Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پێشنیازی بڕینی کۆمەکی هاندان دەدرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 19 december 2014 kl 11.03
En vy över Stockholmsförorten Tensta. Foto: Jonas Ekströmer/TT
Foto: Jonas Ekströmer/TT

هەر چەندە بواری کار  لە ڕێگەی کۆمەکەی هاندانەوە لەگەڕەکە پەراوێزخراوەکاندا زیادیکردووە کەچی حکومەتی ئێستای سوید دەیەوێت ئەو کۆمەکە هەڵبوەشێنێتەوە.

لەسەران سەری سویدا ئەو گەڕەکانەی کە بەپەراوێزخراوی تیایدا باڵادەستە و حکومەت کۆمەکی هاندان (stimulansbidrag) بۆ دابینکردووە بۆ ئەوە ئاستی بێکاری کەم بکات ئەوا ئەمڕۆ دەرئەنجامی ئەو هەوڵەی حکومەتی پێشوو ئاشکرابووە.  دەرئەنجامەکشی لەوەی چاوەڕوان دەکرا باشتر بووە.بۆ نمونە لە ١٥ گەڕەک دامەزراندن و چوونە سەر پیشە لە ١٤ کەڕەکیاندا زیادیکردووە. ئەمە بەپێی بیرۆی ناوەندەی ئاماری (Statistiska Centralbyrån).

 لەهەمان کاتدا هەمان بیرۆ ئاشکرایکردوو کە لەهەندێک کەڕەکدا ئاستی چوونە سەرکار بەراورد بەشارەوانی ئەو شاری زۆر زیاترە.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەو کات حکومەتی هاوپەیمانی ڕاستەکان لەسەر حکوم بوون ئەم بڕیارەیاندەرکرد،  ساڵانە ١٠٠ ملیۆن کرۆنیان بۆ ماوەی دوو ساڵ دابینکرد کە شارەوانیەکان لە نێو خۆیاندا بەشیانکرد.  بەڕێوە چوونی بەشکردنی ئەو کۆمەکە بەم شێوەیە بوو. ئەو شارەوانیانەی ئاستی بێکاری لەگەڕەکە پەراوێزخراوەکەی زیاتر کەم دەکات لەو پارە دیاریکراوە وەک پاداشت زیاتر وەدەگرێت.  ئەمەش لە ڕوانگەی وەزارەتی گەشەی شارو خانەوبەروەی ئەمڕۆوە هەڵەیەوە  دەبێت ئەو شێوەیە هەڵبوەشێتەوە. لەهەمان کاتدا نایە وێت لەسەر هەمان مۆدێل بەردەوامبێت.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".