆ لەگەڵ داوا و حەزی بازاڕدا خۆی دەگونجێنێت کە ئیتر لە بری پرسی چۆنیەتی خوێندن گرنگی بە پرسی کامە خوێندن ڕەواجی زیاترە دەدرێت.

سەرۆکایەتی زانکۆش دەڵێن پێشنیازەکەی حوکوومەت دەکۆڵنەوە و گەر وابێت لەگەڵ دونیای ئەمڕۆدا باشتر گونجابت ئێمەش خۆمانی لەگەڵ دەگونجێنین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".