Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

پێشمەرگە و سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 12 januari 2015 kl 14.19
"هاوکاری لە ڕێگەی پەروەردەی لەشکریەوە دەکەین"
(7:17 min)

حکومەتی سوید پێشنیازی کردووە هاوکاری پێشمەرگەی کوردستان لە باشووری کوردستان دژی گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی کە بە داعش ناسراون بکات. 

ئەم هاوکاریە بەپێی پێشنیازەکە بریت  دەبێت لە ناردنی کەسانی بەئەزموونی سەبازی کە لەو بوارەدا پەروردەی لەشکری پێشمەرگە بکەن و  هاوکاری پێشمەرگەبن. ئەم پێشنیازە وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم دوێنی لە کۆنفرانسی ساڵانەی گەل و هێزی سەبازیدا کە  سەرۆک پارتەکان، بەرپرسی هێزەسەربازی و بەرپرسانی ئاسایشی سوید و نوێنەرانی سیاسەتی بەرگری سوید لێی ئامادە بوون ڕایگەیاند.

مارگۆت ڤاڵستروێن ڕوونیکردەووە کە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ببنەوە، ئێمە دەتوانن هاوکاری پێشمەرگەت لە پەروەردەی لەشکریدا بکەین.

-         مارگۆت ڤاڵستروێم ووتی. ئێمە دەتوانین پێش هەموو شتێک هاوکاری پێشمەرگە لە ڕێگەی پەروەردەی لەشکریەوە بۆ ئەوی بتوانن رووبەڕبەڕوو چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی کە بەداعش ناسراون ببنەوە. لە ئێستادا ئێمە مەبەستمان ئەوەیە کە بەهەمووشێوەیەک شیکاری لەسەر پرسەبکرێت بەبێی ئەوەی لە بنچینەی بیروبۆچوونمان لابدەین، کە ئەویش چارەسەری سیاسی وهاوکاری  مرۆییە.

 جێگەی ئاماژەیە هاوکاری کردنی پێشمەرگە لە ڕوانگەی پێشنیازەکەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ وڵاتی فینلەندا دێتە ئەنجامدان. هەروەها لەم کۆنفرانسەدا ڤاڵستروێم تیشکی خستە ئەوەی ئەم هەوڵە بۆ هاوکاری کردنی پێشمەرگە لە ژێر پرۆسەی سەربازی وڵاتی ئەڵمانیادا کە ئێستا لەگەڵ پێشمەرگەدا بەڕێوەی دەبەن ئانجام دەدەرێت. لەئێستادا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەردانێک لە وڵاتی سویدە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ چاوی بە وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم بکەوێت. بۆ وەرگرتنی لێدوان سەبارەت بەم پێشنیازەی وڵاتی سوید پەیوەندیمان بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید کرد، بەڵام ئاماددە نەبوون هەتاوەکو پاش کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سویددا هیچ لێدوانێک بدەن. هاوکات وەزیری دەروەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم دوێنی تیشکی خستە سەر چۆنیەتی هاوکاریکردنەکە.

-         مارگۆت ڤاڵستروێم دەڵێت. ئێمە مەبەستمان ئەوە نیکە کە هێزێکی بەربڵاوی سەربازی بنێرین، بەڵکو چەند ڕاوێژکارێکی سەربازی دەنێرین بۆ ئەوەی پەروەردەی پێشمەرگە لەباری چالاکیدا بکات. 

باشە ئەو پەروەردە لە شکریە لە چی پێکدێت؟

-         مارگۆت ڤاڵستروێم وتی. ئەمە پەروەردەیەکی لەشکریە بۆ ئەوەی پێشمەرگە چالاکتر بێت. هەروەها ئەو ئەزموونەی وڵاتی سوید هەیەتی بگەیەنێت. ئێمە بۆ ڕووبەرووبونەوەی ئەو هەوڕەشانەی کە چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەرمانی دروست دەکەن دەبێت بە شێوەیەکی چالاکتر بەرەنگاری ببینەوە و ڕێگری لێبکەین. لەهەمان کاتدا هەموو هەل و مەرجێکمان بۆ چۆنێتی هاوکاریکردن هەڵسەنگاندووە.

