Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

"لەگەڵ پارتی دیموکراتەکانی سوید بدووێن"

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 5 december 2014 kl 14.33
لە ئاستی کۆمۆندا حیزبەکانی دیکە هاوکاری لگەڵ دیموکراتەکانی سوید دەکەن
(5:24 min)
wêne: TT
wêne: TT

تا بتوانن دژایەتی ڕووانگەی دیموکراتەکانی سوید لەسەر مرۆڤ و بیروڕای پڕ پێشداوەریان بەرامبەر بە کەسانی بیانی بکەن، حیزبەکانی دیکە دەبێ لەگەل دیموکراتەکانی سوید لەسەر سیاسەتی پەنابەری بە شیوەیەکی بەرپرسیارانە باس بکەن. ئەمە سێ سیاسەتوانی سەر بە دیمکوراتەکانی مەسیحی و یەک سیاسەتوان سەر بە پارتی سەنتەر ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی "داگێنس نیهێتەر" دەینووسن. 

دوای سەرنەکەوتنی بودجەی حکومەتی ستێفان لوێڤێن و دواتر ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی نوێ لەلایەن لویڤێنەوە، باسەکانی بۆ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ دیموکراتەکانی سوید دەستی پێکردووە.

وەکوو هەموو جارێک چەندین بیروڕای جیاواز پێشکەش دەکرێن. بەشیک لەسەر ئەوە باوەڕەن کە نابێ بە هیچ شیوەیەک نە باس نە هاوکاری لەگەڵ دیموکراتەکانی سوید لەلایەن حیزبەکانی دیکەوە بکرێت. بۆ ئەمەش داوای هاوکاری نێوان هەردوو بلۆکی سیاسی ڕاست و چەپ دەکەن. بەشیکی دیکە لەم دەنگانە دەڵین باشترە حیزبەکانی دیکە ڕووبەڕ‌ووی بیروڕای دیموکراتەکانی سوید سەبارەت بە پەنابەران ببنەوە. بەم شیوەیەش مەبەستیان ئەوەیە کە نیشانبدەن سیاسەتی دیموکراتەکانی سوید دروست نییە.

سەرۆک وەزیرانی پێشوو، فرێدریک ڕاینفێلت لەسەردەمی حکومەتداریی خۆیدا بەردەوام لەسەر ئەوە سور بوو کە هەرگیز هاوکاری لەگەڵ دیموکراتەکانی سوید ناکات و نابێ لە مەیدانی سیاسیدا ڕێگایان پێبدرێت لەسەر سیاسەتدا کاریگەر بن.

سەرۆک وەزیرانی نوێ سوید، ستێفان لویڤێن لەو کاتەوەی بوو بە سەرۆکی پارتی سۆسیالدیموکرات و ئێستاکانێش دوای ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی نوێ لەسەر هەمان فکرە، کە دیموکراتەکانی سوید نابێ ڕیگایان پێبدرێت لەسەر سیاسەتدا کاریگەر بن.

تاکوو ئێستا هیچ کام لە حیخبەکانی پەرلەمان، لە ئاستی نەتەوەییدا نەیاویستووە بە هیچ شیوەیەک هاوکاری لەگەڵ پارتی دیموکراتەکانی سوید بکەن. ىەڵام ئەمە وەردە وردە دەگۆڕێت.

ئەمڕۆ سێ سیاسەتوانی سەر بە پارتی دیموکراتەکانی مەسیحی و یەکل

ئەمڕۆ سێ سیاسەتوانی سەر بە پارتی دیموکراتەکانی مەسیحی و یەک سیاسەتوانی سەر بە پارتی سەنتەر لە نووسراوەیەکدا لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر دەنووسن کە دەبێ بەپەراوێزخستنی پارتی دیموکراتەکانی سوید کۆتایی پێبێت و حیزبەکانی دیکە دەبێ لەگەڵیان هاوکاری بکەن.

لە ئاستی کۆمۆندا حیزبەکانی دیکە لە ماوەی دەورەی پێشوودا بە شیوەی جۆراوجۆر هاوکاریان لەگەڵ دیموکراتەکانی سوید کردووە. لە داهاتووشدا، لەگوێن کارناسی سیاسی ئاندێش ساننێرستێت دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی گەورە لە هەڵبژاردنی سیپتامبەردا، لەوانەیە هاوکاری زێدەتر لەگەڵ دیموکراتەکانیسوید بکرێت.

ساننێرستێت دەڵێ ئەوەی دەتوانین بڵێین ئەوەیە کە لەلایەن سیاسەتوانانی باڵی چەند حیزبێک کە ئەوە دەگوترێت کە حیزبەکان دەىی هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە دیموکراتەکانی سوید بگۆڕن. ئێستا زووە باس لەسەر ئەوە بکەین کە لە ماوەی ئەم دەورەی پەرلەمان چۆن دەبێت. من لەسەر ئەو باوەڕەم کە هاوکاریکردن لەگەڵ دیموکراتەکانی سوید لە ئاستی کۆمۆندا زیاتر دەبێت. بەڵام ئەوکاتیش پێموانیە کە ئەم هاوکاریە ڕێککەوتنی ڕاستۆخۆ بێت.

یەکێک لە نووسەرانی ئەو وتارەی کە لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر بڵاوبۆتەوە ستافان دانیێلسۆنە،  کە باس لەوە دەکات کە حیزبەکانی دیکە دەبێ لەگەڵ دیموکراتەکانی سوید بدوێن. خۆی ئەندامپەرلەمانی پێشووی سەر بە پارتی سینتەرە. دوای ئەم وتارەی پارتی سەنتەر لە ڕێگای تویتتەر ڕایگەیاند کە لەگەڵ بیروڕا و نێوەڕۆکی ئەم وتارە هاوفرک نین و ڕای حیزبەکە لەمە جیاوازە.

سەبارەت بە ةیوەڕۆکی وتارەکەی و ئەم دیدە نوێیەی کە پێشکەشیان کردووە

دانیێلسۆن دەڵێ ئەوەی کە ڕوویداوە ئەوەیە کە هەم هاوپەیمانی ڕاست هەم حیزبەکانی سوروسەوز کەوتونەتە سسەر خەتی پارتی ژینگە، سەبارەت بە سیاسەتی پەنابەری. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەیە کە سوید لە ئاستی ئەوروپیدا لەم پرسەدا سیاسەتێکی زۆر لیبەرال و بەرفراوانی هەیە. دەرئەنجامەکەشی ئەوەیە کە سوید ٢٠ لە سەدی ئەو پەنابەرانەی کە خۆیان دەگەێننە ئەوروپا وەردەگرێت و ٣٥ لە سەدی ئەو منداڵانەی کە تەنیا پەنا بۆ ئەوروپا دێنن وەردەگرێت.

ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە وەرگرتن، ئینتێگراسیۆن و کارپەیداکردن لە بەراوردا لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا خراپترینە و مەترسی ئەوە هەیە کە نەتوانین لەم قۆناخەدا دەرباز بین. ئەمەش لە نۆرەی خۆیدا دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوەیە کە ڕای هاووڵاتیان دەگۆڕێت و لە درێژەدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە سیاسەتی پەنابەری تا ڕاددەیەکی زۆر سنوردار دەکرێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".