Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بۆ چارەسەر دەبێت لەساڵ زیاتر چاوەڕوانبن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 5 januari 2015 kl 15.07
" گرنگی بەگەنجەکان دەدەین"
(6:21 min)
Två kirurger genomför en njurtransplantion. Foto: TT.
Foto: TT

ئەو کەسانەی کە لەپارێزگای ڤێسترا یوێتەلاند چاوەڕوانی گواستنەوە و چاندنی گورچیلەن بۆ ئەوەی نەشتەرگەرییەیان بۆ ئەنجامبدرێت دەبێت زیاتر لە یەک ساڵ چاوەڕێبن. 

کۆمەڵە گورچیلە (Njurförbundet) ئاشکرای کردووە. یەکێک لە هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ لیستی چاوەڕوانی کە  چوار ناوەندەکەی گواستنەوە و چاندنی ئەندامی لەش لەسویدا پێشکەشی دەکەن. جێگەی ئاماژەشە کە تەنها ئەو چوار ناوندە تایبەتن  بە گواستنەوە و چاندنی ئەندامی لەش لەسەرانسەری سویدا.  ئەم ناوەندانە خۆیان بەرپرسیارن لە چۆنیەتی دابەشکردنی ئەندامی لەش. هۆکان هێدمان سەرۆکی کۆمەڵە گورچیلەیە و ڕوونی دەکاتەوە کە ئەم کارە نەخۆشان نیگەران دەکات.

-      هۆکان هێدمان دەڵێت. بەشێکی زۆر لەو  کەسانەی کە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە پەیوەندیمان پێوە دەکەن و بەتایبەت لەدەست ماوەی درێژی چاوەروانی بێزار بوون  و هەندێکیان کە پێویستیان بە گوستنەوە و چاندنی گورچیلەوە هەیە، هاوکات زۆر نیگەرانن هەمیشە لە دڵەڕاوکێدان.

هۆکاری گشتی ئەم کێشیە زیاتر پەیوەندی بەو چوار ناوەندی گواستنەوە و چاندنی ئەندامی لەش لە سویدا هەیە کە ئەوانیش لە شارەکانی  Stockholm و  Göteborg،  Lund/ Malmö ، Uppsala هەیە. هەر یەک لەم ناوەندانە بەجیا لیستی چاوەڕوانیان بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە چارەسەرە،  هەیە.هەروەها وەرگرتنی چارەسەر و نەشتەرگەری زیاتر پەیوەندی بە ڕێژەی ئەو گورچیلانەی کە لە نەخۆشخانەکاندا ئامادەن هەیە. هەتاوەکو ئەندامی لەش لەو بەشانەدا زۆربێت نەخۆشەکان زوو تر  نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت و چارەسەر وەردەگرن لە نێو ئەو ناوەندانەدا هەندێکیان زیاتر  کەمتەرخەمن.

هۆکان هێدمان گلەیی لە بەتایبەت لە ناوچەی چالاکی تەندروستی یۆتێبۆری بەگشتی هەیە.

-      هۆکان هێدمان دەڵێت. ناوچەی چالاکی و خزمەتگوزاری تەندروستی یۆتێبۆری بەگشتی چەندیناوچەیەکی چالاکی تێدایە کە  زۆر خراپن لە ئەندامبەخشیندا.  بەتایبەت هەرێمی  ڕۆژهەڵاتی باشوور کە زانکۆ و نەخۆشخانەی گشتی لیندشوێپینگ دەگرێتەوە و سەر بەناوچەی چالاکی و خزمەتگوزاری تەندروستی یۆتێبۆرییە، ئەوانیش بەهەمان شێوە زۆر خراپن لە ئەندام بەخشیندا.

 هەروەها هەرێمی باکوریش کە سەر بەهامان ناوچەی چالاکیە لە ئەندام بەخشیندا زۆر زۆر خراپ و کەم تەرخەمن. جێگەی باسە کە ئەم کەم تەرخەمییە کاریگەری لەسەر  کاتی چاوەڕوانی نەشتەرگەر ی گواستنەوە و چاندنی گورچیلە لە نەخۆشخانەی ساڵگرێنسکا دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە درێژی ماوەی چاوەروانی چارەسەر وەرگرتن لە چەندین لایی دیکەوە نیگەرانی لێدەکەوێتەوە. هەر بۆ نمونە پزیشکەکانی نەشتەرگەری گواستنەوەو چاندنی ئەندامی لەش نیگەرانی خۆیان لەسەر ئەم کێشەیە دەربڕیوە.

