Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
هەڵبژاردن

هەڵبژاردنی ئاوارتەی سوید بەڕێوەناچێ

بڵاو کرایه‌وه‌ lördag 27 december 2014 kl 11.15
وێنە: تێ.تێ
وێنە: تێ.تێ

هەڵبژاردنی ئاوارتەی پەرلەمانی سوید ـ کە بڕیار بوو لە ٢٢ی مانگی مارسی ٢٠١٥دا بەڕێوەبچێ ـ هەڵوەشایەوە. 

ئەم بڕیارە چەند خولەک لەمەوبەر لەلایەن سەرۆکوەزیری سوسیالدیموکرات و سەرۆکی پارتییەکانی تری ناو پەرلەمان (دیارە بێجگە لە پارتی دژەبیانیی دیموکراتەکانی سوید و پارتی چەپ کە ئاگادارکراوەتەوە بەڵام لە ڕێککەوتنەکەدا نییە) ڕاگەیەنرا.
بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتننامەیە وڵاتی سوید تا حەوت ساڵان ئیزنی دەدرێتێ لەلایەن حوکوومەتی کەمینەشەوە ئیدارە بکرێ و تەنانەت پێشنیازیاساکانیشی لەسەر بودجە و سیاسەتی بەرگری و ئاسایش لەپەرلەماندا پەسند بکرێن. دەسەڵاتی حوکمرانیش دەدرێتە سەرۆکی گەورەترین حیزبی پەرلەمانەوە.

هۆی ئەم ڕێککەوتنە ـ کە بە ڕێککەوتنی دیسەمبر ناودێرکراوە ـ ڕێگەگرتنە بە یارییە سیاسییەکانی پارتی دژەبیانیی دیموکراتەکانی سوید (SD) ـ کە ڕایگەیاندووە دژی هەر حوکوومەتێک دەردەکەوێ کە نەیەوێ سیاسەتی دژەبیانیی ئەوان لەبەرچاوبگرێ. هەر لە ئەنجامی ئەو هەڵوێستەدا بوو کە بەر بە پەسندکرانی پێشنیازەبودجەی حوکوومەتی کەمینەی سوسیالدیموکراتان و پارتی ژینگە گیرا. بۆیەش حوکوومت بڕیاری دا هەڵبژاردنێکی ئاوارتە لە ڕۆژی ٢٢ی مانگی مارسی ساڵی داهاتوودا بەڕێوەببات. ئەوەی ڕێگەی بۆ ئەم یارییە سیاسییەی پارتی دیموکراتەکانی سوید خۆش کردبوو، دەنگی ١٣ لەسەدیان لە هەڵبژاردنی پایزی ئەمساڵدا بوو کە دەوری هاوسەنگڕاگری و یەکلاکەرەوەی پێدابوون.

کەچی ئێستا بە پێی ئەو ڕێککەوتنە چاوەڕواننەکراوەی نێوان بلۆکەکانی چەپی دەسەڵاتدار و هاوپەیمانی ڕاستی بەرهەڵستکار، ئێزن دەدرێ کە تەنانەت حوکوومەتی کەمینەش پێشنیازەکانی خۆی لە پەرلەماندا پەسند بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".