Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کوردە گیراوە سویدییەکە دەگەڕێتەوە سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 15 augusti 2013 kl 10.55
خەلەف تاک . وێنە: بنەماڵەی تاک

خەلەف تاک ئەو کوردە سویدییەی دوو مانگ لەوەپێش، کاتێ بۆ پشووی هاوین چووبووە بولگاریا و لەوێ گیرا، ئێستا ئازاد کراوە و بەمزووانە دەگەڕێتەوە سوید. ناوبراو لە ڕۆژی ٢٠ی مانگی یوونیی رابردوودا لە فڕۆکەخانەی ڤەرنای بولگاریا گیرا و مەترسیی ئەوەی لەسەر بوو کە لەبەر ئەو چالاکییە سیاسییانەی لە پێناو کێشەی کورد لە ساڵانی ١٩٨٠دا کردبوونی و هەر بۆیەش ڕایکردبووە سوید، ڕادەستی تورکیا بکرێتەوە.

ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت دەنووسێ کە ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە کاربەدەستانی بولگاری، داوای تورکیای بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەم چالاکە سیاسییە کوردە ڕەت کردەوە و دوای ئەوەی لە ماوەی هەفتەیەکدا هیچ داواکارییەکی نوێی تورکیا بە کاربەدەستانی بولگاریا نەگەیشت، ئەوا بڕیار درا کە خەلەف بە یەکجاری ئازاد کرێ. کچی خەلەف تاک پێخۆشحاڵیی خۆی لە ئازادبوونی باوکی رادەگەیێنێ و دەڵێ پێموایە باوکم تازە ناوێرێ سەفەر بکاتەوە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".