Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لاوان بەکەمی حەبی پێشگیریکردن لە سکپڕبوون هەڵدەبژێرن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 7 januari 2015 kl 16.44
ژنان بەهۆی بەکارهێنانی ئەم حەبە هەست بە خەمناکی دەکەن
(4:46 min)
P-pillret fyller 50 år i år. Foto: Johan Pettersson/Sveriges Radio
P-pillret fyller 50 år i år. Foto: Johan Pettersson/Sveriges Radio

بەشێک لە ژنانی لاو حەبی پێشگیریکردن لە سکپڕبوون بەکار ناهێنن. ئەمەش زۆربەی جارەکان بەهۆی ئەوەی تووشی کێشە دەبن و هەست بە خەمگینی دەکەن و مەیل ڕابتەی جنسیان، یا بڵێین مەیلی سیکسیان نامێنێت. ئێستاش لێکۆڵینەوە سەبارەت کارتێکردنەکانی حەبی پێشگیریکردن لە سکپڕبوون لەسەر ژیانی ژناندەکرێت.ئێلین هێسلین و ئێمێلی لوندێستروێم دوو لاون کە بڕیاریان داوە حەبی پێشگیریکردن لە سکپڕبوون بەکار نەهێنن. 

ئێلین دەڵێ زۆر شارەزاییم لەسەر کارتێکردنەکانی ئەم حەبە نییە، بەڵام من دژی ئەوەم کە هۆرمۆن بخەمە ناو بەدەنم چوونکە بالانسی لەش تێکدەدات. ئێمێلیش هاوفکرە و دەڵێ پێمخۆش نییە حەبی پێشووگیریکردن لە سکپڕبوون بخۆم.

لەماوەی ساڵێ ٢٠١٣دا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار ژن ڕەچەتەی حەبی پێشگیریکردن لە سکپڕبوون بۆ نوسرا. لەناو ژنانی لاو، لە تەمەنەکانی ١٥ تا ٢٤ ساڵ دەوری ٤ لە دەیان، یان ٤٠ لە سەدیان ئەم حەبە بەکار دەهێنن. بەڵام بەکارهێنانی ئەم حەبە کەمدەبێتەوە. لە بەراورددا لەگەڵ ساڵی ٢٠٠٦ ڕێژەی ئەو ژنانەی کە ئەم حەبە لە دەرمانخانە وەردەگرن بە شەش لەسەد کەمی کردووە. ئەمە لەگوێن تۆماری دەرمان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی کاروباری کۆمەڵایەتییەوە.

بەشێک لەژنان هەست دەکەن کە حەبی پێشگیریکردن لە سکپڕبوون خەمگیینیان دەکات. زۆربەیان لەسەر ئەو باوەڕەن کە بەکارهێنانی ئەم حەبە دەبێتە هۆی خەمناکی، زێدەبوونی کێش و نەبوونی مەیلی ڕابتەی جنسی. بەڵام لێکۆڵینەوەی کەم لەسەر ئەم کارتێکردنانە هەیە.

پرۆفیسۆر لە ئینستیتۆی کارولیسنکا، ئانیێلیکا لیندێن هیرشبەری لەم پەیوەندیەدا دەڵێ سەبارەت بە کارتێکردنەکانی پزشکیی زانیاریی زۆرمان هەیە. بەڵامن سەبارەت بە کارتێکردنی حەبی پێشگیریکردن لە سکپڕبوون لەسەر چۆنیەتی ژیان و هەستی ئەم ژنانە دەتوانم بڵێم کە زانیاریی زۆر زۆر کەممان هەیە.

هەر بۆیە ئانیێلیکا لیندێن هیرشبەری لەئێستادا لەسەر ئەم جۆرە کارتێکردنەی ئەم حەبە لێکۆڵینەوەیەک بە بەشداری ٣٠٠ ژن دەکات.

هیرشەر لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەم لێکۆڵینەوەیە زۆر گرینگە. چوونکە هۆکاری سەرەکی وازهێنان لە حەبی پێشگیریکردنی سکپڕوون هەسکردن بە خەمناکی و کەمبوونی مەیلی ڕاپتەی جنسی.

٥٠ ساڵ پێش ئێستا بوو کە حەبی پێشگیریکردن لە سکپڕبوون بۆ یەکجار هاتە بازاڕی دەمان. لەمبارەوە هیرشەر پێی سەیرە کە دوای ٥٠ ساڵ زانیاریی لەسەر ئەم حەبە و کارتێکردنەکانی لە ئاستێکی نزمە. هیرشەر دەڵێ چوونکە ٤٠ لە سەدی ژنان حەبی پێشگیریکردن لە سکپڕبوون بەکار دەهێنن، پێویستە بڕوانینە کارتێکردنەکانی گشتی ئەم حەبە لەسەر ژیانی ژنان.

هاوکات هیرشەر ئەوەش دەڵێ کە لەوە دڵنیا نین کە ئەم لێکۆڵینەوە ئەوە نیشان دەدات کە ئەم حەبە کارتێکردنی خرابی لەسەر ژیانی ژنان هەیە. چوونکە خراپبیرکردنەوە لە حەبە لەکاتی پێش بەکارهێنانی، دەتوانێ کارتێکردنی لەسەر هەستی ژنان هەبێت.

سەرپزشک لێنا ماریۆنس دەڵێ ئەگەر بەگشتی، جیا لە حەبی پێشگیریکردن لە سکپڕبوون، بەکارهێنانی هەرجۆرە کەمبووبێتەوە باش نییە.

  

ماریۆنس دەڵێ بێگومان ئەگەر ئەمە مانای ئەوە بێت کە بەکارهێنانی کەرەستەی پێشگیریی لە سکپڕی بەگشتی کەمبووبێتەوە، ئەوا جێگای نیگەرانییە.

  

 هاوکات حەبی پێشگیریکردن لە سکپڕبوون چەندین کاریگەری باشی هەیە.

ساندرا ئێنگستروێم دەڵێ من لەکاتی حەیزدا بەهۆی ئێشەوە حەبی پێشگیریکردن لە سکپڕبوون بەکار دێنم. لەکاتی لاویدا ئێشی زۆری پێدەدام و ئەم حەبە ئەم ئێشانەی کەمدەکردەوە.  

سەبارەت بەم کارتێکردنە باشانە لێنا ماریۆنس دەڵێ ئەگەر مەترسی گرێی خوێنت هەبێت باشترە واز لەم حەبە بێنیت. بەڵام ئەم حەبە چەندین کارتێکردنی باشیشی هەیە. بۆنموونە بۆ دژی زیپکە، بێگومان دژی سکپڕی و هەروەها دژی چەندین جۆرە شێرپەنجە باشە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".