Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مزگەوتێکی دیکە بەر هێرش کەوت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 2 januari 2015 kl 09.50
"موسوڵمانان پێویستیان بەهاوکاری و پاراستنە"
(5:56 min)
Försök till mordbrand vid moskén i Uppsala 1/1 2015. Foto: Pontus Lundahl/TT
Foto: Pontus Lundahl/TT

هەر لەسەری ساڵی نوێدا و لە یەکەم ڕۆژی ئەمساڵدا مزگەوتێکی دیکە بەر  هێرش کەوت.

سەر لەباینی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ کەسێک بینراوە کە شتێکی ئاگراوی هاویژتۆتە مزگەتێک لە شاری ئوپسالە. ئەنجومەنی موسوڵمانانی سوید 

(Sveriges muslimska råd) خوازیارن کۆمەڵگە هەڵوێست بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەو کارە وەرگرێت. سەرۆکی ئەنجومەنی موسوڵمانانی سوید ئلڤیر گیگۆڤیچ تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە موسوڵمانان لە سویدا پێویستیان بە پاراستنە.

-         ئلڤیر گیگۆڤیچ دەڵێت. لە ئێستادا موسوڵمان پێویستیان بە هاوکاری و پاراستن هەیە. کۆمەڵگە پێویستە هەڵوێست وەرگرێت، لەبەر ئەوەی کە موسوڵمانان خۆیان توانایی ئەم بەرەنگاربوونەویان  نیە. هاوکات دەبێت فەرمانگە بەرپرسەکان  هەوڵی چارەسەربدەن و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە

 هەر لەسەری ساڵی نوێدا و لە یەکەم ڕۆژی ئەمساڵدا مزگەوتێکی دیکە بەر  هێرش کەوت. ئەویش سەر لەباینی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ بوو کە  کەسێک بینراوە شتێکی ئاگراوی هاویژتۆتە مزگەتێک لە شاری ئوپسالە.  پاشان پۆلیس لە مزگەوتەکە ئامادەبوو وە ئەو تاوانەیان پشت ڕاستکردەووەو  لە جێگەدا ئاگرەکەیان کوژاندبووەوە.م تەنها ئاگرەکە نەبووە، بەڵکو لەسەر دەرگاکانی ئەو مزگەوتە هێما یان کۆرشی ناسیزمیان کێشابوو. ئەمەش وەک شێوەیەکی سوکایەتی پێکردن پێناسە کراوە. ئەم مزگەوتەی شاری ئوپسالە یەکەم مزگەوت نیە هێرش دەکرێتە سەری.

جێگەی ئاماژەیە کە یەکەم رۆژی جەژنی کرسیمس ئاگرێک لە  مزگەتێک لە شاری ئێسکێلستوینا کەوتەوە، ئەمە لە کاتێکدا کەبەدەیان کەس لەناو مزگەوتەدابوون، سێ ڕۆژ لە پاش ئەم ڕووداوە دیسانەوە مزگەوتێکی دیکە لە شارەوانی ئێسلوێڤ بەر هێرش کەوت ئاگری تێبەردرا. پۆلیس ئەم ڕووداوەیانی بە گومانی تاوانی گوشتن لە ڕێگەی سویتاندنەوە لەقەڵەمدا، بەڵام بەتاوانی نەفرەتی نەناساند. هەروەها مزگەتێکی دیکەش لە شاری یۆنشوێپی بەبەرد پەنجەرکانیان شکاندبوو.

ئلڤیر گیگۆڤیچ دانی بەوەدا نا کە ئەوانە پێشتر بیستوویانە کە پۆلیس بەڕیژەی پێشوویست بونیان نیە و لەم بوارشدا بەئەزموون نین، بەتایبەت لە ڕوانگەی بەرنگاربوونەوەی تاوانەکانی نەفرەتەوە. هەروەها جەختی لەسەر ئەوش کردەوە  کە لەسویددا تەنها دووبەشی تایبەت بە لێۆڵینەوە لەسەر تاوانەکانی نەفرەت بوونیان هەیە. لەبەر  ئەوە ئەوان  وەک ئەنجومەنی موسوڵمانانی سوید پێموایە کە بەشی زیاتر پێویستە بکرێتەوە.

