Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

گۆشتی بەراز هەڵگری بەکتریایە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 13 november 2014 kl 10.24
بەکتریاکە مەترسیدارە
(5:54 min)
 Foto: Leif R Jansson/TT
Bacon. Foto: Leif R Jansson/TT

گۆشتی بەراز کە لەپاکەتدان یان بەستەن و لە وڵاتانی دانمارک و ئەڵمانیا بەبەرهەم دەهێنرێن و لە دووکانەکانی سویدا دەفرۆشرێن لە پاش پشکنین دەرکەوتووە کە هەڵگری جۆرە بەکتریای ئێم ئێر ئێس ئان (MRSA-bakterier).

بێورن بێنگتسۆن لە خانەی دەرمانسازی پزیشکانی ئاژەڵ، کە ئەو خانەیە حکوکمیە، پزیشکی ئاژەڵانە. بێنگتسۆن ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە نوێی نیە.

-       بیوێرن بێنگتسۆن دەڵێت. ئەم بابەتە پێشتر هەڵسەنگێندراوە، بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نیە کە ئەم بەکتریایانە لە کۆشتی هاوردەدا بەدی دکرێن. بێگومان باش نیە گۆشت هەڵگی ئەم جۆر بەکتریایە بێت هەروەها مەترسی توشبوون بەو بەکتریایە لەسویدا لە ئەمڕۆدا کەمە.

گۆشتی بەراز کە لەپاکەتدان یان بەستەن و لە وڵاتانی دانمارک و ئەڵمانیا بەبەرهەم دەهێنرێن و لە دووکانەکانی سویدا دەفرۆشرێن لە پاش پشکنین دەرکەوتووە کە هەڵگری جۆرە بەکتریای ئێم ئێر ئێس ئان (MRSA-bakterier). ئەم جۆرە بەکتریایە لە چەندین بەکتریای دیکەوە کە یەک دەگرن دروست دەبێت. ڕۆژنامەی داگێنس نیێهێتەر بەهاوکاری خانەی دەرمانسازی پزیشکانی ئاژەڵ، کە ئەو خانەیە حکوکمیە،  هەستاوە بەپشکنینی زیاتر لە ٤٠ پاکەت گۆشتی بەراز کە ٢٠ لەو پاکەتانە لە وڵاتی دانمارک و ٢٠ پاکەتەکەی دیکە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە هاتوون.  لەپاش تاقیکرنەوەکان دەرکەوتووە کە پێنج پاکەت گۆشتیان هەڵگری  جۆرە بەکتریای ئێم ئێر ئێس ئان و ئەو گۆشتە بەرازانە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و دانیمارک بەبەرهەم هاتوون لەدووکانەکانی خواردن لە پارێزگای ستۆکهۆڵمدا فرۆشراون.

ئەو جۆرە بەکتریایەنە بەشێوەیەکی بەرچاوە لەکۆمەڵگەدا بڵاوە دەبنەوەو  مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست دەکەن، ئەمە بەپێی ڕێکخراو تەندروستی نێونەتەوەی (Världshälsoorganisationen). لە یەکێتی ئەوروپادا هەمان ڕێکخراوە پێیانوایە کە هەتاوەکو ئێستا ئەو جۆر بەکتریایە ٢٥ هەزار کەسی کوشت بێت.

 جێگەی ئاماژەیە کە بەکتریای (MRSA ) خودی بەرازکە نەخۆش ناخات و بۆ کەسانی لەش ساغ ئەو بەکتریایە جێگەی مەترسی زۆر نیە. بەڵکو بۆ کەسانێک کە باری تەندروستیان بەشێوەیەک ناجێگیرەو  نەخۆشن کاریگەری خراپی دەبێت.  بەتایبەت ئەگەر بێت و ئەو بەکتریایە تێکەڵ بەخوێنیان ببێت ئەوا خوێنیان ژەهراوی دەکات و کەسە نەخۆشەکە مەترسی گیان لەدەستانی لەسەر دروست دەبێت. زیاتر بەکار هێنانی ئەو گۆشتانەی هەڵگری ئەم بەکتریان دەبنە هۆی خێراتر بڵاو بوونەوەیان لە کۆمەڵگەدا.

ئەگەر کەسێک بۆ ماوەیەکی درێژخایەن هەڵگری بەکتریای (MRSA) بێت کە ئەم بەکرییایە زۆربەی کات لە  لووت، گەروو یان لەسەر پێست خۆدەگرێت، هەبێت، ئەوا ئەو بەکتریایە لەکاتی پەیواندی ڕاستەو خۆدا، بۆ نمونە دەستگرتن بۆ سەر پێست یان لەشی کەسی بەرامبەر دەگوێزرێتەوە.

