Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

تووێژەرەوەکان کشتووکاڵی نەریتییان پێباشترە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 17 november 2014 kl 10.14
هاوکاریە ئابووریەکەی حکومەت ببڕن
(6:03 min)
Elin Rydström, ekologisk bonde Drottningholm. Foto: Maria Jansson / Sveriges Radio
Foto: Maria Jansson / Sveriges Radio

گفتووگۆ لەسەر چاندنی سەوزەو میوە بە شێوەیەکی ژینگە پارێزانە دیسانەوە گەرمووگوڕی بەخۆیەوە دەبینێت.

ئێلین ریدستروێم جوتیارەو بڕوای بەو توێژینەوەیە نیە.

 -      ئێلین ریدستروێم دەڵێت. من زۆر ئاسوودەم کە لە ژینگەیەکی ئاوادا گەورەبووم. هەروەها دەمەوێت تیشک بخەمە سەرە ئەوەی کە کە ماددە لەناوەبەرکان تانها لەنێو ژینگەدا بەربڵاو نین و لەو خوارنانەی ڕۆژانەی دەیانخۆین بوونیان هەیە. جێگەی ئاماژەیە کە لەوتارە کە بڵاوبووەو توێژەروەکان لەبیریان چوون ناوەی ئەوە بهێنن، لەیەنی باشی گشتۆکاڵی کە لە ڕیگەی ژینگە پارێژیەوە بەبەرهەم دەهێنرێت بهێنن، باتایبەت لە ڕوانگەی ئەوەی کە هەوڵبدرێت ماددەلەناوەبەرکان لەبواری کشتوکاڵدا بەکار نەهێنرێن.

گفتووگۆ لە سەر چاندنی سەوزەو میوە بە شێوەیەکی ژینگە پارێزانە دیسانەوە گەرمووگوڕی بەخۆیەوە دەبینێت. چەند توێژەوەیەک لە زانکۆی کشتوکاڵی سوید  (Sveriges lantbruksuniversitet) بابەتێکیان لەسەر لایەنی باش و خراپی ئەو بەرهەمە کشتووکاڵیانەی لە ڕووی ژینگە پارێژیەوە یان ئێکۆلۆژیکەوە دێنە بەرهەم بڵاوەکردەووە. ئەو توێژەوانە ئاماژیان بەوە کردووە کە لەڕوانگەی زانستەو بەبەرهەمهێنانی کشتوکاڵی ژینگە پارێز و خۆراکەوە هیچ بنەمایەکی نیە. هەر هەمان گرووپ، واتە توێژەرەوەکان کتێبێکیان بڵاو کردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاوکاریە ئابووریەی حکومەت لەم بوارەدا تەرخانی کردووە و نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن کرۆنە،  باشترە ئەو هاوکاریە لە بواری ژینگە پارێزی کشتووکاڵی نەریتیانەدا بەکار بێهێنرێت.

 هەروەها توێژەرەوکان تیشکیان ختسۆتە سەر ئەوەی  کە بۆ بەبەرهەم هێنانی بەرووبوومی کشتووکاڵی ئێکۆلۆژیکدا بەروارد بە بەرووبوومی  کشتووکاڵی نەریتیانە دوو ‌هێندە رووبەری زەوی کشتووکاڵی پێویستە. لەوکاتەشدا ناتواندرێت ئاسەتی بەبەرهەمهێنانی خۆراک وەک ئەمڕۆ بەرهەم بێهنرێت. یەکێک لەهۆکارەکان ئەوەیە کە بەرووبوومی کشتوکاڵی ئێکۆژیک لەنێوان لە % ٣٠ بۆ ٦٠ بەراورد بە بەرهەمی کشتووکاڵی نەریتیانە کەمتر دەهێێنت. هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە کە دەردەی زیانگەینەرەکان بەژینگە دوو هێندە زیاتر زییان بە زەوە، ئاو و هەوا دەگەیەنێت. هەروەها ماددەی زیانگەیەنە زیاتر دەرێژێتە نێو دەریا و دەریاچەکانەوە. هۆلگەر کیشمان پرۆفیسۆرە لەبواری ڕووەکدا لە زانکۆی  کشتوکاڵی سوید. هەروەها کیشمان یەکێکە لە توێژەرەوەکان و ئەو تیشک دەخاتە سەر کاریگەریەکان لەسەر ژینگە.

