Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گومانی دانانی بۆمب لە مالموێ دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 19 december 2014 kl 14.25
Foto: Alexander Zeilon Lund/Sveriges Radio.

پۆلیسی شاری مالموێ ڕایگەیاند کە گومان دەکرێت بۆمبێک  لەبەشی پۆلیس لە بینایی ناوەندی یاسا  دابێت. 

لە ڕاگەیەندنەکەی پۆلیسدا هاتووە کە لەبینای ناوەندی یاسا  (rättscentrum ) لەو شارە شتێکی گوماناوی کە بەتیپ پێچراوە و وایەرێکی لێهاتۆتە دەرێ کەسێک دۆزیویەتیەوەو بۆ بنکەی پۆلیس لەو بینایەدا بردووە.

  شەقامی  پۆرشلینگ لەو شارە لە بۆ ماوەی  هاتووچۆی تێدا قەدەغەکراوە و  چاوەڕوانی گروپی بۆمب پشکنینی  پۆلیس دەکرا هەتاوەکو بەتواوی پشنکنین لەسەر ئەو شتە گوماناویە ئەنجام بدات. بەڵام کەمێک پێش ئێستا ئەو شەقامە کرایەوەو گرووپی پشکنینی بۆمب ئەو شتە گومانلێکراوەیان هەڵگرتۆتەوە. پۆلیسی شاری مالموێ ڕایکەیاندوو کە نە لەئێستادا وە نە پێشتر  هەستیان بەهیچ هەڕەشەک نەکردووە کە ڕووبەڕوو پۆلیس و یاسا بێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".