Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

قەرزی ئێسێمێس زیاد دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 18 december 2014 kl 16.07
" تەواو بێزاریان کردووم"
(6:40 min)
En person håller i en mobiltelefon för att göra ett sms-lån. Foto: Pontus Lundahl /TT.

جێگەی ئاماژەیە لەگەڵ دەستپێکردنی جەژنی کریسمسەدا ڕێکلام و پێشنیازی وەرگرتن قەرز لە ڕێگەی ئێسێمێسەوە و زووی وەرگرتنی زۆر زیادیکردووە.

هویگۆ یەکێکە لەو کەسانەی کە بەسەدان کرۆنی لە ڕێگەی ئێسێمێسەوە  کە سوودی بەرزی لەسەر بووە قەرزکردووە. قەرزکردنی ئەو پارەش بەهۆی زیادە سوودەوە ئابووری هوێگۆ بەچۆکدا هێناوە تەواو لاتیکردووە. هەرچەندی دۆخی ئابووری هویگۆ خراپە، بەڵام کۆمپانییا کردیتیانەو و ئەو پانکانەی کە پارە لەم ڕێگەوە بەقەرز دەدەن بەردەوامن لە ناردنی پێشنیاز و ئێسێمێس بۆ هویگۆ بۆ ئەوەی پارەی زیاتر قەرز بکات.

-    هویگۆ دەڵێت. تەنانەت هەر ئەمڕۆ پێشنیازی وەرگرتی قەرزیی نوێم بۆ هاتووە. لە یەكێکیاندا پێشنیازکراوە کە من دەرفەتم هەیە قەرزەکەم کە ئەمڕۆ لەلامە کە لەڕێگەی یئێسێمێسەوە کردوومە لە چوار هەزارەوە بۆ ٢٠ هەزار کرۆن بەرز بکەمەوە. بەس تەنها دەست بنێم بە قبوڵ کرنەکەدا دەتوانم قەرزەکە بەرزبەکەمەوە. 

ئەو قەرزانەش سوودێکی ئێجگار بەرزیان لەسەر دانراوە و بەهۆی ئەو سوودەبەرزەوە کاریگەری گەورەی لەسەر ئابووری قەرزارەکان دەبێت. هویگۆ، بەردەوام نامەی ئەلکترۆنی، ئێسێمێس و ڕیکلام بۆ وەرگرتنی قەرز تەواو بێزاری کردووە. 

جێگەی باسە کە هویگۆ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٣٠٠ هەزار کرۆنی لە ڕێگەی ئێسێمێسەوە و لەلای نزیکەی ٤٠ کۆمپانیایی کرێدیتی قەرزهەبووە، بەڵام بەهاوکاری هاوڕێ و کەسووکار پاشان فرۆشتنی ئۆتۆمبیلەکەی توانیوەیەتی ئەو قەرزە بۆ نزیگەی ٦٥ هەزار کرۆن لە ئەمڕٶدا کەم بکاتەوە.لەهەمان کاتدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو خۆی ئەمڕۆ توانای بەرهەڵستکردنی لە وەرگترنی قەرز هەیە، بەڵام لەوە نیگەرانە کە ئەو کۆمپانیانە سەرڕای ئاگادارکردنەوەیان بەردەوامن لە ناردنی پێشنیازو ڕیکلام بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە توانی قەرزدانەوەیان پێشتر نەبووە دەنێرن.

 هویگۆ پێیوایە بەتایبەت ئەمڕۆ بۆ کڕێنی دیاری بە بۆنەی جەژنی کریستمسەوە ئەو کەسانە ناتوانن بەرهەڵستی لە وەرنەگرتنی ئەوە جۆرە قەرزانە بکەن.

 -     هویگۆ دڵێت. لەو کاتەدا هەندێک کە پیدەچێت نائومێن و ناچاربن باتەیبەت ئەوانەی کە دووچاری قوومار، یان کێشەیەکی هاوشێوەببن ئەوا کاتێک کە پێشنیازنامەی وەرگرتنی پارە بەقەزیان بۆ بێت بەبۆچوونی من بێ  دوو دڵی ئەو قەرزە وەری دەگرن. 

ئەم بۆچوونەی هویگۆ لە چەند لایەکی دیکەوە پشتگیری لێدەکرێت، بەتایبەت لەلاین ماریا گروندیتز کە یاساناسە لە دەزگای کاروباری خەرجکاران (Konsumentverket) لەگەڵ هویگۆدا لەم پرسەدا هاوبۆچوونە. 