نیشانە دیارەکانی تووشبوون بەو بەکتریایە لە زۆربەی حاڵەتدا بریتین لەوەی کە خوێن لە لەشت دێت و بەردەوام دەبێت،برین لەلەشتدا سەرهەڵداتوو ئەو برینە هەودەکات وە چواردەوری برینەکەش سوور هەڵدەگەڕێت. لەهەندیک حاڵەتیشتدا تا وەدەردەگریت. لەبەر ئەوە دەبێت دەستووبرد بکەیت لە پەیوەندیکردنی بە بنکەی تەندرووستیەوە بۆ ئەوەی دەرمانی ئانتی بیۆتیکا واتە دژە بەکتریا وەربگریت.  جێگەی باسە کە دەتواندریێت لە ڕێگەی دژە بەکتریاوە ڕێگری لە بڵاوبوونەی ئەم جۆرە بەکرتیایە بکرێت. لەهەمان کاتدا پاکوو خاوێنیش یەکێکی دیکەی لە هۆکارەکانی ڕێگرتن لە بڵاوبوونەو چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیانەی کە لەم ڕێگەیەوە تۆشی هاوڵاتیان دەبن.  بەڵام  کاتێک کەسێک بە شێوەیەکی بەرچاو لەسویدا  توشی ئەو بەکترتیاکە دەبێت و مەترسی گەورەی بڵاوبوونەوی لەسەرە، ئەو نەخۆشەکە گۆشەگیر دەکرێت. واتە هەتاوەکو چارەسەری بەتوای بۆ دەکرێت جودا دەکرێتەوە و تەنها لایەنە بەرپرسەکانی چاودێری نەخۆشەوانی مافی بینین و مامەڵەکردنیان لەگەڵیدا هەیە. هەرچەندە ئەم بەکتریایە چارەسەری زۆرە. کێشکە تەنها خواردنی گۆشت نیە، بەڵکومەترسیەکە لە رێگە ڕاستەوخۆ پەیوەندیکرند  بە بەرازەکانەوە هەیە.

بێورن  بێنگتسۆن تیشک دخاتە سەر ئەو کەسانەی کە زیاترن مەترسی توشبوونیان لەسەر.

-      بێوێرن بێنگتسۆن دەڵێت. ئەوەی کە زۆر دڵنەخوازراوە ئەوەی کە بەرازەکان هەڵگری ئەو بەکتریایەن. لەکاتێکدا  بەرازەکان هەڵگری ئەو بەکرتیان ئەو کەسانەش کار لەگەڵ بەراز بەخێوکردندا دەکەن مەترسی گەورەیان لەسەر کە توشی نەخۆشی بەو بەکرتیایە ببن. ئەمەش گەورەتین مەترسیە کە بەکتریاکە دەگوازرێتەوە بۆ سەر لەشی مرۆڤ.   

 بەکتریای MRSA لە وڵاتانی دیکە بەربڵاوە. کەچی هەتاوەکو ئێستا لە سویدا تواندراوە سنوردار بکرێت، بەڵام ئەوە بەدییدەکرێت  لە ئمڕۆدا  ڕێژەی توشبووان بەو بەکتریایە ڕوو لە زیادبوون دەکات. هۆکاری ئەوەی کە بۆچی ئەو بەکریایە لە نێو گۆشتی بەرزدا گەشە دەکات زیاتر پەیوەندی بەوەووە هەیە کە لەکاتی بەخێوکارندنی بەرزدا، خاوەندارەکان ڕێژەیەکی زۆر دەرمانی دژە بەکتریا بۆ بەرازەکان بەکار دەهێنن، ئەوەش لەڕیگەی تێکەڵکردنی لەگەڵ کا یان گژوگیا کە بەبەرازەکان دەدرێت یان لە ڕیگەی دەرزی لێدانەوەیە. بۆ نمونە لەچوار بەرزار ساڵی ٢٠١٢  سێ بەرزایان هەڵگری بەکرتیای MRSA  بووە. ئەمرۆ بەراز لە سویدا بەشێوەی وڵاتانی دیکە هەڵگری ئەو بەکرتیایە نیە، بەڵام  بێوێرن بێنگتسۆن پێیوایە کە بەربڵاو بوونی ئەو بەکتریایە لە سویدیشدا پرسێکە کە پەیوەندی بە کاتەوە هەیە. 

-       بیوێرن بێنگتسۆن دەڵێت. ئەگەر بۆ ماوەیەکیش چارە سەر دۆزینەوە، بەڵام من پێموایە کە لە داهاتوودا زحمەتە کە خۆمان لەو بەکتریایە دوور بگرین .

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".