Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

یەکێتیی ئەورووپا ڕەخنە لە دەزگای هەواڵگریی رادیۆیی سوید دەگرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 10 januari 2014 kl 13.34

سوید دەبێ بە یاسای هەواڵگریی رادیۆییدا کە چاوەدێری بە سەر ناوەندی (FRA)دا دەکا بچێتەوە. ئەمە ڕاسپێرییەکە کە پەرلەمانی ئەورووپا لە توێی ڕاپۆرتێکی نوێدا لەسەر ئەم کۆنترۆڵە بەربڵاوەی لە ئەورووپادا هەیە بە سویدی کردووە.

 کریستیەن ئێنگستروێم نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا لە پارتیی سویدیی چەتەدەریاییەکان (Piratpartiet) پێشوازی لەم ڕاسپێرییە دەکات و دەڵێ زانیاریی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە ناوەندی (FRA)ی سوید هاوکاریی ئەمریکاییەکانی کردووە تا بچنە ناو سیستەمی کۆمپیوتێرییەوە تا جاسوسی بە سەر خەڵکێکی یەکجار زۆری ئەهلیدا بکەن و ئەمە بە ئاشکرایی پێشێلکردنی پەیماننامەی پەسندکراوی ئەورووپا لە سەر مافی مرۆڤە. چون پێوەندیکردن بە مافی هەموو مرۆڤێک دادەنرێ.

لێژنەیەکی پەرلەمانی ئەورووپا لە وەرزی پاییزدا و بەدوای لەقاودانەکانی ئێدورد سنۆودن لەسەر چاوەدێریی بەربڵاوی ئەمریکاییەکان، پازدە جار ئەم بابەتەی وەک پرس لە هاووڵاتیانی ئەورووپایی کردووە. ئەوەش کە ئەمریکاییەکان موبایلی خاتوو ئەنگێلا مێرکل سەرۆکی ئەڵمان و سیستێمی تەلەفۆنی و کۆمپیوتێریی گەلێ دامەزراوە و ناوەندی سەر بە یەکێتیی ئەورووپاشیان کۆنترۆڵ کردووە کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.

ئێستا لە توێی توێژینەویەکدا رەخنە لە شێوەی کاری (FRA)ی سوید گیراوە و ئەم پێشنیازەش هاتۆتە گۆڕێ کە دەبێ سوید بە یاساکانی خۆی لە بواری هاوکاریی هەواڵگریدا بچێتەوە. چوار وڵاتی بەریتانیا، ئەڵمان، فەرانسە و هۆڵنداش هاوکات لەگەڵ سوید ڕەخنەیان لەمبارەوە لێگیراوە.

پێشنیازە باسکراوەکانی ئەم ڕاپۆرتە لەو چەند مانگەی داهاتوودا لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە دەکەونە بەر مشت و مڕ و بڕیارلەسەردان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".