Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمپانیاکانی وانەگوتنەوە نیگەرانن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 3 november 2014 kl 14.54
"خێزانەکان لە توانایاندا نیە ئەو پارە دابین بکەن"
(6:30 min)
Bertil Ericson / TT

لەپاش بریاردانی حکومەت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەربووکردنەوە وانە ووتنەوە بەمنداڵان لە ماڵاندا نیگەرانی لێدەکەوێتەوە. ئەو کۆمپانیایانەی کە مامۆستایان تایبەت بەو بوارە دامەزراندووە مەترسی داخستن یان هەڵواشندنەوەی کۆمپانیاکانیان لەسەرە.

سێرێناتێگویل تێکین لە کۆمپانیای ئەکادێمی ئۆمتانکێ بەڕێوەبەری بەشی کڕیارە و ئەو مەترسیانە پشتڕاست دەکاتەوە.

 -    سێرێنا تێگویل تێکین دەڵێت. شایەنی باسە کە ئەو کاروبارانەی پەیوەندیان بەم بوارەوە هەیە بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکەن. لە هەمانکاتدا زۆربەی قوتابیان ناتوانن هاوکاریان لە وانەکانیاندا لە ماڵەوە بکرێت. هەروەها ئەو کەسانەی کە لەلای ئێمە بۆ وانە وتنەوە لا ماڵاندا دامەزراون پێدەچێت لەبەر نەمانی ئەو قەرەبووە لەسەر کار دەبکرێن و کارەکانیان لەدەست بچێت. لە ئێستادا نازانین دەرئەنجامی ئەو بڕیارەی حکومەت چۆن دەبێت،بەڵام زۆر بەزووی حکومەت ئەو بڕیارەی دەرکردوو و ئێمەش پێی سەر ساموو و نیگەران بووین، بەتایبەت لە ڕوانگەی ئەو قوتبیانەی کە هاوکاری لە ئێمەوە وەردەگرن و هەروەها ئەو کەسانەی کە لە لامان دامەزراوەن و کار دەکەن.

 نیگەرانی لە نێو کۆمپانیا تایبەتەکانی وانە وتنەوەی لە ماڵاندا لە پاش بڕیاری بڕینی قەرەبووی هاوکاریکردنی ئەو قوتابیانەی کە لەماڵەوە هاوکاری دەکرێن  " rutavdraget för läxhjälp" لە لایەن حکومەتی نوێوە، بەشێوەیەکی بەرچاو بەربڵاوبووە.

ئەو کۆمپانیایەنە تیشکیان خستۆتە سەر ئەوەی کە ئەگەر بێت و ئە بڕیارەی حکومەت بێتە جێبەجێکردن داهاتیانی کەم دەکات و ڕیژەیەکی زۆر لە کۆمپانیا بچووکاکان ناچار دەبن کۆمپانیاکانیان دەبخەن، لەبەر ئەوەی خێزانەکان لە رووی ئابووریەوە توانای خەرجی گشتی ئەو پارەیان نیە هەتاوەکو مامۆستیای تایبەت بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن کە لەماڵەوە وانەیان پێ بڵێنەو. سێرێنا تێگویل تێکین لە کۆمپانیای ئەکادێمی ئۆمتانکێ بەڕێوەبەری بەشی کڕیارە و لە ئێستادا کۆمپانیاکەیان نزیکەی ٤٠٠ هاوکاریکەری وانەیان لادامەزراوە و نوسینگەیان لە شارە گەورەکانی وەک ستۆکهۆڵم، یۆتۆبۆری و مالموێدا هەیە.  

سێرێنا تێگویل تێکین ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بڕیارەی حکومەت بێگومان کاریکاری لەسەر کاروباری ئەوان دەبێت.

-       سێرێنا تێگویل تێکین دەڵێت. بێگومان کاریکەری لەسەر کۆمپانیاکەمان دەبێت، بەڵام لە ئێستادا نازانین بەچی لایەکدا دەشکێتەوە. لەهەمان کاتدا پێدەچێت کە  دامەزروەکان بە ریژەی لە %٥٠ کەم بکەینەوە. 

