Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێژەی وەرگرانی کۆمەکی ئابووریی کۆمەڵایەتیی زێدەتر دەبێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 23 december 2014 kl 12.06
١٤٠ هەرزار منداڵان بە کۆمەکی ئابووری کۆمەڵایەتیی ددەژین
(3:31 min)
Mamma med barnvagn.
wêne: Hasse Holmberg/TT.

دەوری ٤٠٠ هەزار کەس لەماوەی ساڵی ڕابردوودا کۆمەکی ئابووریی کۆمەڵایەتییان وەرگرت. هاوکات ڕیژەی ئەوانەی کە بۆ ماوەی درێژخایەن ئەم کۆمەکە وەدەگرن زێدەتر دەبن. منداڵانی وەرگرانی کۆمەکی ئابووریی کۆمەڵایەتیی ئەوانەن کە دەکەونە دۆخێکی هەرە خراپ، ئەگەر دایکوباوکیان لەم دۆخەدا دەربازیان نەکەن. هەر بۆیە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی هاوکاری یەم کەسانە دەکات تا بتوانن خۆیان بگاێنە بازاڕی کار. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم هاوکارییە کاریگەر نییەژ. ئەو فشارەی کە ڕاپەڕینەرانی هاوکاریی لەسەریانە دەبیتە هۆی پێڕانەگەیشتن و لەدرێژەدا ڕیژەی پێویستبووانی هاوکاری بەردەوام زیاد دەبێت. 

ئیدارەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی هەرێمی سوێرملاند زێدەترین ڕیژەی وەرگرانی کۆمەکی ئابووریی کۆمەڵایەتیی هەیە. دالیا ئەید سکرتێری کۆمەڵایەتییە لە شاری نیشۆپینگ و دەستی بە وێبلاگنووسین کردووە تا تیشک بخاتە سەر دۆخی کاری سکرتێرانی کۆمەڵایەتیی و دەرئەنجامەکانی.

دالیا ئەید دەڵی بەردەوام هەست دەکەی کە ڕەپێت دەنێن و هەوڵەکانت بەس نییە. کاتت بۆ ئەو شتانە نییە کە پێتخۆشە بیکەی. بەهۆی ئەوەیە کارمان زۆرە بەردەوام دەبێ هەڵسەنگاندنی ئەوە بکەین کە کێ بەرپەلە هاوکاری پێویستە. هەر وەکوو ئەوەیە کە بەردەوام ئاگر بکوژێنییەوە.

دەوری ٤٠٠ هەزار کەس لایەنیکەم جارێک لەماوەی ساڵیکدا کۆمەکی ئابووری کۆمەڵایەتیی وەردەگرێت. لەمانە ١٤٠ هەزاریان منداڵن. ڕیژەی منداڵان بۆ ماوەی چەندین ساڵە بەردەوام لەم ئاستەیە. لە ساڵێ ٢٠١١ـوە ڕیژەی ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ کۆمەک وەردەگرن زیاتر بوونە. ئەمەش مەترسی ئەوە دێنێتە گۆڕ کە ئەم کەسانە بۆ هەمیشەیی لەم وسیستێمەدا بمێننەوە و پێویستیان بە کۆممەک بێت. ئانێت ئاگێنمارک لەوێ پشکنەرە.

ئاگێنمارک دەڵێ ئەرکی ئیدارەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی دووبەرابەرە. لە لایەکەوە ئەرکمان ئەوەیە کە هاوکاری خەڵک بدەین تا بتوانن خۆیان بەخێوکەن. لێرەدا ئێمە هاوکاریان دەکەین، بەتایبەتی هاوکاری و کارهاسانی بۆ دایکوباوکان دەکەین تا بتوانن خۆیان بگەێنە بازاڕی کار و بۆخۆیان خۆیان بەخێوبکەن. ئەمەش زۆربەی جارەکان دۆخی ئابووری بنەماڵەکان باشتر دەکات. بەشی دیکەی ئەرکی ئێمە کۆمەکی ئابووریی کۆمەڵایەتییە تا لەکاتی هەوڵدان بۆ خۆبەخێوکردن بتوانن دڵنییایی ئابووریان هەبێت.

بێکاری، نەخۆشکەوتن یان ئەوەی کە دایک یا باوکێک بەتەنیا منداڵ بەخێو دەکات هۆکارەکانی سەرەکی ناچاربوونی خەڵکن بۆ داواکردنی کۆمەکی ئابووریی کۆمەڵایەتیی. لە بەراورددا ڕێژەی وەرگرانی کۆمەکی ئابووریی کۆمەڵایەتیی لە ناوچە تا ناوچە جیاوازە. ڕیژەی هەرە زۆری وەرگران لە ناوچەی سوێرمانلاندە کە لەوێ ٧،٣ لە سەدی خەڵکی ئەم ناوچەیە کۆمەکی ئابووری کۆمەڵایەتیی وەردەگرێ. ئەمەش لە بەراورددا لەگەڵ ڕیژەی سەرانسەری سوید کە لەکۆدا ٤،٤ لە سەدی خەڵکی ئەم مکۆماکە وەردەگرێت.

ڤیکتور ئێریکسۆن گۆنزالێس بەڕیوەبەری ئیدارەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی شاری نیشۆپینگە. ئەو باسی ئەوە دەکات کە چۆن هەوڵیان داوە کە سکرتێرانی کۆمەڵایەتیی هەر یەکەو لە ٣٥ کەیسیان زیاتر نەبێت. بەڵام دەڵێ ئەگەر ١٠٠ کەیسی کۆماکی ئابووریی کۆمەڵایەتییت هەبێت، کارەکەت دەبێتە بڕیاردان لەسەر پارەدان و کار لەسەر داواکاریەکان بکەیت. بە ئیستسنا پێڕادەگەین خەڵک ببینین. ئەم بەشەی کارەکەیە کە بەهۆی کاری زۆر نامێنێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".