Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەمڕۆ حوکوومەت لەسەر بودجەی ساڵی داهاتوو دانوستان دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 23 augusti 2013 kl 11.13

ئەمڕۆ حوکوومەت دانوستانەکانی لەسەر بودجەی ساڵی داهاتو دەست پێ دەکات و دەرئەنجامەکەی لە هەژدەی مانگی داهاتوو دەخرێتە بەردەم پەرلەمان. ئینستیتیوتی دۆخی بازاڕ ئەو دەستگەیەی کە پێشبینییەکانی لەسەر بارودۆخی ئابووری دەداتە حوکوومەت دەڵێت بودجەی ڕیفۆرمەکان سنووردارە، ئەمە لەکاتێکدایە کە حوکوومەت دەمێکە دەڵێت پارەیەکی زۆر بۆ بودجەی ڕیفۆرمەکانی ساڵی داهاتوو تەرخان دەکرێت.

وەزیری دارایی ئەندەرش بۆری ئەم عەسرە سەعات سێ بودجەی سەرمایەگوزارییەکانی ساڵی داهاتوو دەخات ڕوو. هەر لە بەردەم ڕێککەوتن لەسەر بودجەی ساڵی داهاتوو پارتی گەلی لیبراڵ داوای بەرزکردنەوەی موچەی مامۆستایان دەکات و پارتی سێنتەریش داوای سەرمایەگوزاری لەسەر کارگە بچووکەکان دەکات. مەسیحییەدیموکراتەکان داوای کەمکردنەوەی باجی موچەی خانەنشینان و مۆدێراتەکان پێنجەم هەنگاوی کەمکردنەوەی باجی مووچە بە گرنگترین ڕیفۆرم بۆ ساڵی داهاتوو دەزانن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".