Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شیرکەتی سکانسکا ڕاکێشراوەتە ناو کارەساتی بەرتیلخۆری

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 28 november 2014 kl 10.06
سکانسکا لە ئەمریکای باشور خۆ دەکشێنێتەوە
(4:56 min)
Skanska överger alla Latinamerikaplaner efter att ha dragits in i mutanklagelser mot samarbetspartners i landet. Foto: TT/Ekot
wêne: TT/Ekot

بۆ وەرگرتنی گرێبەستی دروستکردنی لوولەی گاز لە ''ئامازۆناس" لە وڵاتی بڕازیل شیرکەتانی هاوکاری شیرکەتی سکانسکا چەندین میلیۆنیان وەکوو بەرتیل داوە. ئێستا زیاتر لە ٢٠ بەرپرسی شیرکەتەکانی بڕازیل لەلایەن پۆلیسەوە دەستیگ کراون. هاوکات شیرکەتی سکانکسا بڕازیلی جێهێشتووە. 

دوای ئاشکرابوونی ئەم ڕووداوە شیرکەتی سکانسکا، کە شیرکەتێکی سویدیە، خۆی لە وڵاتی بڕازیل دوورکردۆتەوە. لەگوێن بەرپرسی کاروباری ئەمریکای باشور لە سکانسکا، یوهان هێنریکسۆن گەندەڵی لە ئەمریکای باشور زۆرە.

 

هێنریکسۆن دەڵێ ژینگەی بازاڕی کە لە ئەمریکای باشور هەیە پڕە لە گەندەڵی. بۆیە زۆر سەختە لەوێ کار بکەی.

لایەنیکەم دوول ە شیرکەتەکانی هاوکاری سکانسکا لە بڕازیل لە لێپرسینەوەی پۆلیسیدا ئەوەیان سەلماندووە کە پارەیان وەکوو بەریل بە شیرکەتی دەوڵەتی نەوت "ثیترۆبراس'' داوە. ئەمەش تا گرێبەستی دروستکردنی لوولەی گاز و پاڵاوگەی نەوت، کە بەهای چەندین میلیاردە، وەربگرن. سکانسکا لە دروستکردنی هەردوو ئەم پڕۆژانە  بە هاوکاری  بەشدار بووە. لەدوای ئەم ڕووداوە شیرکەتی سکانسکا بڕیاریداوە خۆی لە ئەمریکای باشور بکێشێتەوە.

یەکێک لە گرێبەستەکان بۆ دروستکردنی لوولەی گاز لە "ئامازۆناسە" کە شیرکەتی سکانسکا لەگەڵ شیرکەتی "کامارگۆ کۆرێا" کە شیرکەتێکی بڕازیلیە، دروستیکردووە. یەکێک لە نوێنەرانی شیرکەتی "کامارگۆ کۆرێا" لە لێپرسینەوەی پۆلیسیدا ئەوەی سەلماندووە کە بۆ وەرگرتنی گرێبەستی دروستکردنی ئەم لوولەیەی گاز، کە بەهای ١،٦ میلیاردە، نزیکە شەش میلیۆن کڕۆنیان وەکوو بەرتیل داوە.

لەگوێن بەرپرسی کاروباری شیرکەتی سکانسکا لە ئەمریکای باشور، یوهان هێنریکسۆن جارێ نادیارە کە ئایە شیرکەتی سکانسکا لەم بەرتیلدانە دەستی هەیە یان نا.

هێنریکسۆن دەڵێ جارێ نازانم. ئێستا خەریکی پێداچوونەوەی نۆخۆین.

سەبارەت بەوەی کە بەرپرسێکی شێرکەتێکی هاوکاری سکانسکا لە لێپرسینەوەی پۆلیسیدا گوتویەتی کە بۆ وەرگرتنی گرێبەستی دروستکردنی لوولەی گاز پارەیان وەکوو بەرتیل داوە، هێنریکسۆن دەڵێ ئەمە تەنها قسەی بەرپرسێکە.

هێنریکسۆن هەروەها دەڵێ تا ئیستا هێچمان نەبینیوە. بەڵام بێگومان چاو لەوەش دەکەین تا بیسەلمێنین کە وەها نەبووە.

کاتێک لێدەپرسرێ کە ئایە ئەم بەرپرسەی شیرکەتێکی بڕازیلی سەبارەت بە پارەدان وەکوو بەرتیل، بۆ درۆ دەکات، هێنریکسۆن دەڵێ، نازانم. ئەم کەسە بازداشت کراوە و ئایە ئەو لەوێ چی دەڵیت یان نا و ئایە ئەو قسانە جێگای باوەڕن، من نازنم.

پۆلیسی بڕازیل ٢٠ بەرپرسی چەندین شیرکەتی گەورەی بیناسازی دەستگیرکردووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا. بەشێک لەمانە ئەوەیان سەلماندووە کە لەڕێگای شیرکەتی دەللاڵ کە لە ولاتی سویس و ئوروگووای کۆنتۆی بانکیان هەیە، پارەیان وەکوو بەریل بۆ شیرکەتی دەوەڵەتیی نەوتی لە برازیل، "پێترۆبراس" ناردووە.

ئەم بەرتیلانە لە نیوان دوو تا سێ لە سەدی بەهای گرێبەستەکان بووە. لە لێکۆڵینەوەکان و لێپرسینەوەکانی پۆلیسی بڕازیلدا، نوێنەرانی شیرکەتی سکانسکا ناویان هاتووە و سکانسکا هەروەها وەکوو بەشیک لە کارتێلێک، کە شیرکەتەکانی بیناسازی بڕاسیل بۆ ڕیکخستنی بەرتیل پێکیان هێناوە، دەستنیشان دەکرێت. بەڵام تاکوو ئێستا هیچکام لە بەرپرسانی شیرکەتی سکانسکا دەستگیر نەکراون.

ئیلدۆ ساوێر، بەرپرسێکی پێشوی شیرکەتی دەوڵەتیی نەوتی بڕازیلە و ئەو بوو داوای کرد لوولەی گاز لە ئامازۆناس دروستبکرێت. ئەو بۆخۆی دەڵێ کە بەرتیلخۆر نییە و بە رادیۆی سوید دەڵی شیرکەتێکی گەورەی وەکوو سکانسکا دەبێ خۆی وەکوو نموونەیەکی باش نیشان بدات و نەبێت بە بەشێک لە گەندەڵی بڕازیل، کە زۆر لەمێژە کێشەیەکی گەورەیە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".