Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

شۆفێری شەمەندەفەرەکان چاوپۆشی لە کەمووکورتی دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 4 november 2014 kl 14.57
" ئەو کارە گومان دروست دەکات"
(5:50 min)
Foto: David Westh/Sveriges Radio

شۆفێری شەمەندەفەرەکان ڕاپۆرت لەسەر کەمووکرتی ‌هێڵی ئاسنی شەمەندەفار ناگەیەنن. هەرچەندە شۆفێرانی شەمەندەفەر ئەو ئەرکەیان لەسەرە کە لەکاتی هەر ڕوداوێک یان کەمووکورتی لە ‌‌هێڵەکاندا ڕاپۆرتی لەسەر بنووسن و بە لایەنی بەرپرسی بگەیەنن.

لە توێژینەویەکی زانکۆی ئومیۆ تایبەت بە دڵنیای هێڵە ئاسنیەکانی شەمەندەفەردا هاتووە.رێبێکا فۆرشبێری یەکێکە لە توێژەوانی ئەو ڕاپۆرتەی کە لەسەر دڵنیای هێڵەکانی شەمەندەفەر بڵاو کراوەتەوە.فۆرشبێری تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە ئەم کردارەی شۆفێرانی شەمەندەفەر ڕەوشێکی ئاسایی لە خۆ گرتووە.

-    ڕێبێکا فۆرشبێری دەڵێت. لە زۆربەی کاتدا کە ئەگەر کەمووکوڕی هێڵەکان بچوک بێت، دەتوانیت بڵێن کە شۆفێران پشتگوێی دەخەن. هەر لەبەر ئەوە مرۆڤ هەست بەوە داکات کە ئەو کەمووکورتیانەی کە ڕاپۆرتیان لەسەر ڕاگەیاندراوە چارەسەریان بۆ ناکرێت یان کاتی زۆری پێدەچیت هەرتاوەکو چارسەریان بۆ دەکرێت.لەم ڕوانەگەیەوە زۆر ئاسایی بووەتەوە کە هێڵەکانی شەمەندەفەر خراپ بن. 

دەوترێت کە شۆفێرانی شەمەندەفەر بینای و بیستنی هێڵەکانی شەمەندەفەرن لەمسەر هەتاوەکو ئەو سەری هێڵەکان. ئەمە لەبەر ئەوەی کە تەنها ئەوان دەتوانن لە دۆخی هێڵە ئاسنینەکان ئاگاداربن و ڕاپۆرت لەسەر کەمووکورتی ئەو هێڵانە ڕابگەیانن. ئەگەر بێت وشۆفیران  هەڵەیەکی گەورە و مەترسیدار لە هێڵە ئاسننینەکاندا ئاشکرا بکەن ئەوا ڕاستەو خۆ و بەپەلە لە ڕێگەی تەلەفونەوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە دەکەن. لەبەرامبەردا ئەگەر هەڵەکە یان کەمووکورتیەکانی هێڵەکانی شەمەندەفەر بەو ئاستە مەترسیدار نەبوو یان پێویستی بەچارەسەری کوتوپڕ نەکرد، بۆنمونە ئەگەر شەمەندەفەرکە لەکاتی ڕۆشتندا بەدێژای هێڵەکە تەنها بلەرزێت  ئەوا شۆفێران زۆربەی کات گوێی پێنادەن و ڕاپۆرتی لەسەر نانوسن.

 ئەمەش هەستێکی سەیر لای ڕێبێکا فۆرشبێری دروست دەکات.

-    ڕێبێکا فۆرشبێری دەڵێت. هەستێکی نائاسایی لای مرۆڤ دروست دەبێت لە روانگەی ئەوەی کە یەکەم مەبەست گەشتیارەکەیە و کە شەمەندەفەرکە لەکاتی خۆیدا بەڕێبکەوێت هەتاوەکو ئەوەی کە یەکەم مەبەست دڵنیای ڕێگەکە بێت. 

