Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

کارکردن لە شوێنی گیانلەدەستدانی کرێکارەکان قەدەغە کرا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 5 november 2014 kl 14.49
کرێکارەکان سویدی نین
(6:19 min)
Foto: Anders Hildemar Olsson/Sveriges Radio.

دوێنێ دیواری بینایەک ڕووخاو بوو بەهۆی گیان لەدەستدانی دوو کرێکار و بەسەختی برینداربوونی کەرێکارێکی دیکە. ئەم ڕووداوە لە شاری ستۆکهۆڵم روویدا.

لەپاش ئەو ڕووداوە دەزگای ژینگەی کار( Arbetsmiljöverket) فەرمانی بە کۆمپانیای وەزی فۆرتوم کرد کە بەزووی شوێنی ئەو کارەی ڕووداوەکە لێی ڕوویداوە دابخات.کرێسیمیر ئیڤێسکیچ لە دەزگای ژینگە کار ئاماژەی بە قەدەغەکردنی کارکردن لەو جێگەیە دەکات.

-    کرێسیمیر ئیڤێسکیچ دەڵێت. ئێمە لایەنی پەیوەندیدارمان ڕاستەوخۆ ئاگادارکردەووە کە ئەو جێگەیە قەدەغەیە کاری تێدا بکرێت. هەروەها ئاماژەمان بەچەندین کەمووکورتی لەو جێگەیەدا کردووە کە دەبێت پێش دەست بەکارکردنەوە چارسەر بکرێ.

دەزگای ژینگەی کار( Arbetsmiljöverket) لەپاش ئەو ڕووداوە ڕەخنەی توندی لە کۆمپانیای وزەی فۆرتوم کە خاوەندارێتی بیناو کارەکە دەکات گرتوو و ڕاستەوخۆی فەرمانی بەو کۆمپانیایە کرد کە جێگەی ئەوکارەی کە ڕووداوەکە لێی ڕووداوە دابخرێت. هەروەها دەزگای ژینگەی کار دەستووبرد سێ مەرجی بۆ ئەو کۆمپانیای دەرکرد. یەکەم خاوەنکارەکە دەبێت دڵنیایی ئەو ڕابگەیەنێت کە دەتوانێت ڕێگری لە ڕووخانی هاوشێوە بکات، دووەم، نابێت کار لەو جێگانەی کە مەترسی ڕووخانی لەسەرە ئەنجام بدرێت، لە کۆتایداو سێهەم مەرج، دەبێت فۆرتووم لێکۆڵینەوەی پێشوەخت لەسەر ئەو بەشانەی لە کاتی بیناسازیدا پێکەوە دەبەسترێن ئەنجام بدات. هاتاوەکو ئەو کۆمپانیایە بەڵێنی جێبەجێکردنی ئەو مەرجەکانی دەزگای ژینگەی کار نەدات کارکردن لەو جێگەی بیناسازیە قەدەغەیە.

جێگەی ئاماژەیە کە دوێنی دوو کەس لە لەکاتی کاردا و لە جێگەیەکی بیناسازی لە شاری ستۆکهۆڵم بەهۆی ڕووخانی دیوارێکەوە کە وەزنەکەی ٥٠ تۆن بووە  گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بەسەختی بریندار بووە. لەپاش ئەو رووداوە فەرمانگەی فریاکەوتنە لە جێگەی ڕووداوەکە ئاماددەبوون و بێجگە ئەو سێ قوربانیە کەسێکی دیکە بەهۆیی بینینی ڕووداوەکەوە توشی شۆک  یان حەپەسان بووەو باری دەروونی ناجێگیرە. ئەم ڕووداوە  کاتژمێر نۆی سەرلەبەیان دووێنی کاتێک یەکێک لە دیوارە تەواوبووەکانی بیناکە دەڕووخێت بەسەر  ئەو کارمەندانە کەلەو کاتەدا لەوێ ئاماددە بوون دەکەوێت.جێگەی ئاماژەیە کە ئەو کارمەندانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون بەڕەگەز هاوڵاتی پۆڵەننین و لەلایەن کۆمپانیایەکی ئاوستووریەوە یان نەمسانیەوە دامەزراون. کۆمپانیای وزەی فۆرتوم کە خاوەنداری بیناکە دەکات کاری بیناسازی ئەو بینایەی بە کۆمپنانیا نەمسایەکە سپارتووە.  کۆمپانیا نەمسایەکە لەگەڵ ئەو کرێکارانەی کە گیانیان لەدەستداوە هیچ پەمانامەیەکی گشتی نێوان کرێکارو خاوەنکاری تومار نەکردووە، ئەوەی کە بەسوید بە(kollektivavtal) دەناسرێت.

