Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

وەزارەتی بەرگری: فرۆکە ڕووسییەکە یاسایی پێشێل نەکردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 18 december 2014 kl 17.20
Göran Mårtensson, Försvaret
Foto: TT

لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری سوید باسیان لە ڕووداویی ئەو فرۆکە جەنگییە ڕووسیە کرد کە سەرتای مانگی ١٢  خەریکبووە بەفرۆکەیەکی نەفەر هەڵگردا لە ئاسمانی هەرێمی مالموێ بکێشێت. 

فرۆکە جەنگیە رووسیەکە بە ئەرکی ناتۆ بۆ چاودێریکردن بەو ناوجانەدا فڕیووە و یاسا پێشێلکردن نەبووە. جێگەی ئاماژەیە کە فرۆکە نەفەر هەڵگرەکە بڕیاربووە لە فرۆکەخانەی کاستروپەوە بەئاراستەی وڵاتی پۆلەن بڕۆشتایە، بەڵام کاتێک فرۆکە جەنگیە ڕووسیەکە کە کاری تەنها جاودێری کردنبووە ئاشکرا بووە، فرۆکە نەفەر هەڵگراکە ئاراستەی گۆڕیوە.  وەزارەتی بەرگری سوید ڕایانگەیاندبوو کە ئەو فرۆکە ڕووسیە ئامێری ئاگادارکردنەوەی بۆ فرۆکەخانەکان پێنەکردووە بۆیە ئاشکرانەبووە. 

کەچی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەو هەواڵەی ڕەتکردۆتەوەو ڕایگەیاندووە کە فرۆکە رووسیاکە ئامێری ئاگادارکردنەوی پێبووە هیچ مەترسیەکیش بۆ روودانی مەترسی و  نەخوازراو لە ئارادا نەبووە. سەرەڕای ڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانە وزارەتی بەرگری ڕووسیا داوای لێبووردنی وڵاتی سوید کردووە.

 هەر لەهەمان کۆبوونەوی چاپەمەنیدا وەزارەتی بەرگری ئاماژەیان بەوەکرد کە ٢٥٠ سەربازی سویدی لەسەرتای مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا  لەسەر ئەرکی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەوانەی ناوجەی تیمباکتوو لە وڵاتی مالی دەکرێن.

جێگەی باسە کە ئەو ناوچەیە بە یەکێک لە ناوچە ناسەقامگیرەکانی ئەو وڵاتەو جیهان دادەنرێت، لەبەر ئەوەی کە گرووپە جەکدارە توندڕوەکانی سەربە گرووپی تیرۆریستی ئەلقائیدە تیایدا بەهێزن.  هەتاوەکو ئێتساش ٣١ سەربازی ‌هیزەکاننی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو ناوچەیدا کوژراون

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".