-     هۆلگەر کیشمان دەڵێت. ئێمە کێشەی دەیاچەی ڕۆژهەڵات (Östersjön) لە ڕێگەی چاندنی کشتووکاڵی ژینگە پارێزەوە چارەسەر ناکەین. هەروەها کەش و هەوایەکی باشمان نابێت ئەگەر ئێمە لەڕوانگەی زیاتر بەبەرهەمهێنانی کشتووكاڵی ژینگە پارێزەوە یان ئێکۆلۆژیکەوە بەردەام بین. بەو شێوەی ئێمە بیرمان لێدەکردەووە کە ئەمە باشترین هەنگاوە بۆ ژینگە پارێزی و بۆ داهاتوو کشتووکاڵ، بەلانانی کێشەکە بوو، لە ڕوانگەی ئەو بناخەی کە ئێستا لەبەردەستایە.

 ئەم بۆچوونەی توێژەرواکان کە هۆلگەر کیشمان لە نێویاندایە، ڕووبەڕووی ڕەخنەی تووند لەلایەن توێژەوەیەکی دیکە لەهەمان زانکۆ دەبێتەوە. ئەویش ماریا ڤیڤیستاد دە. ماریا ڤیڤیستاد لە زانکۆی کشتوکاڵی سوید بەڕێوەبەری ناوەندی  بەکارهێنان و بەرهەمهێنانی ئێکۆلۆژیکە. ڤیڤستاد جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە توێژەرەوکان ئاگاداری ئەو پێشکەوتنانەی لە بواری کشتووکاڵی ئێکۆلۆژیک  هاتۆتەدی نین.

لەهەمان کاتدا ماریا ڤیڤیستاد  بەرهەمی کشتووکاڵ ئێکۆلۆژیک بەلە % ٣٠ بۆ ٦٠ کەمتر دەهێنێت ڕەت دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە لە زۆربەی ئەو کێڵگانەی ئەمڕۆ بەرهەمی کشتووکاڵی ئێکۆلۆژیکیان لێ بەبەرهەم دەهێندرێت لە % ٩٠ دە. ئەوەی جێگەی باسە توێژەرەوکان پشتیان بە تاقیکردنەوەی خویان و چەندین توێژینەوەی دیکە لەم بوارەدە بەستووە و دەرئەنجامی هەموو تاقیکردنەوەکانیان لە کتێکدا بڵاوە کردۆتەوە.

هەروەها ئەماژەیان بەوە کردوو کە چاندنی کشتووکاڵی ئێکولۆژیک هیچ باشتر نیە نەبۆ ژینگە وە نە بۆ کڕیارەکان کە بەکاری دەهێنن. لەبەرامبەردا ڕێکخراوی کشتووکاڵی ئێکۆلۆژیک (Ekologiska Lantbrukarna) پێیانوایە کە چاندنی کشتووکاڵی ئێکۆلۆژیک یان ژینگە پارێز کاریگەری زۆری هەیە. بەتایبەت ئەگەر لەکاتی چانددا پەینی کیمیای یان گووبرە کەمتر بەکار بهێنرێت ئەوا ئاستی دەردە زیانگەیەنەرەکان کەمتر دەبێتەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئاستی ژەهر کەمتر دەکاتەوە.  ئێلین ریدستروێم  ڕەخنە لە چۆنیەتی تاقیرکرنەوەکان لەسەر بەرووبوومە ئێکۆلۆژیەکان دەگرێت. 

-       ئێلین ڕیدستروێم دەڵێت. توێژەرەوەکان بۆ توێژینەوەکایاندا لە زۆربەی کاتدا تەنها پشتیان بە یەک بەشی بچووک بەستوو کە ئایا ئەو ماددانە چەندە کاریگەریان هەیە، نەوەک لەسەر کێڵگەیەکی بەرفراوەن و سروشتی. لە زۆربەی توێژنەوەکانیاندا کە هەتاوەکو ئێستا ئەنجامداوە لەگەڵ  دۆخی ڕاستی کێڵگەکاندا ڕاست نەبووە، ئەمەش لەڕووی ئەوی کە چۆن کار لە کێڵگەیەکی راستەقینەدا بەڕێوە دەچێت. ئەمەش بێگوامن لە ڕوانگەی توێژینەکەوە دەرئەنجامێکی چەواشەکارانەوەی لێدەکەوێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".