ئەوەش لەلایەن سەندیکای کرێکارانی بیناسازی ستۆکهۆڵمەوە (Facket Byggnads Stockholm ) بە توندی ڕەخنەی لێگیرا. ئەندامانی ئەم سەندیکایە کە لەبینایەکی دیکەی نزیکی ئەو بینایەی ڕووداوەکە لێی روویداوە کار دەکەن. بەپێی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی ستۆکهۆڵم کە بە کەناڵی P4 یی ستۆکهۆڵمی ڕادیۆی سویدیان ڕاگەیاندووە پێشتر ئەندامانەکانی ئەوان بنکەی سەندیکاکەیان لە مەترسی ڕوودانی  نەخوازراو لەو بینایەدا ئاگادارکردۆتەوە. هەر لەبەر ئەوە سەندیکای کرێکارانی بیناسازی ستۆکهۆڵم جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەگەر پەمانامەیەکی گشتی نێوان کرێکارو خاوەنکاری توماربکرایەو لە ئارادا هەبووایە دەتوانرا ڕێگری لەو ڕووداوە بکرێت. بەڵام بەچی شێوەیەک ڕووداوەکە ڕوویداوە هەتاوەکو ئێتستا ئاشکرا نەبووە، لەبەر ئەوە

کرێسیمیر ئیڤێسکیچ لە دەزگای ژینگەی کار هەڵسەنگاندی پێشوەخت بەگرنگ لەقەلەم دەدات.   

-       کرێسیمیر ئیڤێسکیچ دەڵێت. لە ڕوانگەی هەڵسەنگاندی پێشوەختی مەترسیەکانەوە دەتواندرێت مەترسی ڕووخان کەمبکرێتەوە وە چارەسەریشی بۆ بدۆزرێتەوە. پاشان مرۆڤ دەتوانێت لەجێگەیەکی دڵنیادا کار بکات.

ئایا نەدەبوو پێشوەخت جێگەیەکی ئاوا مەترسیدار ئەو مەرجانەی لە خۆ بگرتایە؟

-       کرێسیمیر ئیڤێسکیچ دڵێت. بەڵێ بێگومان دەبوا ئەو مەرجانە جێبەجێ بکرایە، بەڵام ئێمە لەو ڕوانگەوە و لەبەر نەبوونی ئەو مەجانە جێگەی کارکەمان داخستووە و هەتاوە خاوەنکار و بیناکە چارەسەر بۆ ئەو کەمووکورتیانە نەکەن ئەوا کار لەو جێگەیە ناکرێت و قەدەغەیە.

پۆلیس لەپاش ئاگادارکردنەوەیان بەزووی دەسیان بە ڵێکۆڵینەوە لەجێگەی ڕووداوەکە کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی بە کەیسێکی پۆلیس بووە ئاماددە نین هیچ لێدوانێک ڕابگەیەنن هەتاوەکو دەرئەنجامی لێکوڵینەوکان ئاشکرا دەبێت. بەهەمان شێوە دەزگای ژینگەی کاریش لەو دڵنیا نیە کە کەی کرێکاران دەتوانێت لەو جێگایە کار بکەنەوە. ئەوەش کرێسیمیر ئیڤێسکیچ پشتڕاستی دەکاتەوە.

-    کرێسیمیر ئیڤێسکیچ دەڵێت. لە راستیدا هێج ئاگادار نیم کەی دەتواندرێت لەو بینایەدا جارێکی دیکە کار بکرێتەوە، ئەمەش پەیوەندی بەخاوەنکارەکەوە هەیە کە کەی چۆن دەتوانێت ئەو مەرجانەی ئاماژەی پێکراوە جێبەجێی بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".