Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سێپۆ: "مەترسی هاوشێوەی رووداوەکەی شاغلی ئێبدۆ لەسەر سوید لە ئارادەیە"

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 8 januari 2015 kl 10.33
"ترس زیاتر لە نێو کۆمەڵگەدا بڵاو دەبێتەوە"
(4:33 min)
Anders Kassman, operativ chef på Säpo. Foto: TT
Foto: TT

پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ لەپاش ڕووداوەکەی دوێنی شاری پاریس کە چەند کەسێکی دەمامکپۆش بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر نوسینگەی گۆڤاری شاغلی ئێبدۆ" کە پێشتر کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلامی چاپکردبوو و ئێستاش لە چەند ڕێب ڕایگەیاندووە کە مەترسی لەسەر وڵاتی سویدیش دروست بووە.

جێگەی ئاماژەیە لەو هێرشەدا ١٢ کەس کوژارن کە لەنێوانیاندا دوو پۆلیس و  ١٠ ڕۆژنامەوان و کارمەندی ئەو گۆڤارە تێدایە. ئاندێرش کاسمان بەپرسی چالاکییە لە پۆلیسی ئاسایشی سوید سێرش کاسمان بەپرسی چالاکی لە پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ دانبەوەدا دەنێت کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو کارە تیرۆریستانە وڵاتی سوید بگرێتەوە.

-  ئاندرێرش کاسمان دەڵێت. ئەو ڕووداوەی لە وڵاتی فەرنسا روویدا لە چوارچێوەی ئەو ‌هەڕەشانەدایە کە وڵاتی سوید ڕووبەڕووی دەبێتەوە. لەبەر ئەوە مەترسی ئەوە لە ئارادایە وڵاتی سویدیش بەهەمان شێوە هێرشی بکرێتە سەری و ڕووداوێکی هواشێوە  و نەخوازراوە رووبدات. لەبەر ئەوەش ئێمە لە ئێستادا ئەو هەرەشانەی ئەمڕۆ لە ئارادان بەگشتی کە پێوەری پێنج پلە مەزەندە دەکرێت، ئێمە ئەو هەڕەشانە ڕووبەڕووی سوید دەبنەوە لەو پێنج پلە ڕێژەی سێ پلەی پێ ئەدەین، واتە هەڕەشە لەسەر وڵاتی سوید لە سەرووی لە %٥٠ ییە.

 ئاندێرش کاسمان. تۆ پێت وانیە کە ئەم ڕووداوەی لە پایتەختی فەرنسا ڕوویدا سەرنجی تیرۆریستانی دیکە ڕابکێشێت کە بەهەمان شێوە هەمان تاوان بەرامبەر بنکەکانی ڕاگەیاندن و نوسینگەکانی ڕۆژنامەوانی بکەنەوە ئامانج؟

-         ئاندێش کاسمان دەڵێت. هەمیشە مەترسی ڕوودانی ئەو تاوانە لە ئارادایە. جێگەی ئاماژەیە کە زۆر ئاسایی نیە بەتایبەت لە پاش رووداوێکی هاوشێوەدا،هەمان بوار جارێکی دیکە و بەزووی بکرێتەوە ئامانج، بەڵام ئەوە لەبیر نەکەین کە هەمیشە هۆکاری دیکە لە پشتەوە هەیە بۆ دووبارە بوونەوەی تاوان.

نیگارکێش لارش ڤیلکس کە خۆی لەسەر کێشانی وێنە ورووژێنەرەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ڕووبەڕووی هەڕەشەبووەتەوە. لارش ڤیلکس دانبەوەدا دەنێت کە لەپاش ئەو کردەووە تیرۆریستیەی کرایە سەر گۆڤاری شاغلی ئێبدو  ترس لەنێو هاوڵاتیاندا بەشێوەیەکی بەرچاوە بڵاو دەبێتەوە.

-    لارش ڤیلکس دەڵێت. بەبۆچوونی من ئەوەی تیرۆریستان دەیان ویست دەستیان کەوتووە. ئەوان لەوەدا سەرکەوتوو بوون کە هاوڵاتیان بترسێنن، ترس لە نێو کۆمەڵگەدا بڵاوبکەنەوە. جێگەی باسە کە مرۆڤ پێشتر خۆی ترسیک لە ناخیدا هەبووە، بەڵام لە پاش ئەم ڕووداوە ئیدی ترس زۆر زۆرتر لە جاران دەبێت.

هەر لە درێژەی وتەکانیدا لارش ڤیلکس ئاماژەی بەوە کرد کە گۆڤاری شاغلی ئێبدو  یەکێک بووە لەو گۆڤارە نێونەتوەوەیانەی کە وێنە کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد کاتێک لە ڕۆژنامەی یلاندسپۆستێن پڵاوکرایەوە. بەهەمان شێوە گۆڤاری شاغلی ئێبدو  چاپیکردو بڵاویکردنەوە.

 -   لارش ڤیلکس دەڵێت. شاغلی ئێبدو تەنها خاڵێکە ئەو پەڕی ئازادی ڕادەربڕین پەیڕەو دەکات، بەبێ ئەوە ڕاستەو خۆ پەیوەندییان بە سیاسەتەوە هەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو گۆڤارە بە ئامانجێکی دیاریکراو بکرێت. جێگەی باسیشە کە ئەو گۆڤەرە خۆی بەوە گیرنەداوە کە سانسۆر بخاتە سەر خۆی لەبەر ئەوەی لە شوێنەکانی دیکە بڵاوبوونەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".