Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێژەی بەکرێگرتنی پزیشکی دەروونناس زیاد دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 7 januari 2015 kl 14.52
"دەبێت مێژووی خۆم بۆ پزیشکە نوێیانە دووبارە بکەمەوە"
(5:34 min)
Rebecca Anserud fick sin diagnos när hon var 20 år. Foto: Susanna Einerstam/Sveriges Radio.
Foto: Susanna Einerstam/Sveriges Radio.

لەچوار پزیشکی دەروونناس یەکێکیان ئەمڕۆ کە لە بەشەکانی دەروونناسی  لە نەخۆشخانەکانی سویدا  کار دەکەن بەکرێگیراون،  واتە بزیشکە دەروونناسەکان بۆ ماوەیەکی کاتی و پێویست دادەمەزرێن.

 هەروەها  سەر بەیەکێک لەو کۆمپانیایانەن کە کار لەم بوارەدا دەکەن. ئەمە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئاشکرای کردووە. شارەوانیەکان و ئەنجومەنەکانی پارێزگاکانی سوید (Sveriges Kommuner och Landsting) ڕایانگەیاندووە کە ئەم کارەی نەخۆشخانەکان بێباوەڕی لە نێو نەخۆشەکاندا بڵاو دەکاتەوە. هەوەها جەختیان لەسەر ئەوەشکردۆتەوە کە پێویستە دەروونناس لە نەخٶشخانەکاندا بۆ هەمیشەیی دابمەزرێت. ڕێبێکا ئانسێروود یەکێکە لەو نەخۆشانەی کە بەهۆی بینینی پزیشکی دەروونناسی جیا جیاوە باری تەندروستی خراپتر بووە.

 -         ڕێبێکا ئانسێروود دەڵێت. هەمووجارێک دەبێت من مێژوو خۆم بۆ ئەو پزیشکە نوێیانە دووبارەبکەمەوە، کە چی نەخۆشیەکم هەیە ، بەچی شێوەیەک پێویستیم بە هاوکاری هەیە، بۆچی نەخۆش کەوتووم، ئەمەش لە کاتێکدا مرۆڤ خۆی باری تەندروستی خراپ بوو وە دووبارەکردنەوەی ئەم بابەتە هێندەی تر نەخۆش و بێ ئارامت دەکات.

جێگەی ئاماژەیە کە ڕێبێکا ئانسێروود لەتەمەنی ٢٠ ساڵییدا یەکەم جار پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدراوە و دەرکەوت کە ژیانی هەمیشە لەگۆڕانکاریدا بووە.  هەندێک جار ڕێبێکا  وەک کەسێکی زۆرچالاک، نەوەستاو و بێ ئاگا هەستان بە ئەنجامدانی کار بەبێ بیرلێکردنەوە یان هەندێک جاری دیکە کەسێکە خەمبار و تەنها ، دەرکەوتووە. هەروەها لەو پشکنینەدا ئاشکرابووە کە ڕێبێکا هەریەک لە نەخۆشیەکانی (ADHD و dyslexi) واتە دەردی ناڕێکخوێندنەوە یان وشەکوێری هەبووە. لەپاش دەرکەوتنی دەرئەنجامی ئەو پشکنینەدا ڕێبێکا چاوی بە زیاتر لە ٦٠ پزیشکی دەروونناس لە نەخۆشخانەکاندا کەوتووە.

 هەروەها زیاتر لە ٣٥ جۆری جیا جیا دەرمانی لەلایەن ئەوە پزیشکانەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ نوسراوە. ئەمەش بووبەهۆی خرابتربوونی باری تەندروستی ڕێبێکا. 

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمەڵایەتی و نەخۆشەوانی (Socialstyrelsen) لە ساڵێکدا نزیکەی پێنج ملیۆن جار سەردانی بنکەکانی چارەسەری درووناسی  و نەخۆشەوانی لەدەرەوەی نەخۆشخانەکان کراوە. هەروەها لە بەشی چاودێری تەندرووستی بە ستنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا  ١١٠ هەزار  دەرفەتی چارەسەر هاتۆتە ئەنجامدان.

 دەرکەوتووە کە  ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشییە دەروونیەکانەوە دەناڵێنن لە بەشی دەروونناسی لە نەخۆشخانەکاندا پێویستیان بە هاوکاری درێژخایەن لەلاین بزیشکە دەرووناسەکانەوە هەیە. ئەمە لەبەر ئەوەە بەشێوەی پێویست و گونجاو هاوکاری بکرێن و دەرمانی گونجاویان پێبدرێت هەتاوەکو دەرئەنجامی ئەو چارەسەرەی دەکرێت دەرکەوێت. ئەگەر بەم شێوە ئێستا بێت ئەوا ڕێبێکا بەردوام دوودڵی و بێبڕوای لە ناخیدا بەردەوام دەبێت. 

-         ڕێبێکا ئانسێروود دەڵێت. چاوپێکەوتنەوەی پزیشکەکان بەم شێوە وەک ئەوەی لێدێت کە لە ترس و دڵەڕاوکێ بەردەوامبیت بۆ ئەوەی هەمان باس و دخۆی دروونی خۆت بگێریتەوە، مرۆڤ لەوەش تێدەگات کە لەکۆتایدا پزیشکەکە ڕەچەتەیەکی نوێ دەرمانت بۆ دەنوشێت. 

جێگەی ئاماژەیە لە لێکۆڵینەوەی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتدا هاتووە، کە لە خۆشخانە گەورەکانی سویدا لە % ٢٥ ئەو پزیشکانەی لە بەشەکانی دەروونناسیدا  کاردەکەن بەکرێ گیراون، واتە بۆ ماوەیەکی کاتی کاریان پێدراوە. جێگەی تیشکخستنە سەرە کە نەخۆشخانەی ساڵگرێنسکا لە شاری یۆتێبۆری نەبێت. هەتاوەکو ئێستا هیچ پزیشکێکی دەروونناسیان بۆ بەشی دەروەناسی بەکرێ و بۆ کاتێکی دیاریکراو  نەگرتووە.  

شارەوانیەکان و ئەنجومەنەکانی پارێزگاکانی سوید پێیانوایە کە ئەگەر ڕێژەی ئەو پزیشکانەی بەکرێ دەگیرێن بەردوامبێت ئەوا نەخۆشەکان لەو چارەسەرەی کە پێویستیانە بێبەش دەبن. ئینگماری ڤیسێلگرێن ڕێکخەرەی نەتەوەی بەشی دەروونناسیە لە شارەوانیەکان و ئەنجومەنەکانی پارێزگاکانی سوید، ئەویش بەهەمان شێوە جەخت لەسەر ئەوە دەرئەنجامە دەکاتەوە. 

-         ئینگماری ڤیسێلگرێن دەڵێت. من لەچەندین لاوە لە سویدا ئاگادارکراومەتەوە کە ڕیژەی پزیشکی پێویست لە بەشەکانی دەروونناسیدا نیەو  دەبێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن پشت بە کۆمپانییاکانی کرێدانی پزشک ببەستن. جێگەی باسیشە کە لەهەموولایەکەوە هەوڵمانداوە ڕێژەی ئەو پزیشکانەی کە بەکرێ کارمان بۆ دەکەن کەمیان بکەینەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووین. لەبەر ئەوە من پێموایە دەبێت بریارێکی گشتی پێکەوە لەسەر ئەم بابتە بدەین بۆ ئەوەی لەسەر یەک بیرۆکە بەردەوامبین، هەتاوەکو ئەم کێشە چارەسەر بکەین.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".