Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

وشە نوێیەکانی ئەمساڵ

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 5 januari 2015 kl 12.11
بەهۆی جوڵانەوەکانی سیاسی و پێشکەوتنەکانی تەکنیکی وشەی نوێ سەرهەڵدەدەن
(4:57 min)
Nyordlistan 2014. Foto: Hjalmar Lindberg/Sveriges Radio.
Nyordlistan 2014. Foto: Hjalmar Lindberg/Sveriges Radio.

"کرینگیس"، "ئەسی" و "مۆبیلزۆمبی"  - ئەمان سێ وشەی نوێن کە هاتوونەتە ناو زمانی سویدی، کە لە ماوەی ساڵی ٢٠١٤دا زۆر بەکارهێندراون یا تیشکی زۆریان خراوەتە سەر. ساڵانە ئەنجوومەنی زمان لە سوید "لیستی وشەی نوێ" پێشکەش دەکات. ئەمەش بەو مەبەستەی کە نیشان بدەن زمانی سویدی چۆن دەگۆڕێت و خەڵک زمان چۆن بەکار دێنێت. پێر-ئاندێش یارلێ بەرپرسی "لیستی وشەی نوێ"ـیە لەلایەن ئەنجوومەنی زمان. 

یارلێ دەڵێ ئێمە چەند وشەیەکمان هەڵبژاردووە کە ئێمە پێمان شەرنجڕاکێشە. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە پەیوەندیان بە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابدردوو هەیە و کە لە ڕووانگەی زمانەوە سەرنجڕاکێش یا داهێنەرن.

لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بەشێک لە وشەکان لەدوای ڕووداوەکانی سیاسی سەریان هەڵداوە. "بلۆبرون" – واتە شینوقاوەی – "ڕوێدگروێنڕۆسا" – واتە سوروسەوزوپەمبەی – وشەی نوێن کە لەدوای جولانەوەکانی سیاسی سەریان هەڵداوە. وشەی دیکە، کە لە ڕووانگەی سیاسیەوە سیریان هەڵداوە "کوێتنۆرم" –واتە نۆڕمی گۆشت، بە مانای ئەوەی کە نۆرم ئەوەیە هەموو ژەمێک بریتی بێت لە گۆشت – "نێرڤێکست" – واتە شلکردنەوەی بەرهەم بە مانای ئەوەی کە چالاکی ئابووری ئەوەندە هێمن ببێتەوە تا لە ڕووانگەیەکی ئێکۆلۆژی و کۆمەڵایەتییدا خۆراگر بێت. لەم سەردەمەدا بەشێکی بەچاو لە وشەکان لەدوای پێشکەوتنی تەکنیکی سەرهەڵدەدەن.

لەم پەیوەندیەدا پێر-ئەندێش ژارلێ دەڵێ ئەم وشانە ڕەنگدانەوەیەک لە سەردەمی ئێستان. بەشێکی زۆر لە وشە نوێیەکان سەبارەت بە بەرهەمی نوێی تەکنیکین.

هەر  وەک "نۆرمی گۆشت" کە وشەیەکە بۆ تیشکخستنە سەر نۆرمەکانی کۆمەڵگا و دەیەوێ ڕووانگەیەکی دیکە نیشانبدات، چەند وشەی دیکەش بە هەمان مەبەست سەریان هەڵداوە. یەکێک لەمانە وشەی "سیس-پێرشون"ـە. "سیس-پێرشون" مەبەست لەو کەسانەیە کە بەو شیوە دەڕواننە جنسی خۆیان کە کۆمەڵگا پێناسەی پێدەکات.

سەبارەت بە وشەی "سیس- پێرشون" پێر-ئاندێش یارلێ دەڵی ئەمە سەرنجڕاکێشە چوونکە نیشاندەدات کە خەڵک چۆن تیشک دەخاتە سەر نۆرم و چۆن ململانێی لەگەڵ دەکەن. مەبەست لەم وشەیەش ئەوەیە کە جنس شێوەدانانێکی کۆمەڵایەتیە. لەکاتێکدا کە ناو لە نۆرمێک دەنێیت هاسانترە بیبینی و ململانێی لەگەڵ بکەیت.

وشەی دیکە کە نوێن بۆ نموونە "پولتڤێتە". ئەم وشەیە پێکهاتەیەکە لە یاسای زانیاریی تاک – واتە Personuppgiftslagen (PUL) – وە شوشتنەوە – واتە tvätta. پێر –ئاندێش یارلێ باسی مانای وشەی نوێ "پولتڤێتە" دەکات.

یارلێ دەڵێ "پولتڤێتە" وشەیەکە کە بۆ پاککردنەوە یا لابردنی زانیاریی تاک لەناو دۆکۆمێنتێک بەکاردەهێندرێت.

واتە زانیاریی تاک لە دۆکۆمێنتێکدا بشۆردرێتەوە.

ئەم وشە نوێیانە لە چەندین بەشی جیاجیای کۆمەڵگادا سەریان هەڵداوە. بۆ نموونە وشەی "کرینگیس" سوودێکە کە بەشیک کارمەند وەریدەگرن. ئەم وشەیە لە وشەی "کرینگ"ـەوە هاتووە کە مانای دەوروبەرە. وشەی "کرینگیس" کە لەمەوە هاتووە دەتواندرێت بە کوردی بۆ "دەوروبەرەکەی" وەرگێڕدرێت. ماناکەشی ئەوەیە کە خاوەنکارێک هاوکاری کارمەندەکەی بۆ ئەوە شتانەی دەوروبەری کارەکە دەکات، کە کات لە کار و کاتی ئازاد دەستێنن. بۆ نموونە وەکوو پاککردنەوەی ماڵ یا چاودێری منداڵان.

وشەیەکی دیکە کە لە ڕووانگەیەکی تەکنیکییەوە هاتووە "ئەسی"مە کە درێژەیەکە لە وشەی "سێلفی". وشەی "ئەسی" لەکاتێکدا بەکاردەهێندرێت کە "سێلفیەک" لەگەڵ کەسێکی بەناوبانگ یا هەرکەسێکی دیکە دەگریت. ئەمەش لە وشەی "ئەس" – واتە us – لە زمانی ئینگلیزیەوە هاتووە. لەم پەیوەندیەدا پێر-ئاندێش یارلێ دەڵێ ئەمانە وشەی زیاتر دێننە بەردەست. دوایەکانێش ئەگەر پێتخۆشنەبێت پێویستناکات وشە ئینگلیزیەکان بەکاربێنیت. ئەگەریش پێتخۆشبوو دەتوانی بەکاریانبێنی. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".