Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو جیهادییانەی لە سوریا گەڕاوەتنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 15 december 2014 kl 15.04
٣٥٠ لاوی لە سویدەوە چوونەتە ناو ڕیزەکانی ئیسلامیە تووندڕەوەکان
(5:02 min)
Isis i Irak. Foto: AP Photo / militant website, File / TT.
Isis i Irak. Foto: AP Photo / militant website, File / TT.

لە ئێستادا پۆلیسی ئاسایشی سوید "سێپۆ" لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو لاوانە دەکات کە لە ڕیزەکانی گروپی ترۆریستی ئیسلامیە تووندڕەوەکان لە سوریا و ئێراق، گەڕاوەتنەوە بۆ سوید. لەگوێن زانیارییەکان لەلایەن سێپۆوە ئەم جۆرە سەفەرانە بۆ ناو ڕیزەکانی گروپی ترۆریستی پێشتر بۆ سۆماڵیا و ئەفغەنستان بوون. 

بەڵام ئێستا هیچ کەس ناچێت بۆ ئەم وڵاتانە، بەڵکوو ئەم لاوانە خۆیان دەگەێننە وڵاتەکانی سوریا و ئێراق بۆ بەشداریکردنی شەڕی بەردەوام، لەناو ڕیزەکانی گروپی ترۆریستی وەکوو داعش. 

ئاخیرین زانیاریی لەلایەن سێپۆوە ئەوەیە کە توانیویانە بیسەلمێنن کە ١٠٠ سویدی لە ساڵی ٢٠١٢وە خۆیان گەیاندۆتە وڵاتی سوریا تا بچنە ناو ڕیزەکانی گروپی ترۆریستی وەکوو داعش. بەڵام زانیارییەکانی سێپۆ ڕۆژ تا ڕۆژ دەگۆڕیت و زانیاریی نوێ دێتە بەردەست.

تاکوو ئێستا، لەگوێن زانیارییەکانی سێپۆ لە نێوان ٢٥ تا ٣٠ سویدی لەشەڕدا، لە سوریا و ئێراق، کوژراون و نزیکەی ٤٠ کەس لەم شەڕەی کە سوریا و ئێراقی داگیرکردووە، گەڕاوەتنەوە بۆ سوید. لە پەیوەندیەدا بەرپرسی ڕاپەڕینی کاروباری سێپۆ، ئاندێش کاسمان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی :سڤێنسکا داگبلادێت"دا دەڵێ کێشەیەکمان هەیە کە بەردەوام گەشە دەکات، کە دەبێ بە هۆشەوە ململانێی لەگەڵ بکەین بێ ئەوەی ترسولەرز دروست بەکین. ئەمە هەڵومەرجێکی دژوارە کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵی بژین.

ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر ئەمڕۆ ئاشکرای دەکات کە لەلایەن سێپوە چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کەسانەی کە گەڕاوەتنەوە دەستی پێکردووە. ئاندێش کاسمان ئەم زانیارییە دەسەلمێنێت بەڵام نایەوێت باسی وردەکاری ئەم لێکۆڵینەوانە بکات.

لەپەنای ئەمە هاوکات سێپۆ هەوڵدەدات پەیوەندی بەو کەسانەی کە گوماندەکرێت بچنە سوریا بۆ ناو ڕیزەکانی گرووپە تووندڕەوەکانی ئیسلامی، بگرێت. ئەم پەیوەندیانە ئازادن و ئە کەسانەی پێیان خۆشنییە ناتواندرێ مەجبوور بکرێن قسە لەگەڵ سێپۆ بکەن.

زانیارییەکانی سێپۆ هەروەها ئەوە دەگەێنن کە لایەنی کەم ٣٥٠ سویدی خۆیان گەیاندۆتە سوریا تا لەناو ڕیزەکانی جیهادی و ئیسلامیە تووندڕەووەکاندا شەڕ بکەن.

ئێستاش مەلاکانی لە شەرەکانی ستۆکهۆڵم و یۆتۆبۆریدا داوای هاوکاری دەکەن. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە بەتەمای چوون بۆ سوریان داوای هارکاری دەکەن تا ڕێگریان لێبکەن. ڕێژەی هەرە زۆری ئەم لاوانەی کە خۆیان دەگەێننە ناو ڕیزەکانی گروپی ترۆریستی ئیسلامی لە شاری یۆتۆبۆریەوە دەچن.

مارینا یوهانسۆن ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای شارەوانی یۆتۆبۆریە و سەر بە پارتی سۆسیالدیموکراتە.

یوهانسۆن دەڵێ چەندین هۆکار هەیە بۆ ئەوەی کە ڕێژەی هەرە زۆری لاوان کە دەچن بۆ سوریا لە یۆتۆبۆری دەژین. لەلایێکەوە یۆتۆبۆری شارێکی گەورەیە و ڕیژەیەکی بەرچاو خەڵکی تێدا دەژیت کە کەسوکاریان لەم وڵاتە هەیە و هەست دەکەن کە دەیانەوێ بەشیک لەم شەڕە بن. لێرەوە خەڵک بۆ هەردوو لایەنی شەر دەچن. هەروەها بەشێک لەم کەسانە شەڕ ڕۆمانتیزە دەکەن و بەشیکی دیکە دەگەڕیتەوە سەر باوەڕکردن بە دینەکەیان. دەشزانین کە چەندین تاکە کەس لە یۆتۆبۆری هەن کە دەتوانن کاریگەریان لەسەر ئەم کەسانە هەبێت و بەخێرایی لەسەر کەسانی دیکە کاریگەر دەبن تا بچن بەشداری لەم شەڕەدا بکەبن.

زێدەبوونی ڕیژەی ئەو کەسانەی کە خۆیان دەگەێننە سوریا بۆ شەڕکردن لەناو ڕیزەکانی گروپو تووندڕەوەکانی ئعیسلامی بۆ نزیکەی ٢ ساڵە بەردەوامە. لە بەهاری ئەمساڵدا ئەم ڕیژەیە یەکجار زۆر زیادی کرد. بۆ ڕیگاگرتن لەم کەسانە و کاری بەگرییکردن تاکوو ئێستا لە سوید بەربڵاو نییە. لە گوێن مارینا یوهانسۆن لەم پەیوەندییەدا دەڵێ ئەم دۆخە شتێکی نوێ نییە. پێشتریش بینیومانە کە کەسانی سویدیە لەمێژە لەرەوەڕا دەچن بۆ بەشداری کردن لە شەڕداو لە تەواو ئەوروپا وەهایە. بەڵام بەهاری ئەمساڵ یەکجار زۆر زیادی کرد. پێشتر بەشی هەرەزۆری ئەم کەسانە ئەوانە بوونە کە لە دۆخێکی مەترسیدابوونە. بەلام ئێستا کەسانی خوێندەواریش دەچن. کێشەیەکیش لەئێستادا ئەوەیە کە ئێستا ڕێکخراوێکی دیاریکراو نییە. بەڵکوو چەندین تاک هەن کە پەیوەندیان بەم گرووپانەوە هەیە و ئەمەش لەجاران جیاوازە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".