Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕۆژانە چی بەسەر ڕۆمەنییەکاندا دێت؟

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 9 december 2014 kl 12.31
" ویستی میز بەسەرمدا بکات "
(6:53 min)
Platsen på Sveavägen där Titi, Jasar och flera andra rumänska tiggare brukar övernatta.
وێنەی چەند ڕۆمەنیەک لە شەقامی سڤێیا لە شاری ستۆکهۆڵم.

بەشێکی زۆر لەو ڕۆمەنی یان قەرج و کەسانەی کە هاوڵاتینامەی وڵاتانی دیکە ئەوروپایان هەیەو لە سویدا دەژین ڕۆژانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ڕووبەڕووی سوکایەتی و توندووتیژی دەبنەوە.

بەهۆی نەبوونی شوێنی نیشتەجێوونەوە بەشێکیان لەسەر شەقامەکان  دەژین. لەسەر کارتۆن و لە بن دیوارەکاندا دەخەون. هەندێکی دیکەیان لە نێو پارک و باخچەکاندا بە کارتۆن هاوشێوە چادرێکیان بۆ خۆیان هەڵداوەو ژیانی تیادا دەبەنە سەر. ئیدی سەرەڕای سەرماو سۆڵە و سەختی ژیان سوکایەتیشیان پێدەکرێت.  یاسەر ڕۆمەنیەو بۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکوت دەگێرێتەوە کە بەچ شێوەیەک سوکایەتیان پێکردووە.

 - یاسەر دەگێڕێتەوە کە ئەوان لەبن ئەو دیوارانەی کە بانیان هەیە بە کارتۆن و تەختە پەرژینی بۆ دروست دەکەن و شەوانی تیادا دەبەنە سەر. هەروەها دەگێڕێتەوە شەوێکیان  کاتێک کە لەگەڵ چەند هاوڕیەکیدا لەدەرەوە لە شەقامی سڤێیا لە شاری  ستۆکهۆڵم لە ژێر بان و تەنیشت دیوارێکدا خەوتبوون کەسێک بەشەق بە کارتۆن و پەرژینە تەختەکدا هات. یاسەر هەوڵیدا بوو کە نەهێڵێت تەختەکە بەسەریاندا بکەوێت، بەڵام کەسەکە لەدەووەی بەرژینەکە بەردەوام بووە لە  شەقهەڵدانە پەرژینە تەختکەوە ئەویش بەسەر یاسەردا کەوتبوو.

 یاسەر دەستی بریندار دەبێت، بەڵام پاش چەند ڕۆژێک کاتێک فەمانبەرانی دەزگای خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی دەبینین دەستی هەڵئاوساوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەکەن بۆ ئەوەی  چارەسەر وەرگرێت. پاشان فەمانبەرانی دەزگای خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی پەیوەندی بە پۆلیسەوە دکەن بۆ ئەوەی کە داوایەک لەسەر ئەو ڕووداوە تۆمار بکەن، بەڵام پۆلیس هەرگیز ڕووی لەو شێونە نەکردوو هیچ داوەیەکیش هەتاوەکو ئێستا لەسەر ئەو ڕووداوە تۆمار نەکراوە.

پۆلیس ڕوونیکردۆتەوە کە ئەو ڕۆژە کاریان زۆرهەبووە ئەو دۆزیەی ئەوان کەوتۆتە ژێروەو نەتوانراوە داوای لەسەر تۆمار بکەن. سەبارەت بەوەی کە بەچی شێوەیەک یاسەر چارەسەری بۆ کراوە ئەوا دەگێڕیتەوە.

- یاسەر دەڵێت. گەچیان لەدەستم گرت، لەبەر ئەوەتی دەرکەوتووە کە من سێ پەنجەم شکاوە.   

 تیتی تەمەنی ٤٠ ساڵە و باوکی شەش منداڵە، ئەویش ڕۆمەنیەوە هەر لە شەقامی سڤێیا بوو کاتێک کە هێرشکرایە سەر  جێگەی خەوەکەیان و دەگێڕێتەوە کە سەرڕەرای ئەوەی بەشەق بە کارتۆنەکاندا هاتن هەڕەشەی سوتانی شوێنەکانیشمانیان کرد، یەکەم جار  ئێمە تێنەگەشتین پاشان بە هێما نیشانیان داین کە چۆن ئاگری تێ بەردەدەن.  تیتی دەگێڕێتەوە کە چەند جارێک پێشوو تریش خەڵکی هەوڵیداوە میز بەسەریاندا بکرەن

 -  تیتی دەڵێێت. پیاوێکی بەتەمەن بوو کە دەیووسی میز بەسەرمدا بکات، زۆر دڵنیا بوو لەوەی کە سوکایەتیمان پێدەکات. کاتێک من هەوڵمادا تێیبگەیەنم کە ئەو جێگەی منە، لاسای دەکردومەوە دەگووت پلیس پلیس. من خۆم هیچ بەر جلووبەرگەکەم نەکەوت بەڵکو میزی بەسەر پەتۆکەمدا کرد. پاشان من پەتۆکەم ڕاوەشان و لەخۆم دوورم خستەوە.