لە توێژینەوەکەدا چەندین شۆفێری شەندەفەر باشداربوون و ئاشکرایان کردووە کە چەندین هێلی شەمەندەفەر زۆر دژوارو مەترسیدارە لە کاتی تێپەربوونیان بەسەریدا یان ئاشکرایان کردووە کە ئەو کەسانەی لەسەر هێلەئاسینیەکانی  شەمەندەفەر کار دەکەن بێ ئەزموونەن، کە ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی لەسەر ڕووداو لەکاتی کارکردن یان ئاژووتندا. هەروەها جەختیان لەسەر ئەوش کردۆتەوە لەکاتێکدا کە بۆ نمونە نۆ ڕاپۆرتیان لەسەر کەموو کورتیەکان نوسیووە ، بەڵام هیچ  جارەسەرێک لەلایەن بەرپرسانی هێڵەکانەو بۆ کەمووکورتیەکان نەکراوە یان لەزۆربەی کاتدا تەنانەت پەیوەندی بە شۆفێرەکەوە کە ڕاپۆرتەکی نوسیووە نەکراوە، ئەوا ئاسای دەبێتەوە کە بۆ دەهەمین جار شۆڤێران راپۆرت نانووسن و کەمووکورتیەکان وەک خۆیان دەمێننەوە. ئەمە بەووتەی چەند شۆفێرکە. لەهەمان کاتدا یەکێک لەو شۆفێرانە بۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی دەگێرێتەوە کە لەو شوێنانەی هێڵەکان کەمووکرتیان هەیە ئەوان ئاستی خێرایەکەیان لەوەی کە ئاماژەی پێکراوە کەمتر دەکەنەوە، ئەمە لەبەر مەرترسی ئەوەی کەلە سکە دەرنەچن.

-    فۆڕشبێری دەڵێت. لە هەندێک لەو هێڵانەدا شۆفێران بەدڵنیایەو ناتوانن لەو ئاستە خێرایەی کە پێشنیازکراوە لێبخوڕن، ئەمەش لەبەر ئەوەی کە دڵنیا نین و مترسی لەسەر ئەو هێڵە لە ئارادایە. 

هەروەها هەندێکی دیکە لەو شۆفێرانە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە لەو کاتەی ئەوان ڕاپۆریان کردووە کە لە هێڵە ئاسنینەکانی شەمەندەفەر کەمووکوڕی هەیە هەتاوەکو جارەسەرکردن کاتی زۆری پێدەچێت. ئەمەش زیاتر پەیوەندی بەوەوە هەیە کە هەریەکە کۆمپانیاکانی شەمەندەفەر لە کاتی ئاشکراکردنی کەمووکردتیدا پەیوەندی بەشە جیا جیاکانەو دەکەن. بۆ نمونە هەندێکیان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بنکەی کارمەندانی ‌چاکەروەی  هێڵە ئاسنینەکانەوە دەکەن، هەندێکی دیکە لە شۆفێران پەیوەندی بە کۆمپانیاکەی خۆیانەوە دەکەن ڕاپۆرتەکە بەوێ دەگەیەنن، پاشان کۆمپانیاکەیان ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی فەرمانگەی هاتووچۆ دەکات، فەرمانگەی هاتووچۆش ئەو ڕاپۆرتە ڕادەستی یەکێک لە کۆمپانیاکانی دەکات هەتاوکوە چارەسەری بکەن.  بەوتەی ڕێبێکا فۆرشبێری ئەو دەستی دەستیە زۆر پێ ئەچێت و کەمتەرخەمی لێدەکەویتەوە.

-    ڕێبێکا فۆرشبێری دەڵێت. ئەو کارە گومان دروست دەکات. شۆفێرانی شەمەندەفەرکان هەست بەوە دەکەن کە پرسە گرنگەکان لە نێوان لایەن بەرپرسەکاندا دەستی دەستی پیدەکرێت و لەپاشاندا بەبێ چارەسەر وەلاوە دەنرێت.     

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".