Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

باڵوێزی ڕووسیا لەسەر فرۆکە جەنگیەکە بانگهێشت کرا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 15 december 2014 kl 10.43
Foto: TT
Foto: TT

ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر  لە باشووری شاری مالموێ خەریک بووە لەگەڵ فرۆکەیەکی جەنگیدا بەیەکدا بدەن. 

لە ئێستادا دوترێت ئەو فرۆکە جەنگیە ڕووسی بووە سنووری ئاسمانی سوید شکاندووە. بەپێی ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر ئەو فرۆکە نەفەر هەڵگرە لە فرۆکەخانەی کاسترووپ (Kastrup )  لە شار شوێپێنگهامن بەەراستەی وڵاتی پۆڵەن  بە ئاسمانی بە ئاسمانی شارئ مالموێدا دەبووا تێپەڕ با، بەڵام پاش ئاشکرابوونی ئەو فرۆکەجەنگیە ڕوویسیە، بە فرۆکەنەفەر هەڵگرەکە ڕاگەیندرا کە ئاستە بگۆڕێت. جیگەی ئاماژەی ئەو فرۆکە جەنگیە رووسیە هیج ئامێرێکی ئاگادارکردنەوەی لەخۆ نەگرتبوو بۆ فرۆکە خانەی کاسترووپ نەیتوانیووە ئاشکرا بکات.

ئەم کارەی وڵاتی ڕووسیا لەلایەن وەزارەتی بەرگری سویدوە بەکارێکی نالەبارو نادروست لەقەڵەمدرا. هەر هەمڕۆ باڵوێزی وڵاتی ڕووسیا بانگهێشتی وەزارەتی دەروە سوید لە ستۆکهۆڵم کراو بڕیارە سوید هەڵوێستی خۆی بە باڵویزی ڕووسیا ڕابگەیەنێت. بەهەمان شێوە وڵاتی دانیمارکیش باڵوێزی ڕووسیایی بۆ هەمان مەبەست بانگهێشت کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".