Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هەڵوەشاندەنەوەی هەڵبژاردنی ئاوارتە و هەڵوێستەکان

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 29 december 2014 kl 13.36
هەڵوێستی جیا جیا هاتۆتە ئاراوە
(12 min)
Presskonferens om inställt extraval
Foto: Maja Suslin/TT

هەڵبژاردنی ئاوارتەی پەرلەمانی سوید کە بڕیار بوو لە ٢٢ی مانگی مارسی ٢٠١٥دا بەڕێوەبچێ  هەڵوەشایەوە. 

 ئەم بڕیارە لەلایەن سەرۆک پارتی سۆسیال دیموکرات کە هاوکات سەرۆک وەزیرانیشە، بەیاوەری هەموو سەرۆک پارتە سیاسیەکانی دیکە نێو پەرلەمانی سوید (دیارە بێجگە لە سەرۆک پارتی دژەبیانیی دیموکراتەکانی سوید و پارتی چەپ کە ئاگادارکراوەتەوە بەڵام لە ڕێککەوتنەکەدا نییە) ٢٧ یی ئەم مانهگە واتە ڕۆژی شەممە راگەیندرا. هەروەها حکومەتی ئێستا دەبێت پێشنیازە بوودجەیەکی تایبەت بە ساڵانی ٢٠١٦ ، ٢٠١٧ و  ٢٠١٨ ئاماددە بکات،  وە لە مانگی چواری ساڵی داهاتوودا دەنگ لەسەر ئەو پێشنیازە بودجەی کە حکومەت کە پێشکەشی بەپەرلەمانی دەکات  دەدرێت بۆ پەسەندکردنی. 

پارتە سیاسیەکانی بەگشتی بێگومان بێچگە لە پارتی دژە بیانی دیموکراتەکانی سوید نەبێت، ئەوانی دیکە بە پارتی چەپیشەوە کە لەم ڕێککەوتنا بەشدارین نین ڕازین. بۆ نمونە با پێکەوە گوێ لەوتەکانی سەرۆک وەزیران ستێفان لوێڤێن کە لەکاتی کۆبوونەوە چاپەمەنیەکەدا لەسەر  ڕێکەوتنەکە ڕایگەیاند.

-     ستێفان لوێڤێن وتی: ئەم ڕێکەوتنامەیە ئەوە دەگەیەنێت کە حکومەتی ئێستا دەتوانێت لەسەر بەرنامەو پێشنیازە بودجەی خۆی بەردەوامبێت و پێشنیازە بوودجەی پەسەندبکرێت. لەبەر ئەوە حکومەت بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی ئاوارتە نادات.  

لەهەمانکادا هەرچەندە ئەندامانی پارتی مۆدێرات لە چەندین لاوە ڕەخنەیان لەم ڕێکەوتنامەی گرت،  بەڵام سەرۆکی کاتی ئەو پارتە  ئانا شینبێری باترا جەختی لەسەر گرنگی ئەم ڕێکەوتنامەیەکردەووە.

-    ئانا شینبێری پێترا وتی. هەنگاوێکی زۆر سەرکەوتوو بووە کە ئێمە توانیمان بگەنە ئەم دەرئەنجامە. لەبەر ئەوەی ئەم هەنگاوە بۆ سەقامگیری سیاسی و  ئابووری سوید زۆر بەجێییە. ئیدی گرنگ نیە چی لایەنێک لە هەڵبژارنەکانی دیکەدا سەردەکەوێت.   

بێگومان هەڵوێستی جیاواز  لەنێو ئەندامانی ئەو پارتانەدا بەدیدەکرێت، بۆ نمونە وەزیر پێشووی بەرگری سوید کە لەسەر لیستی پارتی مۆدێرات بووو میکایل ئوودندباری، ئەو  ئەم ڕێکەوتنامەیەی بە داگیرکردن و  لادان لە خاڵە بنەڕەتیەکانی پرۆسەی دیموکراتی  ناوبرد.

 هەروەها ئاماژەشی بەوە کرد کە ئە م ڕێکەوتننامەیە هاوپەیمانی ڕاستەکانی بێدەسەڵات کردووە. لەبەر ئەوەی هیچ مەرجێکیان لەسەر ئەم ڕێکەوتنامەیە دادنەناوە. لەبەرمبەرداو لە بەرەی چەپەکانەوە،، مەبەستم لێرەدا پارتی ژینگەیە.هەر بەهەمان شێوە هاوسەرۆکی پێشووی پارتی ژینگە پێتەر ئیریکسۆن کە ئێستا لەسەر لیستی هەمان پارت ئەندام پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپایە ڕەخنەی توندی لەم ڕێکەتنامەیەی گرت.

پێتەر ئێریکسۆن ئەم ڕێکەوتنامەیەی پە کێشیەکی دیموکراتی ناساندو جەختی لەسەر ئەوەکردەووو کە ئەو دووبەرەیە خۆیان لە یاسا دیموکراتیەکان لادەدن. بەتایبەت لە روانگەی ئەوەی کە زۆرینە دەبێت حکومڕانی بکات. هاوکات ئەمەی بە پێشێلکردن ناوبرد.

کارناسی سیاسی لە زانکۆی یۆتێبۆری میکایل گیلیام ئەم ڕێکەوتنامەیەی بە قایمکردنی بەرە سیاسیەکان پێناسە کرد، بەتایبەت هاوپەیمانی ڕاستەکان کەلەوە سەرسابوو چۆن پارتی نێو هاوپەیمانی ڕاستەکان پشتگیری یەکتریان کردووە.

