Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
تەندروستی

کاتی خۆکوتان دژی هەڵامەت هاتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 5 november 2014 kl 12.53
wêne: Fredrik sandberg/TT

وێدەچێ وەرزی پشمە و سڕ و هەڵامەت لە ئێستاوە زۆر بەگوڕ هاتبێتە سوید و جارێ نەیەوێ وازیشمان لێبێنێ. بۆیە کاتی خۆکوتان دژی ئانفلۆنزا هاتووە.

 ساڵی پار، زستانێکی تووشمان نەبوو بەڵام ئەمساڵ جیاوازترە و دەزگای تەندروستیی نیشتمانیی سوید ڕاسپاردەکانی توندوتیژتر کردۆتەوە. چاوەڕێ دەکرێ کە لە ماوەی چەند هەفتەدا ئەم نەخۆشییە گیرۆدەییە بڵاوبێتەوە و تا سێ مانگی داهاتوو بگاتە ئەوپەڕی خۆی.

  

دیارە دوو مانگ پاش خۆکوتانەکە، پارێزەیەک لە لەشدا دروست دەبێ و دژی ئەم نەخۆشییە بەرگری دەکات. ئەم خۆکوتانە بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵەوەیە، هەروەها ئەوانەی دوو گیانن یا نەخۆشییەکی بەردەوامیان هەیە و کێشیان یەکجار زۆرە ـ جا هەر تەمەنێکیان هەبێ ـ بە شێوەی جیددی ڕاسپێری کراوە.

دیارە ڤاکسینەکە لە سەتاسەت کەسەکە ناپارێزێ بەڵام ئازار و نەخۆشییەکانی هەڵامەت لەو کەسەدا کە بیگرێ گەلێ کەمتر دەکاتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".