Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کار بۆهەڵوێستی دژی تێرۆریزم لە سوید پەلەی لێدەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 9 januari 2015 kl 13.51
"لە نێوان ١٥٠ تا ٢٠٠ کەس لە سویدەوە چوونەتە ناو ڕیزەکانی داعش"
(5:04 min)
Anders Ygeman, inrikesminister, i studion. Han sitter framför mikrofonen. Foto: Maria Ridderstedt/Sveriges Radio
Anders Ygeman, inrikesminister, i studion. Foto: Maria Ridderstedt/Sveriges Radio

لەدوای هێرشی ترۆریستان بۆ سەر نوسینگەی گۆڤاری "شاغلی ئێبدۆ" فشار لەسەر سوید و یەکێتی ئەوروپا  بۆ بەربەرەکانێکردن لەگەڵ تێرۆریزم زیاد دەبێت. لەزۆر لایەنەوە کاری بەرگریکردن لە تێرۆریزم دەکات و هاوکات حکومەت خوازیاری ئاراستەی ڕینمایی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە، سەبارەت بە دەستنیشانکردنی سەرنشینانی فڕۆکەیە. وەزیری نێوخۆی سوید، ئاندێش ئیگێمان بە بەرنامەی "پێ ئێت مۆڕگۆنی" ڕادیۆی سوید دەڵێ دەیانەوێ زانیاریی سەبارەت بە سەرنشینانی فڕٶکە و بارەکەیان کۆبکەنەوە. 

ئێگێمان دەڵێ ئەگەر بتووانین سەفەرکردنی خەڵک دەستنیشان بکەین، دەزانین کێ بۆ کوێ دەڕوات. تا بەم شیوەیە بتوانین ڕیگا لە خەڵک بگرین بۆ بەشداریکردنی شەڕ سەفەر بکەن و هەروەها تا بتوانین ئەو کەسانە، دوای گەڕانەوەیان، دادگایی بکەین. ئەوەش ئەگەر بگەڕینەوە، چونکە بەشێکیان لەم شەڕانەدا دەکوژرێن. کەواتوە ئەم ئاراستەیەکی ڕینمایی کە ڕێگامان پێدەدات ئەم زانیارییانە کۆبکەینەوە، ڕێگاشمان پێدەدات دەستنیشانیان بکەین و لەکاتی گەڕانەوەشیان دادگاییان بکەین.

تاکوو ئێستا ئەم ئاراستە ڕینماییە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە، بەهۆی ڕەخنەی ئەوەی کە ئاراستەیەکی وەها مافەکانی تاک پێشێل دەکات و ئەوەی کە کارتێکەر نابێت، ڕاگیراوە.

لەکاتی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، ڕۆژی ١٩ی یانواری، هەڵوێستگرتن بەدژی تێرۆریزم خاڵی سەرەکی ئەجێندای ئەم کۆبوونەوەیە. وەزیری دەرەوەی سوید، مارگۆت ڤالستروێم، سەبارەت بە کارتێکردنەکانی تاوانێکی تێرۆریستی بە ئاژانسی هەواڵەکان، "تێ تێ" گوت: "تێگەیشتنێکی زێدەتر بەرامبەر بە پێویست بوون بە پێشێلکردنی بۆ نموونە جوڵانەوەی خەڵک دەبێت، تێدەگەن کە پێویستە پاراستن بەهێزتر بکەین."

ڤالستروێم هەروەها گوتی ئەمە هەڵسەنگاندنێکی سەختە و دەبێ سەروەریی تاک ڕەچاو بکرێت.

وەزیری نێوخۆی سوید، ئاندێش ئیگمان، ڕەخنەی کارتێنەکردنی ئاراستەی ڕێنمایی کە چاوەڕێن لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە بێت، ڕەت دەکاتەوە.