-         ماریا گرووندیتز دەڵێت. لە ڕێگەی ناردنی پێشنیازنامەو ڕێکلام بۆ هاندانی ئەو کەسانەی کێشەدارن بەتایبەت لەم کاتەدا کە کڕین و فرۆشتن بەبۆنەی جەژنی کریستسمەوە هەڵکشاوە، بە بڕوانی من کارێکی نالەبارە.  هەر بۆی منیش داواکارم لەو کڕێیارو کەسانەی کە لەم جۆرە پێشنیاز و ڕێکلامانەیان بۆ دێت بەزووی دەزگای کاروباری خەرجکاران ئاگادار بکەنەوە.

لە زۆربەی کاتدا هەوڵدەدرێت کە ئەو قەرزەی لە ڕێگەی ئێسئێمێسەوە کرداوە دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا بدرێتەوە، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە لە توانایاندا نیە ئەو  پارە بدەنەوە ئەوا بەپێی لێکدانەوەی فەرمانگەی کاروباری خەرجکاران ساڵانە بە نزیکە لە % ٤٠٠ سوود دەچێتە سەری.

جا گوێگری ئازیز، وەک فەرمانگەی کاروباری خەرجکاران روونیکردۆتەوە  ڕێنمایان کردووە ، تۆ ئەمڕۆ پارەت نەبێت، ئایا مانگێکی دیکە هێندە پارەت هەیە هەتاوەکو  کە ئەو  قەرزەی دەیکەیت هەموو بگێریتەوە. لەو دەمێکە قەزکردن لە ڕێگەی ئێسئێمێسەوە دەهێنرێت و دەبڕێت و گفتوگۆ لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی یاسا و ڕێسایەکی باشی بۆ بهێنرێتە ئاراوە. بەڵام پێشێلی بەردەوەامە.   ئەوی جێی باسە چەند ساڵێک بەر  لەئێستا یاسایەک دانرا کە ئەو کەسانەی دەیانەوێت قەرز لە ڕێگەی ئێسێمێسەوە بکەن دەبێت کۆنترۆڵێکی کرێدیتیان لەلایەن کۆمپانیا کرێدیتیەکەوە بۆ بکرێت هەتاوەکو بزانرێت ئەو کەسە توانای قەرزدانەوەی هەیە. کەچی فەرمانگەی کاروباری خەرجکاران ڕوونیان کردۆتەوە هەر دوێنی لەلایەن کۆمپانیایەکی کردیتیەوە پێشنیازێکیان بڵاوکردۆتەوە کە هاوڵاتیان دەتوانن بەبێ کۆنترۆڵکردنی کرێدیت هەتاوەکو ١٠٠٠٠ هەزار کرۆن قەرزبکەی. بە کوردیەکە خۆمان ئەمە یاسا پێشێلکردنە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دارایی هەوڵی پێداچوونەو لەسەر دانانی سنوورێک بۆ سوود دانان لەسەر قەرزی ئێسمێس دابنرێت دەکات. ئەمەش لەلایەن فەرمانگەی کاروباری خەرجکاران پێشوازی لێدەکرێت.یەکێک لەو کۆمپانیایەنەی کە ڕێکلام و پێشنیازی تایبەت بەبۆنەی جەژنی کریستمسەوە بۆ هویگۆ ناردوە کۆمانیای کەتەلۆنیا کەپیتاڵە (Catalunia Capital ).

ئەم کۆمپانیا هویگۆی بە یەکێک لە باشترین موشتەریەکانی خۆی پێناسە کردووە، سەرەڕای ئەوە کە هویگۆ ساڵی ڕابردوو لەلایەن هەمان کۆمپانیاوە خەریکبووە لەبەر نەدانەوەی قەرز ناوی ڕەش بکەن. بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە نیکلاس ئاندەرشۆنە و  ئەو هیچ بەلایەوە سەیر نیە کە موشتەریەک بە باشە پێناسە بکەیت.

 -      نیکلاس ئاندەرشۆن دەڵێت. ئەمە لە بنەڕەتدا ئەوە دەگەینێت کە پەوەندیمان لەگەڵ مشتەریەکانی خۆماندا هەبێت، بەتایبەت لەکاتێکدا کە مشتەریەکە بەرپرسیارێتی خۆی نیشاندەدات و ئەرکەکەی جێبەجێ دەکات، ئیدی ئەوە مشتەریەکی باشەوە و جێگەی بڕوای ئێمەیە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".