Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بۆ پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسیی گرتووخانەی ورمێ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 17 december 2014 kl 13.18
مانگرتن بۆ پشتگیری لە مانگرتن
(6:38 min)
wêne: Radio Sweden, Kurdish
1 av 3
wêne: Radio Sweden, Kurdish
wêne: Radio Sweden, Kurdish
2 av 3
wêne: Radio Sweden, Kurdish
wêne: Radio Sweden, Kurdish
3 av 3
wêne: Radio Sweden, Kurdish

چالاکانی کورد لە گۆڕەپانی ناوەندیی شاری ستۆکهۆڵم بۆ پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسیی گرتووخانەی ورمێ، مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەوە ماوەی هەژدە ڕۆژە ٢٩ زیندانی سیاسی کورد له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری ورمێ، وەک ڕەخنە لە قەبووڵنەکرانیان بە زیندانیی سیاسی و تێکەڵکردنیان لەگەڵ زندانیانی تاوانکار، په‌نایان بۆ مانگرتن بردووه و بەپێی زانیاریی ڕێکخراوەکانی چالاکی مافی مرۆڤ، تەندروستی و ژیانی چەند کەسێکیان لە بارودۆخێکی نالەباردایە. ئەوەی تا ئیستا دیارە ئەوەیە کە وڵامی‌ داوای زیندانییەكانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ و گوایا بۆ چاوترسێنکردن و پەژیوانکردنەوەیان له‌ درێژەدان بەم مانگرتنە، تەنانەت هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌ سێداره‌دان، دوور خستنه‌وه‌‌یان لێکردوون و هێڵی‌ ته‌له‌فۆنییەکەشیان لێ داخستوون.


یەکێ لەو چالاکییانەی تاکەکەسان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە سوید بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک، سیاسەتوانان و میدیاکانی سوید کردوویانە، هەڵمەتێکی مانگرتنە لە خواردن: لە ناو خێوەتێکددا هەشت مانگرتوو ـ چوار ژن و چوار پیاو ـ هەن کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژان، خواردن ناخۆن و هەر خۆیشیان لەدەرەوەی خێوەتەکە زانیاری لە سەر بارودۆخی ناوخۆی ئێران و ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خەڵکی ئێران بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی بڵاودەکەنەوە. مانگرتووان هاوکات دوایین زانیارییەکانی گەیشتووش لەسەر بارودۆخی تەندروستیی ئەم ٢٩ زندانییە بە زمانی سویدی و ئینگلیزی بۆ خەڵکی ڕاگوزەر بڵاودەکەنەوە. 

مانگرتووان بەیانیی ڕۆژی هەینی بە کۆبوونەوە لەبەر دەم باڵوێزخانەی سوید کۆتایی بەم مانگرتنە دێنن. 
لەلایەکی دیکەوە ڕاگەیەنراوە کە سەعات دوو و نیوی دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممەش کۆبوونەوەیەکی دیکەی کوردانی سوید بۆ پشتیوانی لە داواکارییەکانی ئەم زیندانییانە بەڕیوەدەچێ. دیارە ئەمە جگە لەو هەڵمەتە گەورەیەیە کە کوردەکان، بەتایبەت لە سوید لە سەر میدیا کۆمەڵایەتییەکانی سەر تۆڕی ئینترنێت، نزیکەی مانگێکە دەستیان پێکردووە و هەر بەردەوامیشن لەسەری.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".