  پێر لیندنێر سەرۆکی ناوەندی گواستنەوە و چاندنی ئەندامی لەشە لە شاری یۆتێبۆری و هاوکات سەرۆکی کۆمەڵەی گواستنەوەو چاندنی ئەندام لەشە لە سویدایە.  لیندنێر ئاماژە بە ماوەی نەشتەرگەری دەکات.

-         پێر لیندنێر دەڵێت.  ئێمە هەوڵدەدەنین گرنگی بەو نەخۆشانە بدەین کە گەنجن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە نەخۆشەکانی دیکە بەتایبەت کە گرووپی  خوێنیان جیاوازە هەیە دەبێت زیاتر لە ساڵێک چاوەڕێبن، هاوکات لە گورووپەکانی دیکەشدا هیچ جیاوازیەک نیە

بەپێێ یاسای تەندروستی و  چاودێری نەخۆشەوانی  (Hälso- och sjukvårdslagen) دەبێت لەبواری تەندروستیدا هاوبەهایی لە هەموو وڵاتدا ڕەچاو بکرێت، بەڵام وادیارە لە پرسی گواستنەوە و چاندنی ئەندامی لەشدا ئەو یاسایە پێشێل دەکرێت. وە پێر لیندنێر لەگەڵ ئەم بۆچوونەدا هاوبڕوایە.

-         پێر لیندنێر دەڵێت. لەگەڵ ئەو بڕوایەدام لە کاتێکدا کە دەبین  کێشەکان چەند جیاواز  و  زۆرن.

لەم مانگەدا واتە مانگی یەک بەڕێوەبەرایەتی هەرچوار ناوەندەکەی گواستنەوە و چاندنی ئەندامی لەش لە سویدا کۆدەبنەوە و بڕیارە لەسەر چەند خەڵێکی هەڵسەنگێندراو ڕێکبکەون، لەبەر ئەوە لیستی چاوەروانی وەرگرتنی چارەسەر  بۆ نەخۆشەکان بەرەوپێشوەبچێت و باشتر بکرێت.هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی حکومی لەسەر چۆنێتیی بەرێوەبردنی لیستی چاوەڕوانی نەشتەرگەری گواستنەوە و چاندنی ئەندامی لەش ئەنجام بدرێت.  هەر ئەوە لێکۆڵەرەوانە  بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ١٠یی ئەمساڵدا ٢٠١٥ بیروبۆچوونی خۆیان لەسەر کارەکانی ئەو ناوەندانە و لیستی کەسانی چاوەرێ بۆ وەرگرتنی چارەسەر بڵاو بکاتەوە.

هۆکان هێدمان خوازیارە کە لێکۆڵەروەکان بگەنە دەرئەنجامێک کە سیستەمی لیستی چاوەڕوانی بۆ وەگرتنی چارەسەر گۆڕانکاری بەسەر دا بێت، ئەوەش لەبەر بەرژەوەندی نەخۆشان.

-         هۆکان هێدمان دەڵێت. ئەگەر لە ڕوانگەی نەخۆشەکانەوە بڕوانین ئەوا باشتر دەبوو کە یەک لیستی نەتەوەی نەخۆشان بۆ نەشتەرگەری گواستنەوە و چاندنی گورچیلە لەهەموو سویدا هەبووایە. هەر لە ڕوانگەی ئەو لیستەوە گورچیلە ئامادەکان بەسەر نەخۆشاندا دابەشبکرایە. ئەوکات من پێموایە کە دابەشکردنی  ئەندامەکانی لەش بەیەکسان بەڕێوەدەچوو. هەروەها لیستی ماوەی چاوەڕوانیەکەش یەکسانی بەخۆیەوە دەبیی. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".