هەتاوەکو ئێستا حکومەتی سوید بەهیچ شێوەیەک مەیلی  ناردنی سەربازی بۆ  عێراق نەبوو، لە ئێستاشدا هیج شەرنجێکی نیە لەسەر هەمان بابەت. بەڵام لەلایەن پارتەکان سویدوە هەڵوێستی جیاجیا هاتۆتە ئاراوە. بۆنمونە هەر لەسەرتاوە پارتی لیبراڵی گەل دەیویست هاوکاری سەربازی و تەنانەت چاک بۆ کوردستان ناردنیش. لە ئێستادا پارتی چەپ ڕەتکرنەوەی ئەو پێشنیازەی حکومەتی سوید ناکات. ستیگ هێنریکسۆن وەتەبێژی سیاسەتی بەرگری و ئەندامی لیژنەی بەرگریە  پارتی چەپە لە پەرلەمانی سوید. هینریکسۆن جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەان پێویستیان بەزانیاری زیاتر لەسەر ئەو  پێشنیازەی حکومەت.

 -         ستیگ هینریکسۆن دەڵێت. ئەم پێشنیازەی حکومەت وەک هەواڵێکی نوێیە بۆ ئێمە. لە ئێستادا ئەو پێشنیازە ڕەت ناکەینەوە، بەڵکو  دەبێت لە نزیەکەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین. لەهەمن هاتدا زۆر گرنگە کە هاوکاری پێشمەرگە دژی دەوڵاتی ئیسلامی، داعش بکرێت.

بەڵام ئێوە پێشتر ڕاتان گەیاندووە کە پشتگیری لە شۆڕاشی چەکداری ناکەن، چی بیرو بۆجوونێکتان لە ئێستاد هەیە؟

-                ستیگ هینریکسۆن دەڵێت، بێگوومان ئەمە زۆرگرنگە کە بزانرێت ئەم ئەرکە لە ڕێگەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەڕێوە دەبرێت یان نا، ئەو ئەو کات ئێمە دژی شەڕی چەکداری نەبووین، بەڵام ئەم پێشنیازە لە ئێستادا باس لە پەروەردەی لەشکری دەکات نەوەک بەشداریکردنی شەڕە، وەک باسمکرد، ئەم پێشنیازە نوێوە و پێویستی بە وەردەکاریە.

پارتی مۆدێرات بەهەمان شێوە ئەم پێشنیازە ڕەت ناکەنەوە. بەڵکو بۆ یەکلایکردنیەوە هەڵوێستیان بەهەمان شێوەی پارت چەپ پێویستیان بەهەڵسەنگاندنی زیاترە. کارین ئێنسروێم و ئەندام پەرلەمانی پارتی مۆدێراوتە، هاوکات وتەبێژی سیاسەتی دەروەی هەمان پارتە. جێگەی ئاماژەی کە کارین ئێنستروێم وەزیری بەرگری پێشووی سوید بوو.  ئێنستروێم ڕوونیدەکاتەوە کە گرنگە سوید بەرەنگاری تیرۆریستان و گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ببێتەوە.

-         کارین ئێنستروێم دەڵێت. سەرەتا دەمەوێت ئەو بڵێم کە زۆر گرنگە وڵاتی سوید لە ڕووبەڕووی بوونەوەی تیرۆر و گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و جیهاندا ببێتەوە، بەتایبەت بۆ ڕاگرتنی ئەو شێوازە گەشەکردنە ترسناکەی ئەو گرپووپە ئەنجامیانداوە. دوێنی ئێمە ئەو پیشنیازەی حکومەتمان بیست، بۆ ئێمەش هەر نوێ بوو لەبەر ئەوە پێویستمان بە زانیاری زیاتر هەیە کە ئەمە لە ڕوانگەی کردارەوە چی ئەگەیەنێت. هەروەها لە ڕوانگەی ئاسایشی وڵاتەوە هەسەنگاند ئەنجام بدەین. هەروەها ئەم پێشنیازە بە چی شێوەیەک ئەنجام بدرێت. بێگومان دووباری دەکەمەوەی کە وڵاتی سوید گرنگە هاوکاری بکات بەڵام وەک باسمکرد بۆ هەڵوێستی یەکجاریمان لەسەر ئەم پێشنیازە پیویستیمان بەزانیاری زیاترە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".