Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پەیوەندیکردن بە گرووپە تیرۆریستیەکانەوە پێدەچێت بەتاوان بکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 18 december 2014 kl 11.05
Isis i Irak. Foto: AP Photo / militant website, File / TT.
Foto: AP Photo / militant website, File / TT.

حکومەت لیژنەیەکی تایبەت و بەپەلەی بۆ بەتاوان ناساندنی ئەو کەسانەی کە پەیوەندیان بەگرووپە تیرۆریستەکانەوە کردووە  یان بۆ ڕاهێنان پەیوەندیان پێوە دەکەن پێکدەهێنێت. 

ئەم بابەتە وەزیری داد و کۆچ مۆرگان یوهانسۆن لە پەڕەی سیاسی ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر ئەمڕۆ بڵاویکردەووە.   

 جێگەی ئاماژەیە کە یەکێک لە لێکۆڵەرەوانی نێو ئەو لیژنەیە بەڕێوەبەری دادوەری لەفەرمانگەی دادستێنان لارش ڤێرکستروێمە. جێگەی ئاماژەیە کە لێکۆڵینەوە و  پێشنیاز سەبارەت بەم بابەتە دەبێت هەتاوەکو ١٨ مانگی شەشی ساڵی ٢٠١٥ لەبەردەستدا بێت.

خاڵی سەرەکی ئەو بەیاننامە هاوبەشەیە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆتایی مانگی نۆدا پێشکەشیان کرد. لەو بەیاننامەیەدا هاتووە هەموو وڵاتانی ئەندام دەبێت لە بواری یاسای وڵاتەکایاندا ئەو دەفەتە بڕوخسێنن کە کەسانێک پەیوەندی بەو گرووپانەوە دەکەن ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە سزای یاسای بدرێن هەتاوەکو رەنگدانەوەی تاوانەکانی تیرۆریسم هەستی پێبکرێت.

جێگەی ئاماژەیە کە بەپێی دەزگای هەواڵگیری سوید سێپۆ ، لە وڵاتی سویدەوە ١١٠ کەس هەتاوەکو پەیوەندیان بەو گرووپانەوە لە ئێراق و سوریا کردووە کە مەیلی گرووپی تیررۆریستی ئەلقائیدەیان هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".