Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خواردن هەرزان دەبێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 7 januari 2015 kl 15.13
لە % ١ هەرزان دەبێت
(4:58 min)
Frukt i matbutik. Foto: Mika Koskelainen/Sveriges Radio
Foto: Mika Koskelainen/Sveriges Radio

توێژەرەوان لە بانکی دەنیمارکی پێیانوایە وایە لە ساڵی ٢٠١٥ دا نرخی خواردن دێتەو خوارێ.

بە بۆچوونی توێژەروە  لە (Danske bank ) واتە بانکی دەنیمارکی، ئاندێرش هانسسۆن ئەم شێوازە گۆرانکاریەش هەروەک وڵاتی بەریتانیای گرتۆتەوە بەهەمان شێوە وڵاتی سویدیش دەگرێتەوە.

 -     ئاندێرش هانسسۆن دەڵێت. ئیکا لە ئێستادا و لە ئەوروپادا باشترینە لەبوار  بازاری کڕین و فرۆشتنی خوارندا و ئەو مەودایەشیان هەیە. لەبەر ئەوە مرۆڤ دەبێت ئەو بۆشایە گەورە بەراورد بەو زنجیرە کۆمپانیاکانی خۆراک یان خواردەمەنەی دەفرۆشن و  کە نزمترین نرخیان هەیە بەڕێژەیەکی ‏یه‌كه‌ی سه‌دیی‏ کەم بکاتەوە.

سەرەڕای ئەوەی کە هاوڵاتیان لە کاتی بەسەربەردنی جەژنی کرسمس و سەرساڵی نوێدا بەگەرمی و لەهەموو کاتێ زیاتر سەرقاڵی خواردن کڕین بوون، کەچی توێژەران لە(Danske bank ) واتە بانکی دەنیمارکی پێێیان وایە کە لەماوەی ساڵی ٢٠١٥ دا نرخی خواردن دێتەو خوارێ. وات خواردن هەرزان دەبێت. هەر بە بۆچوونی توێژەروان رێژەی نزمببوونەوی نرخی خۆراک لە ساڵی ٢٠١٥ دا بە نزیکەی لە %١ مەزەندە دەکرێت.

کێبڕکیی فرۆشتن لە نێوان کۆمپانیاکانی خواردەمەنیدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توندتر دەبێتەو، بەتایبەت لەم ساڵانەی دوایدا ئەو ململانێییانە زۆر ڕوونن. جێگەی ئاماژەیە ئەو  کۆمپایانەی کە نرخی خوارندنیان نزمە و شتومەکیان لە نێو دوکانەکانیاندا کەمە و بەردەوامن  لە دابەزاندنی نرخ، ئەوا هاوکات دیاریشە کە ساڵانە کەشە دەکەن. ئەو گەشەکردنەش لە نێوان لە % ٥ بۆ % ١٠ ییە.

ئەو کۆمپانیایانە لەبەر ئەوەی بتوانن بۆ چەندی ساڵ بەردەوامبن سەرمایەی زیاتری لەسەر کارەکەیان دادەنێت. هەر بەهان شێوە لە وڵاتی بەریتانیاو لە نێو زنجیرە کۆمپانیاکانی خواردەمەنی کە نرخی خواردەمەنیان نزمە بەشێوەیەکی نەریتیان بوون بە هۆی ئەوەی کە کۆمپانیا گەورە هاوبەشەکانی خواردەمەنی ناچاربن بە لە % ٤٠ نرخی خواردنیان تەنها لە ماوەی یەک ساڵدا بهێننە خوارەوە.  

-        ئاندێرش هانسسۆن دەڵێت.  زنجیرە کۆمپانیا نرخ نزمەکان لە ئێستادا نزیکەی لە % ٨ بەشی بازاڕیان داگیرکردووە. هەروەها  نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا بەجدی دەستیان بەکارکردن کرد و هەتاوەکو جێی پێی خۆیان لە بازاڕدا بکەنەوە، بێگومان واشبوو. لە ڕێگەی فرۆشتنەوە زنجیرە کۆمپانیا نرخ نزمەکان بە شێوەیەکی بەهێز گەشەیانکردوو.  کۆمپانیا نەریتیەکانی خواردن فرۆشتن هەستیان بەوە کرد ئیدی بەڕوونی و بەشێوەیەکی بەچاو سوودیان وەک جاران نەماوە.

 لە بازاڕی فرۆشتنی خواردندا کۆمپانیای ئیکا نزیکەی یەک لەسەر سێی هەموو بەزاری لە سویدا بەدەستەوەیە.  بەڕێوەبەری گشتی ئیکا ئاندێرش سڤێنسۆنە. سڤێنسۆن پێیوانیە کە ساڵی ٢٠١٥ نرخی خواردن لە بازاڕەکاندا بێتەخواروە. هەروەها جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە وڵاتی سوید بەهاوشێوەی وڵاتی بەریتانیا لە روانگەی ئەو گۆڕانکاریانەوە نابێت. 

-         ئاندێرش سڤێنسسۆن دڵێت.  هەموو کێبڕکێیەک کاریگەری لەسەر نرخ دەبێت، بەڵام من پێموانیە زنجیرە کۆمپانیا نرخ نزمەکان زیاتر کاریگەریان بەراورد بەکۆمپانیاکانی دیکەی نێو ئەو کێبڕکێیانە هەبێت. لەبەرامبەردا ئەو ا شێوازێکی گشتی هەڵکشانی کێبڕکێیە.

دەمەوێت دانبەوەدا بنێم کە ئەو کۆمپانیا یان لایەنانەی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەستپێشخەریان کردووە و پێشنیازی فرۆشتن لەو ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەکەن، ئەوان بەشێوەیەکی باش گەشە دەکەن. هەروەها چێشتخانەو کافریاکانیش بەهەمان شێوە بەشێوەیەکی باش گەشە دەکەن، لەبەر ئەوەو لە ئێستادا ئێمە زۆرین کەلەسەر بازاڕ دا لە کێبرکێی و ململانێداین

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".