Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمۆنەکان ماڵیان بۆ پەناخوازان نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 24 juli 2013 kl 14.35
Scanpix. Montage: Sveriges Radio

حەوت لە دەی ئەو کۆمۆنانەی پێشوازی لە پەناخوازان دەکەن ناتوانن ماڵ بۆ ئەو پەناخوازنە دابین بکەن کە مۆڵەتی مانەوە وەردەگرن. بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی دەستگەی جێنشینی (Boverket) کێشەی نەبوونی ماڵ بۆ پەنابەران بەردەوامە و چاوەڕێ دەکرێت ساڵی داهاتوو خراپتر بێت.

هۆکاری کێشەی نەبوونی ماڵ بۆ پەنابەران بەپێی دەستگەی جێنشینی دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ژمارەی  خانوبەرەی کرێ و زۆربوونی ژمارەی پەنابەران بەڵام دابینکردنی ماڵ بۆ پەنابەران سەختترە لەبەرئەوەی ئەم گرووپەی کۆمەلگە هێشتا لە بازاڕی کاردا جێگیر نەبوون. لێکۆڵەوەر لە دەستگەی جێنشینی ئاننا ئەندەرشۆن دەڵیت.

چاوەڕێ دەکرێت ساڵی داهاتوو 37 هەزار پەنابەر کە تازە مۆڵەتی مانەوەیان لە سوید وەرگرتووە پێویستییان بە خانوو هەبێت. جا لەو 273 کۆمۆنەی حوکوومەت گرێبەستی لەگەڵ کردوون بۆ پیسوازی لە پەناخوازان 59 یان دەڵێن سەرەی خانووەرگرتنی پەنابەران پێشدەخەن و 49 شیان دەڵێن بەنیازن خانوە بچووکەکان بدەن لەیەک و بیدەنە پەنابەران.

ئەم کێشەیە دەستگەی کۆچ و پەناخوازن لێی زەرەرمەندن، پەناخوازن ناچار لە خانووی پەناخوازیی سەربە دەستگەی کۆچ دەمێننەوە و دەستگەی کۆچیش شوێنی بۆ پەناخوازی نوێ نامێنێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".