Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"ئێمە بەردەوام پشتی یەکترمان دەگرت"

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 10 januari 2014 kl 11.23
Foto: Janerik Henriksson/TT

مەگنووس فالکێ‌هێد و نیکلاس هاممارستروێم ئەو دوو ڕۆژنامەوانە ئازادەی لەم ڕۆژانەدا لە زیندانێکی سووریا بەردران دوێنێ گویشتنەوە سوید و لە کۆنفرانسیکی چاپەمەنیدا باسی ئەم ماوەیەیان کرد.

نیکلاس هاممارستروێم بۆ وێنە گوتی: "ئێمە پشتیوانی یەکتر بووین. لە ژوورێکدا دەخەوتین و ئاڵوگٶرمان بەو تەختی خەو و ئەم دۆشەگە دەکرد کە لە ژوورەکەدا هەبوو. سارد و تاریک بوو. ئێمەش بۆ ئەوەی گەرم دابێین ڕادەکشاین و زۆرجار یەکترمان لەباوەش دەگرت. کاتێ دڵم دەگیرا و دەگریام، مەگنووس دڵی دەدامەوە. هەروەها بەپێچەوانەش. ئێمە هەوڵمان دا خواردنەکەشمان پێکەوە بەشکەین تا بەقەد یەکمان خواردن هەبێ. ئێمە پشتی یەکترمان دەگرت. جلەکانمان دەشوشت و هەوڵمان دەدا پاک و خاوێن بین. هەردەم قسەی هاندەرانەی خۆشمان بە یەکتر دەگوت و هەوڵمان دەدا هەمیشەش ئەرێنییانە بیربکەینەوە."

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".