Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یوتوبوری کەڵک لە ئەزموونەکانی سکۆنە وەر ئەگرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 september 2013 kl 15.25

دوای ئەو کوشتارو تەقەکردنانەی یوتوبوری، ئێستا پۆلیسی ئەو شارە یارمەتی لە بنکە پۆلیسییەکانی تری وڵات وەرئەگرێت. یەکێک لەوان دەزگای پۆلیسی هەرێمی سکۆنەیە. دوو ساڵ لەوەپێش شەپۆلێکی کوشتن و تەقەکردن هەرێمی سکۆنەشی گرتەوە و بۆ چارەی کێشەکە پۆلیسی سەراسەری وڵات یەکیان گرت و ئەو یەکگرتنەش کاریگەرییەکی چاکی هەبوو. ستێفان سینتێوس سەرۆکی پۆلیسی تاوانکاری هەرێمی سکۆنە ئەڵێت ئەوێرم بڵێم کە ئەو هەوڵە تەواو کاریگەر بوو، ئەگینا هیچ ناوچەیەک ناتوانێت بە تەنیا چارەی ئەو تەقە و کوشتنانە بکات.

ئەو یارمەتیەی کە شاری مالمیۆ وەختی خۆی وەری گرت بێکهاتبوو لە دیاربوونی پۆلیسی زیاتر لە شەقام و گەڕەکەکان، و دەستنیشان کردن و دۆزینەوەی چەک و ژینگە تاوانکارییەکان. هاوکات کە پۆلیس بە دوای چەکدا دەگەڕا توانیان دەست بە سەر بەشیکی زۆریش مادەی هۆشبەردا بگرن. ئەم مایەگوزارییە وای کرد لێکۆڵینەوەی تەواو لە سەر تاوانە قورسەکان  بکرێت و تاکوو ئێستاش پێنج کەس سەرجەم بە یەکەوە حووکمی ٧٨ ساڵ زیندانی دراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".