Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خۆپێشاندانەکانی "من شارلیم"

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 12 januari 2015 kl 10.42
wêne: TT
wêne: TT

بۆ پارێزگاری لە ئازادیی دەربڕین و ڕێزگرتن لە یادی قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی پاریس، ڕۆژی ڕابردوو لە گشت شارەکانی گەورەکانی ئەورووپا کۆبوونەوە و خۆپێشاندانی گەورە بەڕێوەچوون. 

لە پاریس ئەم خۆپێشاندانە بە بەشداریی زیاتر لە یەک میلیۆن کەس و بە دروشمی "من شارلیم" بەڕێوەچوو. هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند کە لە سەراسەری فەرانسە زیاتر لە سێ میلیۆن و حەوسەد هەزار کەس ڕژانە سەر شەقامەکان تا بێزاریی خۆیان لەم ڕووداوە تیرۆریستییە ڕاگەیێنن. ئەمە بە گەورەترین خۆپێشاندانی مێژووی ئەم وڵاتە دادەنرێ.

جگە لە خەڵکی ئاسایی، گەلێ ڕێبەری سیاسیش لە خۆپێشاندانی هاودەردیدا لە پاریس بەشدار بوون. ستێفان لوێڤێن، سەرۆکوەزیری سویدیش لەم ڕێپێوانەدا بەشدار بوو و پشتگیری و هاودەردیی خەڵکی سویدیی لە میللەتی فەرانسە و لە خەباتدا دژی تیرۆریسم و توندئاژۆیی ڕاگەیاند.

ستێفان لوێڤێن لە شوێنی خۆپێشاندانەکەی پاریسەوە بە هەواڵنێری تلەڤزیۆنی سویدی گوت کە ئەم ڕووداوە دەیتوانی لە هەموو شوێنێک و بۆ هەموو کەس ڕووبدات. کەسیش ناتوانێ بە دڵنیاییەوە بێژێ کە ئێمە لە بەرامبەر کردەی تیرۆریستیی وەهادا گەرەنتیمان هەیە. بۆیەش گەلێ گرنگە کە پشتیوانیی خۆمان لە دیموکراسی و ئازادیی دەربڕین کە ئەستوونی سەرەکیی بیروبڕوامانە نیشان بدەین و بەشداریشمان لە وەها ڕێوڕەسمێکدا نیشاندەری هاوڕێی و پشتگریمانە لەم بزووتنەوەیە.

ڕۆژی ڕابردوو لە ستۆکهۆڵمیش ـ سەرەڕای بەفر و سەرمای زۆر ـ زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کەس لە خۆپێشاندانێکی هاوچەشندا بەشدار بوون. هێرشە تیرۆریستییەکەی هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر نووسینگەی هەفتەنامەی تەنزی شارلی ئێبدۆ و سوپەرمارکێتێک لە پاریس کە کوژرانی ١٧ کەسی لێکەوتەوە، هوەها خەبات دژی تیرۆریسم و بەربەرەکانی لەگەڵ بیروڕای توندئاژۆیی لە سویدیش، قسە و باسێکی زۆری ناوەتەوە. پۆلیسی ئاسایشی سوید، سێپۆ، رایگەیاند کە ساڵی رابردوو لانی کەم دو هێرشی تیرۆریستیی هاوچەشنی ئەوەی لە پاریس ڕوویدا، لە سویدیش بەرنامەی بۆ دانرابوو کە بە وشیارییەوە پێشی پێگیرا. وردەکاریی ئەم پلانانە باس نەکراون بەڵام ئەوە ڕاگەیەنرا کە مەترسیی سەرەکی بۆ ئاسایشی وڵات، لەلایەن ئەو توندڕەوە ئیسلامییانەوەیە کە لە شەڕی عیراق و سووریادا بەشدار بوون و دەگەڕێنەوە سوید. ئاندرش توورنبەری سەرۆکپۆلیسی ئاسایشی سوید بە تلەڤزیۆنی سویدی گوت کە ئەوەی زۆر ئاشکرایە ئەوەیە کە ١٣٠ کەس لە سویدەوە چوونەتە سووریا و عیراق و تێکەڵ بە هێزەکانی خەلافەتی ئیسلامی، داعیش بوون. هاوکات ئەوەشی گوت کە ژمارەی ئەم کەسانە دەتوانێ بگاتە ٣٠٠ کەسیش. ٨٠ کەس لەم کەسانە ئێستا گەڕاونەتەوە سوید و چالاکییەکانیان لە ژێر چاوەدێریی پۆلیسدایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".