Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
موزیک

ڕەوا عەلی: سوڵتانی ڕاپی کوردەکانی سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 24 december 2014 kl 11.57
قەتم نەزانیوە ناسری ڕەزازیش ڕاپی گوتبێ
(30 min)
wêne: Radio Sweden
wêne: Radio Sweden

ساڵی نوێتان پیرۆز!
بەرنامەی ئەمڕۆ ناسری سینا ئامادەی کردووە و پێشکەشتانی دەکات، چاوپێکەوتنێکە لەگەڵ هونەرمەندی هیپ‌هۆپ "ڕەوا عەلی" کە لە گرووپی دووکەسەی "محەمەد عەلی"دا گۆرانی دەچڕێ. شیعری ڕاپ دەنووسێ، هەوای ڕەپ دادەنێ و خۆشەویستی گەنجان و مێرمنداڵانی سویدییە، بەتایبەت لە گەڕەکە بەپەراوێزخراوەکاندا.

ناسری سینا: لەلایەن خۆم و هاوکارانی بەشی کوردیی ڕادیۆی نێونەتەوەییی سویدەوە پڕبەدڵ پیرۆزبایی گەرمی داهاتنی ساڵی نوێی زایینیتان لێدەکەم و ساڵێکی پڕ لە ئارامی، بەختەوەری، شادی و تەندروستیتان بۆ دەخوازم.
ڕەوا عەلیم لە ستۆدیۆی ڕێدلاین چاوپێکەوت، کە مەکۆ و زێدی بەناوبانگی هونەریی گەلێ گۆرانیبێژی هیپ‌هۆپی سویدییە و لە دوایین وێستگەی مێترووی باشووری ستۆکهۆڵم، نۆرشبۆری، هەڵکەوتووە، لە هۆڵێکی گەورە، نیوەتاریک و لەپەناخزاوی پشت فێرگەیەک!

موسیقای هیپ هۆپ جاری یەکەم لە حەفتاکانی ١٩٧٠وەک بزاوێکی کولتووری لەلایەن لاوانی شارەیی نیۆیۆرک و بەتایبەت ڕەشپێستانی ئەمریکا پێکهات و  دوو کۆڵەکەی سەرەکیی هەیە: گۆرانیگوتنی ریتمیکی ناودێر بە ڕاپ و دەنگی سازکراو لەلایەن دی‌جەییەوە، واتا پارچەریتم یا خود "بیت"، لەگەڵ "سکرەچینگ" کە ئەویش بە دەنگی جووڵە و پاشوپێشکردنی قەوان دروست دەبێ، تێکەڵدەکرێن. دیارە هەمووی ئەوانە لەگەڵ سەمای برێک و گرافیتی یا خود دیوارنووسین ئاوێتە دەبن و ئەم بەرهەمە کولتوورییە دەخوڵقێنن. ئەم جۆرە موسیقایە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەر لەوکاتەوە، پاش موسیقای کلاسیک، خۆشەویستترین شێوازی موزیک بووە و ئێستاش هەیە.

شیعری گۆرانییەکانی هیپ هۆپ، زۆرتر لەلایەن یەک یا چەند گۆرانیبێژی ڕاپپەوە دەنووسرێن کە زۆرتر بەسەرهاتەکانی ژیانی خۆیان دەگێڕنەوە و کێش و سەروای تایبەت بە خۆیشیان هەیە.

ئەم مووزیکە وەک چەکی خەباتی لاوانی ڕەش لەگەڵ هاڵاواردنی نەژادی و ڕاسیسمی باوی ئەو کات بوو و گێڕەرەوەی گرفتی ژیان لە ناوچەبەپەراوێزخراوەکان، بۆیەش بە موسیقای گێتۆش ناوودەنگی هەیە.

ڕاستە ئەم موزیکە لەسەر ناوی رەشپێستانەوە تۆمارکراوە، بەڵام خەڵکی ئەمریکای لاتین برەوێکی زۆریان پێدا و ئەمرۆکە ئیدی چ سنوورێک ناناسێ و بۆتە شێوازێکی ڕەخنەگرتن بۆ گشت لاوانی جیهان. لە هەر شوێنێک گەنجانی لێیە و ناڕەزایەتی لە هەژاری و بێکاری و ڕەگەزپەرستی  و نایەکسانی هەیە، ئەوا ڕاپیش وەک شێوەیەکی ڕەخنەگرتن هەیە، لە چوارچێوەی مووزیکدا و لە توێی ئەم وشانەدا کە بە خێرایی دەگوترێن و ناوەرۆکی ڕەخنەی لە خۆدا حەشارداوە. ڕاپ موسیقایەکە ـ بێت و بە فەرشێکی بشوبهێنین ـ لە کری ڕەخنە، چنراو بە تاروپۆی ژیانی ڕۆژانەی تاکەکەسی هونەرمەند و سەر لە ئاخر ڕازێنراو بە گوڵی جوان و سەرنجڕاکێش و دڵگری فەن!

ناسری سینا
nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".