Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نەخۆشان، بێکاران و دایکوباوکانی لە پشووی منداڵدا زیاتر باج دەدەن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 13 september 2013 kl 11.36
Foto: Jessica Gow/Scenpix

مەودای نێوان ڕێژەی باجی کەسانی نەخۆش و بێكار و ئەو دایکوباوکانەی لە پشووی ڕاگرتنی منداڵەکانیاندان، لەگەڵ هی ئەوانەی کار دەکەن هەر دێ و زۆرتر دەبێت. خولی پێنجەمی داشکاندنی باجی داهات کە لە ڕیزی بودجەدا هاتووە، تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە لە سەر کارن. کەسانی‌تر لە ڕاستیدا بە دۆڕاوەی ئەم چاکسازییەی باجدان دادەنرێن!

ڕێژەی جیاوازیی باجدانی کارمەندان لەگەڵ هی ئەوانەی لە پشووی دایکوباوکێتیدان دەگاتە چەند هەزار کرۆن. ئەمەش جێڕەخنەی ئەو دایکوباوکانەیە. بۆ نموونە ئەو دایکەی لە پشووی منداڵداربوونە ئەگەر مووچەکەی ٢٢ هەزار کرۆن بێت، ئەوا پاش ماڵیات ١٥٤٠٠ کرۆنی بۆ دەمێنێتەوە. کەچی ئەگەر کار بکات ١٧٠٠٠ کرۆنی دەست دەکەوێ.

ماریا ئارنهۆڵم وەزیری یەکسانیی سوید لەبەرامبەر ئەو ڕەخنەیەدا دەڵێ ئامانجی دەولەت ئەوە نییە کە دایکوباوکان لێبڕاو بکات بگەڕێنەوە سەر کارەکەیان بەڵام هاوکات پشتگیری لە کەمبوونەوەی باج لە داهات دەکات و دەڵێ گەلێ لە ژنان مووچەکەیان زۆر کەمە و بێت و باجەکەیان کەم بێتەوە ئەوا بەسوودیان دەشکێتەوە.

بەشی ناوەندیی دەنگوباسی سوید بە یارمەتیی دەزگای باج لێکیداوەتەوە کە کەسانی نەخۆش، بێکار و دایکوباوکانی لەپشووی منداڵدا چەندە زیاتر لەوانەی کار دەکەن باج دەدەن. بۆ نموونە بێت و مووچەی کەسێکی وا ٢١٩٠٠ کرۆن بێت، ئەگەر کار بکات ٤٨٢٤ کرۆن باجی داهات دەدات و ئەگەر نەخۆش کەوێ، یا لە پشووی ڕاگرتنی منداڵدا بێت ئەوا ٦٤٥٨ کرۆن باج دەدات. ئەمەش لە ڕاستیدا وەک ئاراستەی حوکوومەت دادەنرێ کە خەڵک هان دەدات کار بکەن. وەبیربێنمەوە کە خانەنشینانیش گەلێ ساڵە ڕەخنەیان لە حوکوومەت هەیە کە زیاتر لەوانەی کار دەکەن، باجدەدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".