Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سویدییەک کوژراوە و یەکێک بریندارە لە سۆماڵ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 21 augusti 2013 kl 17.07

عەبدیرەحیم حەسەن دانیشتووی گەڕەکی هیوسبی لە ستۆکهۆلم و ئەندامی پارتی چەپ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە مەقادیشۆی پایتەختی سۆمال کوژراوە. ئەم هەواڵە لەلایەن براکەیەوە بۆ بەشی زمانە بێگانەکانی ڕادیۆی سوید (Sveriges Radio International) پشتڕاست کرایەوە.  لەهەمان هێرشی سەربازیدا سەرۆکی گروپی پارتی چەپ ئان مارگارێتا لیڤ بە سەختی بریندار بووە. بەپێی تەلەفزیۆنی سوید (svt) لیڤ گەیەنراوەتە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی کینیا.

جگە لەم دووانە ڕۆژنامەوانێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە ڕادیۆی سوید بەشی زمانە بێگانەکان دەڵێت تا ئێستا دوو تەرمی دیکە لە شوێنی ڕووداوەکەدا ماونەتەوە.

تا ئێستاش نەزانراوە بۆچی  کەسانە پەلامار دراون ئەوەندە نەبێت کە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێ کراوە لە کاتێکدا ئەو کەسانە لە زانکۆیەکەوە هاتوونەتە دەرەوە.

جێی باسە پارتی چەپ سەعات پێنجی ئەم ئێوارەیە ڕایانگەیاند کە دوو لە ئەندامانیان لە سۆماڵ بوون لە چوارچێوەی پرۆژەکارێکی پارتەکە لە ئاستی نێونەتەوەییدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".