Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

هەوڵ بۆ ڕێگرتن لە کاری ڕەش دەدرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 8 december 2014 kl 13.40
کارمەندان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەبێت ناو تۆمار بکەن
(3:41 min)
Bygge. Foto: Fredrik Sandberg/TT
Foto: Fredrik Sandberg/TT

بڕیارە لە یەکی مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦ وە واتە نزیەکەی ساڵێکیی دیکەوە  لە هەموو جێگەکەکانی کاری بیناسازیدا ناو تۆمارکردن بەڕێوەبچێت. لەبەر ئەوەی ڕێگری لە کارکردنی ڕەش بکرێت.  واتە ئەوانەی کە کاردەکەن بەڵام باج نادەن.

یێنس هۆڤان بەڕیوەبەری کۆمپانیایی بیناسازی دتپارتە. هۆفمان پێیوایە ئەمکارە دەبێتە بارێک بەسەریانەوە.

-یێنس هۆفمان دەڵێت. ئەگەر تۆ لە جێگەیەکی کاری ئێمە بڕوانیت ئەوا دەبینین کە دارتاشێک ، کارەباچی یان ئەلیکترککاریێک، لوولەکێش دانەرێک، بۆیەکارێک، شێناسێک هەروەها ئەوانی دیکەمان هەیە. ئەگەر بێت و ئێمە ئاگاداربین لەوەی کە هەموو ڕۆژێک کام کارمەند لەم بوارانەدا کار دەکات ئەوا زۆر زەحمەت دەبێت ئاگاداری هەموویان بین. بەتایبەت لە ڕوانگەی ئیمە کە جاری واهەیە  ٢٠٠٠ جێگەمان هەیە کە کارمەندان کاری تێدا دەکەن و بەشێکیان زۆر بچووکن.  ئەمەش لە ڕوانگەی بەرێوەبردنەوە بۆئێمە دبێت بە بارێک و   زەحمەت دەبێت.

لە ئێستادا هیچ کەسێک یان لایەنێک لەوە ئاگادارنیە کە ڕێژەی ئەو پارەی بەڕەش بەکرێکار دەدرێت و باجی لێدەرنادرێت لە بواری بیناسازیدا چەندە، بەڵام لەلایەکی دیکەوە دەزگای باج ئەو پارەیە ساڵانە بە نزیکەی دەیان ملیارد کرۆن مەزەندە دەکات.

لە ئەمڕۆدا هەریەک لە بواری کارکردن لە سەرتاشخانە، باڕ  یان شوێنەکانی مەیخوارنەوە و چێشتخانەکاندا ئەم هەنگاوە واتە ناوت تۆمارکردن کە بە سویدی بە (personalliggare) ناسراوە جێبەجێ دەکرێت. بەکورتی بە کوردی ناو تۆمارکردنی کێ کاردەکا و کێ کارناکات.

هەر بۆیە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو پەرلەمانی سوید بڕیاریدا کە ئەم هەنگاوە لەبواری کارکردنی بیناساسیشدا بێتە جێبەچی کردن.

کۆنترۆڵکردنی شوێنەکانی کارکرن لە ئەستۆی  دەزگای باجدایە، ئەمە بەبێ ئاگادارکردنەوە سەردانی شوێنەکانی کار دەکات.

 لە کاتی ئەو سەردانەدا هەر کارمەند و کرێکارێک ناوی لە لیستەی کاری ڕۆژدا تۆمار نەکرابێت ئەوا، خاوەنکار و کارمەندەکەش پێکەوە غەرامە دەکرێن.

لەبواری بیناسازیدا دەزگای باج بڕیاریدا کە ناوتۆمارکردن دەبێت بەشێوەی ئەلیکترۆنیبێت و بەهەمان شێوەش لێرەدا دەزگای باج بەبێ ئەوەی شوێنەکانی بیناسازی ئاگاداربکاتەوە سەردانیان دەکات بۆ کۆنترۆڵکردن. ئەو بوارەکانی دەیکە هاتاوەکو ئێتسا لەسەر کتێبێکی تایبەت ناو تۆمارکردنە

جێگەی ئاماژەیە کاری ڕەش واتە کارێک کەباجی لێندەرێت نایاساییەو سزا دەیگرێتەوە.  

هەروەها بەپێی ئەو بڕیارەی پەرلەمان مەرجی دیکەی کارکردن لەبواری بیناسیدا دێتە ئاراوە، بۆ نمونە دەبێت خاوەنکارەکە هەموو مانگێک بەڕاپۆرت هەموو ئەو خەرجیانەی بۆ کارمەندەکە دابینی دەکات، ئیدی مووچەبێت یان  خەرجی کۆمەڵایەتیەکان بۆ دەزگای باجی بنێرێت.   

ئەمەش لەلایەن کۆنی سڤێنسۆن، ڕێکخەر لە دەجگای گشتی باج، بەگەرمی پێشوازی لەم هەنگاوە دەکات.

-  کۆنی سڤێنسۆن دەڵێت. ئەمە هەنگاوێکی زۆر گەشبینە. لەبەر ئەوەی چەندین  ساڵە دەزگای باج ئارەزووی هێنانە ئارای یاسایەکەی هاوشێوەی دەکرد

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".