Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دیموکراتەکانی مەسیح پێشنیار بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی پەنابەران پێشکەش دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 18 december 2014 kl 13.38
"بێزارم لەوەی کە برسیارەکان لەم بووەرادە بە دیموکراتەکانی سوید دەستپێدەکات و کۆتایی پێدێت"
(5:43 min)
Göran Hägglund (KD). Foto: Maja Suslin/TT
wêne: Maja Suslin/TT

کەمکردنەوەی کۆمەکی ئابووری، مۆڵەتی مانەوەی کاتیی لەباتی مۆڵەتی مانەوەی هەتایی و پەلەکردن لە داوای پەنابەری کە وێدەچێت ڕەتبکرێنەوە. ئەمە سێ پێشنیارە کە سەرۆکی پارتی دیمکوراتەکانی مەسیح، یۆران هێگلووند ئەمڕۆ لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی "داگێنس نیهێتەر" پێشکەشی دەکات. ئەمەش مەبەستی کەمکردنەوەی خرجی سوید لە بوواری وەرگرتنی پەنابەران.

کەمکردنەوەی کۆمەکی ئابووری ئەو کۆمەکەیە کە پەنابەران کە مۆڵەتی مانەوەیان پێدەدرێت، بۆ دامەزراندنیان پێیان دەدرێت. یەکێک لە پێشنیارەکانی یۆران هیغلووند کەمکردنەوەی ئەم بڕە پارەیەیە. 

هێگلووند دەڵێ لەئێستادا کۆمەکی ئابووری بۆ دامەزراندن لە حەوتوویەکدا پێنج ڕۆژ دەدرێرت و هەر ڕۆژێ ٣٠٠ کڕۆنە. جیا لەمەش کۆمەکیدیکەیان پێدەدرێت. بەڵام پێشنیاری ئێمە ئەوەیە کە کۆمەکی ڕۆژانە، کە ٣٠٠  کڕۆنە، دەتواندرێت بە ٢٥ کڕۆن کەمبکرێتەوە.

لە وتارەکەیدا، کە ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر بڵاوبۆوە، سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی مەسیح یۆران هێگلووند سێ پێشنیار بۆ کەمکردنەوەی خەرجی وەرگرتنی پەنابەران پێشکەش دەکات. کەمکردنەوەی بڕەپارەی ڕۆژانە بۆ پەنابەران، کە وەکوو خۆی گوتی، حەوتووی ٥ ڕۆژ دەدرێت و هەر ڕۆژێ ٣٠٠ کڕۆنە، یەکێک لەم پێشنیارانەیە. هۆکاری ئەمەش، لەگوێن هێگلوونەوە ئەوەیە کە دەیانەوێ پەنابەران هانبدەن تا خۆیان لەبازاڕی کاردا دامەزرێنن.

هێگلووند دەڵێ لێرەدا مەبەست ئەوەیە کە کارکردن لە کۆمەکی ئابووری زێدەتر بهێنێت. هەر ئەوەشە کە لە بەشەکانی دیکە بینیومانە، بۆ نموونە کاتێک کە ئەندازەی باجی موچەمان کەمکردەوە، کە ئابووری باشتر هاندەڕێک دەبێت و کاریگەرە.

هێگلووند لە وتارەکەیدا پێشنیار دەکات کە پڕۆسەی داواکانی ئەو پەناخوازانەی کە لە وڵاتانی ئارامەوە هاتوون و دەتوانن بێ کێشە بگەڕینەوە و هەر بۆیەش ڕەوایە داواکانیان ڕەتبکرێتەوە، خێراتر ئەنجام بدرێت.

یەکێکی تر لە پێشنیارەکانی یۆران هێگلووند ستانداردیزەکردنی مۆڵەتی مانەوەی کاتییە، ئەمە لەباتی مۆڵەتی مانەوەیی هەتایی کە ئیستا ستانداردە. سەبارەت بە ئاوارەبووانی سوریا کە پەنا بۆ سوید دێنن و داوای پەنابەری دەکەن و هەموویان مۆڵەتی مانەوەی هەتایی وەردەگرن، یۆران هێگلووند گوتی پێسنیاری ئەوان ئەمانەش دەگرێتەوە. ىەلام، هەر وەکوو لە پێشنیارەکەیدا هاتووە، دوای سێ ساڵ پێویستی پەنابردن هەڵدەسێنگێندرێتەوە و ئەگەریش بێتوو دۆزخی سوریا، کە وێناچێت باشتر بێت، وەکوو ئەمڕۆ بەردەوام بیت ئەوا پێویستیان بە پەنابردن هەیە.

سەبارەت بەم پێشنیارە، کە مۆڵەتی مانەوەی کاتیی بۆ، لەسەرەتاوە ٣ ساڵ، ستانداردیزە بکرێت، یۆران هێگلووند لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆی سوید، لە دوای کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی، باسی ئەوەی کرد کە ئەم پێشنیارە بۆ ئەوەیە کە جەختی زێدەتر لەسەر ئەو پەنابەرانە دابندرێت کە پێویستیان بە پەنا هەیە.

هێگلووند دەڵێ ئەوەی کە لەم پێشنیارەدا باشترە ئەوەیە کە مۆڵەتمان پێدەدرێت هاوکاری ئەو کەسانە بکەین کە پێویستیان بە پەنا هەیە. ئەوانەی کە لە شەڕ و ستەملێکردن هەڵدێن. لە ئێستاشدا لە بەشی ئێمەی جیهان ڕیژەی ئاوارەبووان و پەناخوازان لە هیچکاتدا ڕێژەیان لە ئاستێکی وەها بەرزدا نەبووە. بۆیە ئێمەش دەبێ بتووانین بەرەوڕووی ئەمە ببینەوە و هاوکاری ئەو کەسانە بکەین کە پەنا دێنن. ئەگەریش هەتوو بارودۆخی وڵاتەکەیان ئارامتر و باشتر بوو و مەترسی شەر نەمابێت ئەوا دەتوانن بگەڕێنەوە.

لە کاتی کۆنفرانسەکەیدا ڕۆژنامەوانێک لە یۆران هێگلووندی پرسی کە ئایە ئەم پێشنیارانە نیشانەی ئەوە نییە کە پارتی دیموکراتەکانی مەسیح سیاسەتی خۆیان لەگەڵ سیاسەتی پارتی دیموکراتەکانی سوید دەگونجێنێت. لە وەڵامدا یۆران هێگلووند گوتی من پێشوەخت چاوەڕوانی ئەوەم دەکرد کە ئایە چەندە دەگریت تا ئەم پرسیارە دیتە پێش. من لەوە پرسیارانە بێزارم کە بە دیموکراتەکانی سوید دەستپێدەکات و کۆتایی پێدێت و کە ناتوانین باسی ئەم پرسانە بکەین. من لەسەر ئەو باوەڕەم کە هاووڵاتیان چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە باسیان بکەین و ئەگەر ڕیگام پێبدەن ڕایەکم هەبێت، ڕای من ئەوەیە کە ئەم پرسە دەبێ سەرنجی ڕۆژنامەوانانیش ڕاکێشێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".