 جێگەی ئاماژەیە کە تەنها لەماوەی یەک هەفتەدا چوار  هێرش جیا جیا لە شارەکانی سویدا کراوەتە سەر مزگەوتەکان. لەبەر ئەم هێرشانە لە ئێستادا گرووپێکی نەتەوەیی کە بەتایبەت لە پۆلیسی گشتی سوید و دەزگای هەواڵگیری پۆلیسی سوید  سیپۆ بۆ ئەوەی دۆخەکە کۆترۆڵ بکەن و چارەسێکی بۆ دۆزنەوە پێکهاتووە. هەروەها بڕیارە پیاچوونەوەیەک  بەسەر هەموو ئەو هێرشانەی کە لەساڵی ٢٠١٤ کرانەتە سەر مزگەوتەکان  بچنەوە.  هەر لەو ڕوانگەیەوە بگەنە دەر ئەنجامێک.  بەڵام وەک چارەسەر لە ئیستادا ئەو گرووپە نەتەوەیەیە لەسەر چەند خاڵیك ڕێکەوتن کە دەبێت لە ئێستادا جێبەجێ بکرێت.  کە ئەوانیش پیکدێن لە. زیاتر چاودێریکردنی مەزگەوتەکان، گفتووگۆی و پەیوەندی زیاتر  لەگەڵ کۆمەڵە ئیسلامیەکاندا، هەروەها هاوکاریکردنی پۆلیس و دەزگای هەواڵگیری پۆلیسی سوید سێپۆ لە ئاستی ناوچەیدا بۆ ئەوەی گومانی هێرشکردن سەر مزگەوتەکان ئێجگار گرنگی پێبدرێت. ماتس لوێڤینگ بەڕێوەبەری بەشی ڕاپەڕێنەری ئەرکە نەتەویەکان لە پۆلیس گشتی لە ئێستادا تیشک دەخاتە سەر شێوازی کاریان .  

-         ماتس لوێڤینگ دەڵێت. لەسەرەتاوە دەبێت وێنەیەکی گشتی کێشەکان بخەینە بەردەست بۆ ئەوەی لەو ڕوانگەوە بەتەوای تێگەیشتمان هەیبێت و ئەندازی ئەم کێشەمان لا ڕوون بێت.  پاشان پیاچوونەوە بەکارەکانی خۆماندا دەکەینن  کە بەچی شێوەیەک بەرەنگار ببینەوە، وە لە کۆتایشدا بەهێزکردنی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ پۆلیسی هەواڵگیریدا بەتایبەت لەسەر ئاستی ناوچەیی دەبێت بکرێت.  

جێگەی ئاماژەیە هەر ئەمڕۆ لە هەر سێ شارە گەوەرکەی سویدا واتە ستۆکهۆڵم، یۆتیبۆری و مالموێ خۆپیشاندان سەبارەت بەو تاوانەی کە بەرامبەر مزگەوتەکانی ئەنجام دەدرێن بەڕێوەدەچێت. ئەم خۆپیشادانانە لە لایەن زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوەوە لە ژێر ناوی "Rör inte min moské"  ڕێکخراوە.

 ڕێکخەرانی ڕێپێوانەکە لە بەیاننامەیکدا ڕوونیان کردۆتەوە کە " ئەمانجی ڕێپێوانەکە بریتیە لە تیشک خستنە سەر ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر بەمزگەوتەکان ئەنجام دەدرێت، هەروەها کە حکومەت هانبدەن بۆ ئەوەی ئەم پرسە بەگرنگ هەڵسەنگێنێت".مێژووناسی ئاینی  کریستەر هێدین پێوایە چەند هۆکارێک کە پەیوەندی بە هێرشکردنە سەر مزگەوتەکانەوە لە ئارادایە. 

-          کریستەر هێدین دەڵێت. یەکەم بابەت من لێێ تێگەشتبێتم ئەمە  پەیوەندی بەدەربڕینی نەژادپەرستی و بیرۆکەی دژە بیانیەوە هەبووە. لەبەر ئەوەی کە دژەهۆیەک هەیە، ئەو دژەهۆیەش پێویستی بە کاردانەوەیەکی، واتە بەکردار کە ڕووبەڕوو ببێتە. لەم کاتەشتدا مزگەوتەکانە، لەبەر ئەوەی شوێنێکە کە نوێنەرایەتی بیانیان بەگشتی  دەکات دەبێتە ئامانج.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".