Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پێداچوونەوە بەسەر بازداشتگاکاندا دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 27 oktober 2014 kl 11.04
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنە لە دۆخی لاوان لە بازداشتگاکاندا دەگرێت
(4:44 min)
wêne: TT

زیاتر لە ٥٠٠ لاوی ژێر ٢١ساڵی لە سوید بە سنووربەندییەوە بازداشت کراون. ئەم سنووربەندییە ڕێگایان پێنادات پەیوەندیان بە کەسانی دیکەوە هەبێت. سوید چەندین جار بەهۆی جوداکردنەوەی، یان ئایزۆلەکردنی کەسانی بازداشت کراو ڕەخنەی لێگیراوە. ئێستاش بنکەی تەندروستیی تاوانباران بەمەبەستی باشترکردنی هەڵومەرجی لاوان لە بازداشتگاکاندا پڕۆژەیەکی داڕێشتووە. بەڕێوەبەری پرۆژەی بنکەی تەندروستیی تاوانباران، ئۆسا ڤاللێنگرێن باسی ئەم پڕۆژەیە دەکات. 

ڤاللێنگرێن دەڵێ ئێمە هیوادارین بەوە بگەین کە هەموو لاوێک لە بازداشتگادا ڕۆژانە لانیکەم دوو سەعات پەیواندیان لەگەڵ مرۆڤێکی دیکە هەبێت. ئەمەش بە دوو مەبەستەوە. بەشێکی مەبەستی ئێمە دەگەڕێتەوە سەر لایەنیی مرۆڤیانە، کە بازداشتکراوان لەژێر بارودۆخی ئەشکەنجانە نەبن. ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر ئایزۆلەکرابن وەکوو ئەشکەنجە لەقەڵەم دەدرێت. لەیەنێکیدیکەی بەمەستی ئێمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لەکاتی بازداشتکردنیاندا هەست بکەن کاتەکەیان پڕمانایە، کە دەتوانن دەرس بخوێنن، وەرزش بکەن، لەگەڵ دەروونناسێک پەیوەندیان هەبێت و زانیارییان سەبارەت بە داهتوو پێبدرێت.

بەشی هەواڵەکانی "ئێکۆتی" ڕادیۆی سوید سەردانی بازداشتگای کرونوبێری لە شاری ستۆکهۆڵم کردووە. کارمەندی بازداشتگای کرونوبێری، فێلیسیا یوسێلیوس لە مانگی سپتامبەرەوە لەگەڵ لاوەکانی بازداشکراو کار دەکات و باسی دۆخی ئەمانە دەکات.

یوسێلیوس دەڵێ دەم دەم خەمگیین دەبن، هێزی وەگەڕخەری چالاکیان نییە و تا دێ سەرنجی کەمتر بە ژیانی دەرەوەی بازداشگا دەدەن.

ئەمساڵ، تاکوو مانگی ئاگوستی زیاتر لە ٥٠٠ لاوی ژێر ٢١ساڵ لە سوید بازداشت کراون و لە بازداشتگادا سنووربەندییان بۆ داندراوە. بڕیاری بازداشتکردن لەلایەن دادگاوە دەدرێت و زۆربەی جارەکان بڕیارێکی وەها لەدوای ئەوەی کە پارێزەری گشتیی لەدادگا بەمەبەستی پاراستنی لێکۆڵینەوەی پۆلیس هەوڵی بۆدەدات. ئەمەش مانای ئەوەیە کە بازداشکراوان پەیوەندیان لەگەڵ خەڵک سنووردار دەکرێت و بۆ ماوەیەکی زۆر ڕیگایان پێنادرێت، جیا لە کارمەندانی بازداشتگا، کەسی دیکە ببینن. هەر بۆیەش لە بەشێکی زۆری ئەم کاتەدا ئایزۆلە کراون.

ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٢٠ لاو بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ بڕیاری سنووربەندییان بەسەردا سەپابوو.

سوید لەلایەن لێژنەی ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووە کان، بەهۆی بارودۆخی بازداشتگاکان ڕەخنەی لێگیراوە. بۆیە لەئێستادا هەوڵدەدرێت بۆ گۆڕانکاری و هەر لاوێکی بازداشتکراوە لە ڕۆژێکدا لانیکەم بۆ ماوەی دوو سەعات دەبێت پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی دیکە هابێت.

بەرپرسی پڕۆژەی بنکەی تەندروستیی تاوانباران، ئۆسا وللێنگرێن باسی ئەوەی کرد کە ڕێگایان پێبدرێت وەرزش بکەن یان لەگەڵ دەروونناسێک بدوێن. سەبارەت بەوەی کە ئایە ئەمە بەسسە یان نا، وللێنگرێن وەها دەڵێ.

ڤاللێنگرێن دەڵێ بۆ ئەوەی بەسسە تاکوو کاتی بازداشتکردنیان بە ئەشکەنجە لەقەڵەم نەدرێت. ئەمەش لەبەراورددا لەگەڵ ئەوەی کە هەیە پێشڕەوەییەکە.

لێزانی وەرزشی "یۆگا" لە بازداشتگای کرونوبێری، ئاندێش تۆمسۆن لەگەڵ ئەم لاوانە کاردەکات. سەبارەت بە کاتئی بازداشکردنیان تۆمسۆن دەڵێ ئەمە بۆیان دەبێتە فشارێکی دەروونی، کە لەپەناڕا بازداشت دەکرێن. لەکاتی "یۆگادا" هەست بەوەش دەکەم کە پێویستیان بەوە هەیە کە باسی دۆخی خۆیان بکەن. بۆیە منیش کاتی "یۆگا" کورتدەکەمەوە و ڕیگایان پێدەدەم هەم قسە بکەن و هەم "یۆگاش" ئەنجام بدەن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".