جێگەی ئاماژەیە کە ساڵی ٢٠١٣ حکومەتی ئەو کات واتە حکومەتی هاوپەیمانی راستەکان، یاسایی دابین کردنی هاوکاریی  قوتابیان هەتاوەکو ئاستی ئاماددەی خوێندنی دەرکرد. ئەو هاوکاریەیان خستە نێو چوارچێوەی پارە بۆ یارمەتیی پاککرنەوە و خزمەتگوزاری ماڵەوە. ئەوەش لە ڕێگەی داشکاندنی ساڵانەی ڕێژەی باج یا خود وەرگرتنەوەی باج کە بە سویدی بە (rut-avdraget) دەناسرێ. واتە لەو ڕێگەیەو خێزانەکان دەیان توانی مامۆستای تایبەت بۆ منداڵەکانیان بەپارە دابین بکەن و لەپاشان و لە کاتی وەگرنەویووەی باجدا بەشێکی ئەو خەرجییە وەربگرنەوە. چەندین کۆمپانیا کە پێشتر لەبواری دابینکردنی مامۆستای تایبەت کاریان دەکرد لە پاش ئەو یاسای حکومەتەوە بەزووی گەشەیانکردن.بەڵام حکومەتی نوێی سوید بڕیاریداوە کە ئەگەر بێت و پێشنیازە بوودجەکەی لە پەرلەماندا دەنگی پێبدرێت و پەسەن بکرێت ئەوا لەسەرتای ساڵی داهاتووەوە قەربووی هاوکاری کردنی قوتابیان هەڵوەشێنێتەوە.

بەشی هەوڵەکانی ڕادیۆی سوی ئێکۆت، پەیوەندی بە نزیکەی ١٥ کۆپانیا کردووە کە لەدابینکردنی هاوکاریکەری قوتابیاندا کاردەکەن. زۆربەی زۆری ئەو کۆمپانیانە پێیان وایە کە ڕێژەی مشتەریەکانیان یان کڕیارەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات، هەروەها داهاتیشیان کەم دەکات. لەبەر ئەو هۆکارە چوار لەو کۆمپانیا بچووکانە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کۆمپانیاکانیان دادەخەن.  یەکێک لەو کۆمپانیا بچووکانە بە نلە ژێرناوی دین لێکس یێلپ مەترسی داخستنی لەسەر و فێلیکس مارتینسۆن دامەزرێنەری ئەو کۆمپانیایەیە.

-      فێلیکس مارتینسۆن دەڵێت. لەجێگادا هەستم بەوە کرد کە ئیدی من ناتوانم لەم بوارەدا کار بکەم. لەبەر ئەوەی کە خەرجی دابین کردنی مامۆستای تایبەت بۆ منداڵەکان لەڕووی ئابووریەوە زۆر کاریکەری لەسەر خێزانەکان دەبێت و ئەوانیش لە توانایاندا نابێت کە ئەو پارە تەرخان بکەن. لەروانگەی ئێمەشەوە ئەو کات هێندە کڕیاری خزمەتگوزاریمان نامێنێت کە بتوانین لەسەری بەردەوامبین.  ئەوش جێگەی نیگارانیە. 

ئەو بڕیارەی حکومەت زۆرترین کاریگەری لە ڕووی ئابووریەوە لەسەر کۆمپانیا بچوکەکان دەبێت. لەبەر ئەوە ئەو کۆمپانیایانە هێندە کڕیاریان نیە هەتاوەکو بتوانن لە پاشەڕۆژدا ئەگەر بێت و نیوەی کریارەکانیشیان لەدەست بدەن بەردەوامبن. ئەمەر بەراورد بە کۆمپانیا گەروکانی هەمان بوار، هەر بۆ نمونە کۆمپانیای مایی ئەکادیمی کە گەرەترین کۆمپانیایە لەم بوارەدا خۆیان بۆ گۆڕانکاریەکان ئاماددەکردووە و پێیانوایە کە نیوەی کڕیارەکانیان لەدەست دەدەن، بەڵام هەر بەردەوام دەبن. لەلایەکی دیکەوە دەنگۆی باشیش هەیە کە لەم بوارەدا کۆمپانیاکان دەتوانن بەردەوامبن و کڕیارەکانیش بمێنن، ئەگەر بێت و حکومەت بڕیارەکی خۆی جێبەجی بکات، کۆمپانیای ستودیێ ئەکادەمین یەكێکە لە کۆمپانیایانەی کە گەش بینە و مارکوس یێکس ڤیک خاوەنداری دەکات.

 -   مارکوس یێکسڤیک دەڵێت. ئێمە پێش وەخت لەو بڕیارە ئاگاداربووین توانیمانە بەرنامە داڕێژیی بۆ بکەین، بێگومان ئەو بڕیارە حکومەت زۆر بەگران لەسەر کریارەکانی هاوکاری دەکەوێت، لەبەر ئەوە ئێمە نرخی ئەو خزمەتگوزارەیە دادەبەزێنین. لەو ڕوانگەوە زۆربەی کڕیارەکان دەتوانن مامۆستا یان هاوکاریکەری بۆ وانە وتنەوەی لە ماڵەوە بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن. هەرچەندە لە جاران گران دەکەوێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".