ئینگمان دەڵێ هەر لە ئێستادا زانیاریی وەها بەکار دەهێنین. بۆ نموونە تا بتوانین ڕێگا لە بازاڕی قاچاخی ماددەی هۆشبەر بگرین.

لە سوید، حکومەت چەندین هەڵوێستی بە دژی تێرۆریزم گرتووە و باسی سەرەکی سەفەرکردن بۆ شەڕکردنە. باس لەوە دەکرێت کە ئایە چۆن بە تاوان لەقەڵەم بدرێت. لەم پەیوەندیەدا حکومەت لە ئیمکاناتێکی وەها دەکۆڵێتەوە و قەرار وایە لە مانگی یونی ئەمساڵدا ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە بەردەست بێت. وەزیری نێوخۆ، بە بەرنامەی "پێ ئێت مۆڕگۆنی" ڕادیۆی سوید دەڵێ بنەمای ئەم لێکۆڵینەوەیە بەیانێکی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ئینگمان دڵێ لە ئێستادا چەند هەڵوێستێک هەڵدەسەنگێنین. هەر پێش پشوی کریستمس بەپەلە للێکۆڵینەوەیەکمان وەکوو بنەما بۆ بەتاوان دانانی شەڕکەرانی تێرۆریستی کە بۆ شەڕ بۆ سوریا و ئوکراینا دەچن. هەروەها دەمانئەوێ هاوکاری ئابوری و ڕاهێنانکردنی ئەم کەسانە بەتاوان دانێین.

لەدوای ئەم تاوانە تێرۆریستیەی پاریس، هێرشی نازیستەکان لە ناوچەی شەرتۆرپ و کۆمەڵگایەکی دژواری، کە لە دوبەرەدا خۆی دابینێتەوە، وەزیری فەرهەنگ و دیموکراسی، ئالیس با کونکێ، لە وتارێکدا لە ڕٶژنامەی داگێنس نیهێتەر، دەنوست کە حکومەت بۆ دەستنیشانکردنی هەڕەشە، مەترسی و لە درێژەدا بەرگریکردن لە تووندڕەویی بە ئیمکاناتی توندیتیژیەوە، کارەکانی بۆ ئەم مەبەستە بەپەلە کردووە. لێرەدا ڕاکێشانی خەڵک لەلایەن جوڵانەوەی تووندڕەو بایەخی زۆری دەخرێتە سەر.

تاکوو ئێستا لایەنیکەم ١١٠ سویدی بۆ سوریا و ئێراق چوونە، تە لەناو ڕیزەکانی داعش شەڕ بکەن. ئەمە لەگوێن پۆلیسی ئاسایشی سوید "سێپۆ". هاوکات "سێپۆ" ئەمەش ڕادەگەێنێت کە لە ڕاستیدا ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لە سویدەوە چوونەتە ناو ڕیزەکانی داعش، لەنێوان ١٥٠ تا ٢٠٠ـە.

لە بەراورددا لەگەڵ وڵاتانی دیکە، ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لە سویدەوە دەچن بۆ ناو ڕیزەکانی داعش زۆر بەرزە.  سەبارەت بەمە وەزیری ناوخۆی سوید، ئاندێش ئینگێمان دەڵێ ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە پێویستە هەڵوێستی زێدەتر بگرین تا ڕێگا لە ئەندامگیریی بۆ ئەم کارانە بگرین. ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە دەبێ ئیمکاناتی ئەوەمان هەبێت تا بتوانین ئاگامان لەو کەسانە بێت کە، سەرەڕای کاری بەرگریی، سوید جێدێڵن. هەروەها دەبێ زۆر بە باشی ئاگامان لەوە بێت کە کەی دەگەڕێنەوە بۆ سوید، تا بتوانین دادگاییان بکەین، بەهۆی ئەو تاوانانەی کە ڕەنگە ئەنجامیان دەبێت و دەبێ ڕێگا لەوە بگرین کە لە سوید تاوان ئەنجام بدەن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".