Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لە دوێنێوە یاسای نوێ هاتوونەتە ئارا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 2 januari 2015 kl 14.36
نەخۆشاندەتوانن شوێنی وەرگرتنی چاوەدێری هەڵبژێرن
(3:59 min)
Lagboken är blå och texten står med gyllenebokstäver. Ovanpå ligger en klubba av trä.
I den här boken står Sveriges lagar. På boken ligger en klubba av trä. Den kan domaren knacka i bordet när domstolen tar sitt beslut. Foto: TT.

لە دوێنێوە، ١ی مانگی یانواری چەندین یاسای نوێ دێنە ئارا. لەڕێگای ئەم یاسایانە  بۆ نموونە هاسانتر دەبێت سووکایەتیی پێکردن لە ڕێگای ئینتەرنێت دادگایی بکرێت و یاسایەکی تر ئەوەیە کە نەخۆشان لەسەر وەرگرتنی چاوەدێری ڕێگایان پێدەدرێت ڕای خۆیان بدەن.

لەڕێگای یاسای نوێ نەخۆشان هەروەها دەتوانن بۆخۆیان هەڵبژێرن کە لە کام هەرێم چاوەدێری وەردەگرن. شتێک کە لێکۆلەری ئەم یاسا نوێیە یوهان ئاسارسۆن پێی باشە. 

ئاسارسۆن دەڵێ ئەمە تەواوی سیستێمەکە تیژتر دەکات. ئەگەر چاوەدێری نەخۆشیی شەکرە لە هەرێمێک خراپ بێت و ئەوانەی کە ئەم نۆخۆشیەیان هەیە ڕوو لە هەرێمێکی دیکە دەکەن بۆ چاوەدێری پێوویست، ئەوا بۆ ئەو هەرێمەی کە چاوەدێری پێویستی نییە ئاگاداریکردنەوەیەکە تا چاوەدێریەکەیان بۆ هەموو کەس باشتر بکەن.

یاسای نوێی نەخۆشان – واتە patienlagen – لە سێ خاڵ پێکهاتووە کە ڕێگا بە نەخۆشان دەدات لە پڕۆسە وەرگرتنی چاوەدێری ڕای خۆیان بدەن. یەکەمیان ئەوەیە کە یوهان ئاسارسۆن باسی کرد، هەڵبژاردنی چاوەدێری لە هەر هەرێمێکی سوید بە ئازادی، کە لە یەکی مانگی یانواری، واتە دوێنێوە، هاتۆتە ئارا. ئەم یاسایە هەروەها ئەوەش دەسەلمێنیت کە نەخۆشێک مافی ئەوەی هەیە کە بەتەواوی ئاگاداریی لەسەر نەخۆشیەکە پێبدرێت و شێوەی چاوەدێری و چارەکردن هەڵبژێرن و لەوە ئاگادار بکرێنەوە کە بۆ ماوەی چەند دەبێ چاوەڕوانی بکەن. بەشی دیکەی ئەم یاسایەش ئەوەیە کە نەخۆشێک مافی ئەوەی هەیە کە داوای هەڵسەنگاندنی پزشکی لە دکتۆرێکی دیکە بکات تا لەوە دڵنیا بێت کە چاوەدێری پێویست و گونجاوی پێدەدرێت.

هاوکات لەگەڵ پێشوازیکردنی ئەم یاسا نوێیە، دکتۆری گشتی و پرۆفیسۆر لە زانکۆی ئومێۆ کاتارینا هامبێری لەوە نیگەرانە کە ئازادی هەڵبژاردن دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە نەخۆشان چاوەدێری باش بە شێوەی جۆراوجۆر وەردەگرن.

هامبێری دەڵێ دەبێ سیستەمێک هەبێت کە هەموو چاوەدێڕییەک باش دەکات و ئەوە دەسەلمێنێت کە چاوەدێری باش دەبێ لە چێ ئاستێک بێت. بەم شێوە نوێیە نەخۆشۆان بۆخۆیان بەرامبەر بە چاوەدێریوەرگرتن بەرپرسیار دەبن و ئەگەر چاوەدێری خراپیان پێبدرێت خەتا دەکەوێتە سەر خۆیان.

دوای ئەوەی کە ڕێژەی ئەوانەی لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە سووکایەتیان پێدەکرێت، یاسای بنەڕەتیش دەگۆڕێت. بەم شێوەیە کەسانی تووشبوو بۆیان هاسانتت دەبێت شکایەتی خۆیان ڕاپێچی دادگا بکەن.

پێشتر ئەوە کەسانەی کە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە سووکایەتیان بەشیوەی جۆراو جۆر پێکراوە، ناچار بوونە بۆخۆیان کەیسی بوختانپێکردن ڕاپەڕێنن. تا پارێزەری گشتی شکایەتی سووکایەتی پێکردن لەڕێگای ئینتەرنێت ڕاپێچی دادگا بکات، دەبێ هۆی تایبەتی بەردەست بێت. ئەمە سنوورێکی تووندە کە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی ئەوەیە کە زۆر بە کەمی شکایەتکردن بەهۆی سووکایەتی پێکردن لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە لەلایەن پارێزەری گشتی ڕاپێچی دادگا دەکرێت.

بەڵام لە ئێستاوە سنووری "هۆی تایبەت" وەلادەنرێ و هاسانتر شکایەتی سووکایەتیپێکردن لەڕێگای ئینتانێتەوە دەچنە دادگا و پارێزەری گشتی یاریدەدەری تووشبووان دەبێت و خەرجی دادگا ناکەوێتەوە سەر شانی کەسانی تووشبوو. وەزیری پێشووی داد بێاتریس ئاسک لەم پەیوەندیادا بە ڕادیۆی سوید دەڵێ ئەمەڕێفۆرمێکی گرینگە. هەروەها گوتیشی ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە دەبێ هاسانکری بۆ ئەوە بکرێت کە کەسانی تووشنوو سووکایەتیی و بوختان کەسەکەیان تاقیبکرێتەوە. سووکایەتیپێکردن لەڕێگای ئینتەرنێت نابێ قبووڵ بکرێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".