-  میکایل گیلیام وتی. هەرچەندە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤ دەدا هاوپەیمانی ڕاستەکان شکستیان هێنا، بەڵام لە ئێستادا و لە هەڵبژاردنێکی نوێدا واتە ئاوارەتەدا دەیان توانی سەرکەون، کەچی ئەو کاریان نەکرد. لە جێگایی ئەو زیاتر پارتەکانی نێو ئەو هاوپەیمانیە هەستان بە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوانیان بۆ ئەوەی هاوپەیمانیەکەیان بەردەوامببێت. ئەمەش هۆیەکی هەبوو، هۆکارەکەش مەترسی هەڵوەشاندەنەوەی هەوپەیمانیەتیەکەیان بووە ، کە ئەو مەترسیەش لەپاش هەڵبژاردنی ئاوارتە بووە.

 بەڵام  بارتی دژەبیانی دیموکراتەکانی سوید کە ئەو پارتە لەپاش راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی ئاوارتە ڕایانگەیاند ستێفان لوێڤێن جێگەی بڕوای ئەوان نیەو داوە لە پەرلەمان دەکەن کە دەنگدانەوەیەک لەسەر هەڵبژارنەوەی ستێڤان لوێڤێن وەک سەرۆک وەزیر لە پرەلەماندا بێتەوە ئەنجامدان، هاوکات رایشیان گەیاندووە کە پەرلەمان ستێفان لوێڤێن وەک سەرۆک وەزیر لابدات.

  بەگوێرەی ئەم ڕێککەوتننامەیە وڵاتی سوید تا حەوت ساڵ دیکە حکومەتی کەمینە ڕێگەی پێ ئەدرێت کە حوکوومەت پێکبهێنت و حکومڕانی بکات. لەم کاتەدا ئەوە دەگەیەنێت کە  هاوپەیمانی ڕاستەکان بەرامبەر یان دژی پێشنیازە بوودجەی حکومەت دەنگ نەدەن و دەنگەکانی خۆیان دەسوتێنن. لەبەر ئەوەی بوودجەی حکومەت پەسەند بکرێت.

هەروەها هاوپەیمانی راستەکان کە ئەمڕۆ ئۆپۆزسیۆنن لەگەڵ حکومەتدا لە چەند پرسێکێ سیاسیدا پشتگیر لە یەکتر دەکەن ئەوانیش بریتین: لە پرسەکانی تایبەت بەپێشنیازی یاساکان لەسەر بودجە و سیاسەتی بەرگری و ئاسایشە، کە دەبێت لەپەرلەماندا پەسند بکرێن. دەسەڵاتی حوکمرانیش دەدرێتە سەرۆکی گەورەترین پارتی پەرلەمان. لەهەمان کاتدا نابێت پێشنیازە بوودجە لەکاتی پەسەندکردندا لەت بکرێت، واتە تەنها دەنگ بەبەشێکی ئەو بەدجە بدرێت.  بۆ نمونە لە کاتی پەسەندکردنی پێشنیازە بوودجەی هاوپەیمانی ڕاستەکان (کاتێک لەسەر حکوم بوون ) کە بریتی بوو لە دیاریکردنی  سنوری تەمەنی ئەو کەسانەی کە دەبێت باج بدەن، بەرەی سوورو سەوزەکان لەگەڵ پارتی دژەبیانی دیموکراتەکانی سویدا ئەنجامیاندا.

هۆی ئەم ڕێککەوتنە کە بە ڕێککەوتنی دیسەمبر ناودێرکراوە ـ ڕێگەگرتنە لە یارییە سیاسییەکانی پارتی دژەبیانیی دیموکراتەکانی سوید کە ڕایانگەیاندووە کە ئەوان دژی هەر حکومەتێک دەبنەوە  کە نەیەوێ سیاسەتی دژەبیانیی ئەوان لەبەرچاوبگرێ.  جێگەی ئاماژەی کە هەر لە ئەنجامی هەڵوێستی ئەواندا بوو کە پێشنیازە بودجەی  حکومەتی کەمینەی پارتی سۆسیال دیموکرات و پارتی ژینگە ڕێگەی پێگیراو پەسەند نەکرا.  لەبەر ئەوەش بوو حکومەت بڕیاری  دا هەڵبژاردنێکی ئاوارتە لە ڕۆژی ٢٢ی مانگی مارسی ساڵی داهاتوودا بەڕێوەببات.  ئەوەی ڕێگەی بۆ ئەم یارییە سیاسییەی پارتی دیموکراتەکانی سوید خۆش کردبوو، دەنگی ١٣ لەسەدیان لە هەڵبژاردنی پایزی ئەمساڵدا بوو کە ڕۆڵی هاوسەنگڕاگری و یەکلاکەرەوەی پێدابوون.  جێگەی ئاماژەیە بێجگە لە پارتی دیموکراتەکانی سوید هیچ پارتێکی دیکە خوازیاری هەڵبژاردنێکی ئاوارتە نەبوون. واتە تەنها ئەوان لێرەدا بە شێوەیەک لەخواستی خۆیان دوورخرانەوە.

هەریەک یوێران هوێگلوند سەرۆکی پارتی مەسیحیە دیموکراتەکان و وتەبێژی سیاسەتی ئابووری حکومەت ماگدەلێنا ئاندەرشۆن دەست پێشخەربوون دەستپێشخەری ئەم ڕێکەوتننامەیە بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".