Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گۆڕانکاری لە دەزگای کاردیتنەوەدا دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 5 januari 2015 kl 14.40
کار و ئەزموونی بێکار دەبێت بگونجێت
(5:20 min)
Foto: TT
Foto: TT

حکومەت بڕیاریدا لە داهاتوودا بەچی شێوەیەک دەزگای کاردیتنەوە کار بکات.

-         ئیلڤا یوهانسسۆن دەڵێت. بڕیارەکەی ئێمە ئەوە لەخۆ دەگرێت کە چەندین یاسا لە دەزگای کار دیتنەوە (Arbetsförmedlingen) هەڵدەوەشێننیەوە لەبەر ئەوەی ئەو فەومانبەرانەی کە لە دەزگای کار دیتنەوە کار دەکەن بتوانن ئەزموونی خۆیان زیاتر لە بواری کار دیتنەوەدا بەکار بهێنن هەتاوەکو ئەو وەدەکاریانەی کە حکومەت لەو دەزگایەدا هێنایەتیە ئاراوە بۆ ئەوە فەمانبەران کاری لەسەر بکەن.

 لەو بڕیارەدا هاتووە کە ئەو دەزگایە ئیدی خۆی بە وردەکایە ئیداریەکانەو سەرقاڵ نەکات و لە جێگای ئەوە زیاتر بایەخ بە کەسانێ بێکاربداتن هەتاوەکو ئەو کارانەیان بۆ بدۆزنەوە کە لەگەڵ ئەزموونی کەسە بێکارەکەدا بە شێوەیەکی ڕوون دەگونجێت. لە ڕوانگەی ئەم گۆڕانکاریانەو حکومەت چوار ئامانجی نوێ و تایبەتی بۆ دەزگای کار دیتنەوە (Arbetsförmedlingen) کە لەساڵی داهاتووەوە کاری لەسەر بکرێت دەستنیشان دەکات. ئەوانیش و برینتین لە:

 زیاتر  پێکەوە گونجان واتە ئەو کارەی هەیە لەگەڵ ئەزمونی بێکارەکەدا بگونجێت ، ئاستی بێکاری لە نێو گەنجاندا، ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر بێکارن بایەخیان زیاتر پیبدرێت وە  دامەزراندنی کەسانی تازە بۆ سوید هاتوو لە بواری کاردا. 

ئەو ئەرکەی کە حکومەت بە دەزگای کار دیتنەوەی دەسپێرێت لە نامەیکدا کۆکراوەتەوە و تایبەتە بە ساڵی ٢٠١٥ ، وە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوی ئێکۆت توانیویەتی بەشێک لە ناوەرۆکی ئەو نامە ئاشکرا بکات. 

جێگە ئاماژەی کە گرینگترین خاڵی نێو ئەو گۆڕانکاریە بریتە لە زیاتر پێکەوە گونجان، واتە لەنێوان بێکار و ئەو کارانەی کە ئەمڕۆ لە بازاڕی کاردا لە ئارادان. هەر لەبەر ئەوە حکومەت لە نامەکەیدا کە بڕیاری لەسەر دا تیشکی خستۆتە سەر ئەوە کە دەزگای کار دیتنەوە زیاتر بایەخ بە پێداویستیە تایبەتەکانی نێوان بێ کار و خاوەن کار بدات هەتاوەکو گونجان لە نێوانیاندا دروستببێت. ئەمەش شێوازی کار ئاسانیە بۆ هەر دوو لاو  لەم ڕوانگەو ئاستی بێکار کەم دەکات. جێگە باسە لە ساڵی ڕابردووەو لەپاش ئەوەی کارمەندانی دەزگای کاردیتنەوە ڕەخنەیان  لە چۆنیەتی کارکردنیان کە حکومەت پێیسپاردبوون گرت، ئەوا ئەمڕۆ ئەو شێوازە کارە  بەپێی نامەکەی حکومەتی نوێ دەبێت یەک لەسەر سێ ئەو شێوازە کارە هەڵبوەشێنێتەوە.

وزیری بازاری کار  ئیلڤا یوهانسسۆن جەخت لەسەر ئازادی بۆ کارمەندانی ئەو دەزگایە دەکاتەوە.

-    ئیلڤا یوهانسۆن دەڵێت. کارمەندانی دەزگای کار دیتنەوە زیاتر ئازادیان پێدەترێت. لەبەر ئەوەی خۆیان بڕیار بدەن کە بەچی شێوەیەک توانیان بەکار بهێنن بۆ ئەوەی بەو ئامانجە دیاری کراوە بگەن. 

ئەی باشە لەم ڕوانگەی ئەو ئازادییەی کە بەفەرمانبەرانی دەزگای کاردیتنەو دەدرێت، ئەمە چی سوود یان بە چیی شێوەیەک هاوکاری کەسانی بێکار دەکات؟

 -    ئیلڤا یوهانسسۆن دڵێت. ئەبێت ڕەوشی ئەو کەسە بێکارە بەتەنها هەڵبەسنگێندرێت و باشان بەتایبەت بڕیار لەسەر چۆنیەتی  هاوکاری و کاتی ئەو کەسە بدرێت.

هەروەها بەشیکی زۆری ئەو یاسا بەستوانە هەڵبوەشێنێرێتەوە کە ڕێگری لە شێوازی کارکردنی ئازاد دەکات. ئەمەش بۆ ئەوەی کە بەزووی هاوکاری کەسانی بێکار بکرێت هەتاوەکو زیاتر لە بازاڕی کار دوورنەکەونەوە.

 جێگەی ئاماژەیە کە حکومەتی ئێستا ناتوانێت دەستکاری هەندێک لەو یاسانای ئەمڕۆ  دەزگای کار دیتنەوە لەلایەن حکومەتی پێشووەوە پێسپیردراوە بکات، بۆ نمونە فاسی سێهەن  (FAS 3)  لە ئێستادا وەک خۆی دەمێنێتەوە. هەروەها سەرچاوەی دارای ئەم گۆڕانکاریانە کە حکومەتی ئێستا لە نێو دەزگای کار دیتنەوەدا  ئەنجامی دەدات لە بوودجەی حکومەتی پێشووەو سەرچاوە دەگرێت. دەزگای کاریتنەوە بەردەوام ڕەخنەی لێگراوە، بەتایبەت لەلایەت سەندیکای خاوەنکارانەوە کە ئەو دەزگایەی بەناچالاک لە قەڵەمداوە. وە وەزیری بازاڕی کار بەشێویەک ئەو ڕەخنانە پشتڕاست دەکاتەوە.

 -          ئیلڤا یوهانسسۆن دەڵێت. ئەگەر کارمەندانی دەزگای کاردیتنەوە زیاتر ئەزموونی خۆیان بەراورد بەو وەردەکاریانەی یاسا پێیسپاردون ئەنجامبدایە ئەوا چالاکتر دبوون.  هەرلەبەر ئەوە ئێمە ئەو وەردەکاریانە هەڵدەوشێننیەوە بەتایبەت ڕاپۆرت ناردن فەرمانبەرانی ئەو دەزگایە لە جێگەی بەردەوام ناردنی  ڕاپۆرت زیاتر کار لەسەر دۆزینەوەی کار بۆ بێکارن بکەن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".