 ئەمڕۆ پۆلیسی گشتی دژە تاوانکاری سوید(Rikskriminalpolisen) ئەرکی پێسپیردراوە کە پێاداچوونەوە لەسەر ئەوە تاوانانەی ڕووبەڕووی ڕۆمەونی و کەسانێک کە هاوڵاتینامەی ئەوروپایانە هەیەو لەسوید دەژین ئەنجامبدات.  هەروەها لیکۆڵینەوەش لەو تاوانانەی کە ڕۆمەنیەکانی هەڵدەستن بە ئەنجامدانی بکات و ڕوونی بکاتەوە کە ئەو تاوانانە لە چی پێکدێن. لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی چەندین دۆزیەی کە گومانی کوشن لەڕێگەی سوتاندنەوە کە ڕووبەرووی چادرەگای ڕۆمەنی یان قەرجەکان کراوە لەبەردەستدایە، هەروەها لە چەندین فۆرومی  هەڕەشە ئامێز لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دژی ڕۆمەنیەکان کە سواڵ دەکەن دامەزراوە، دەکۆڵێتەوە. ئەوەی کە جێگەی ئاماژەیە لێرەدا ئەو سوکایەتی و  توندوتیژیانەی کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی قەرەجەکان دەبێتەوە، بەڵام پۆلیس لێی ئاگادارنیە.

 پەیامنێرێکی بەشی هەواڵەکانی ئێکۆتی رادێوی سوید چەند ڕۆژێک چاودێری هەڵسووکەوتی هاوڵاتیانی بەرامبەر بە سواڵکەرە رۆمەمەنیەکان کردووە. کە یەکێک لە سواڵکەرانە ناوی ئێمانوێلا بووەو پەیامنێرەکە لە تەنیشتی دانیشتووە.  لە ڕپۆرتەکەی ئێکۆتدا ڕوونیکردۆتەوە دووکچ کە پێدەچوو تەمەنیان ١٢ ساڵ بێت هەردووکیان یەکی دوو تڤیان لە دەمووچاوی ئێمانولا کردبوو، پاشان خواردنی فڕێدراویان بەسەرو چاوی سواڵکەرێکی دیکە کە لەتەنیشت ئێمانوێلادابووە بژاند.

 ئێماڤیژا یەکێکە لەو ژنە ڕۆمەنیانەی کە سواڵدەکات ، ئەویش بەهامن شێوە تیش دەخاتە سەر ئەو سوکایەتیانەی کە ڕووژانە بەرامبەریان دێتەو ئەنجامدان.

-  ئێماڤیژا  دەڵێت. ڕۆژنیە تفمان لێنەکرێت، بۆ نمونە دوێنی تڤێیان تێکردم، هەندێک جار تڤ بەدەموو چاماندا دەکەن، هەندێک جار بەر دەستمان دەکەێن یان تڤ لەو قووتوەی کە بەدەستمانەوەی پارەی تێدایە دەکەن. هەروەها هەندێک جار هاوار بەسەرماندا دەکەن و وەک بەراز یان سەق دەنگیان لێوە دەێت.

 پاش چەند هەفتەیەک ئەچینەوە بۆلای تیتی ئەو پیاوە تەمەن ٤٠ ساڵە ڕۆمەنیە. تیتی دەگێڕێتەوە کە دیسانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە، بەڵام ئەم جارەیان بەرامبەر خێزانەکەی بووە.

-   تییتی دەڵێت. ژنەکەم  هێشتا نەخەوتبوو، پاوێک ویستی میز باسەریدا بکات، ئەویش هاواریکرد هۆ هۆو پۆلیس پۆلیس، ئیدی پیاوەکە هەڵهاتوو دوورکەوتەوە. ئێستا ناوێرین هەموومان بەیەکجار بخەوین، بەڵکو بەسەر شەوانە پاسەوانی یەکتر دەکەین.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".