Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"پێشمەرگە پێویستی بەهەموو هاوکارییەکە"

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 13 januari 2015 kl 13.32
گرتنەوەی بۆمبی چێنراو و هاوکاری نەخۆشەوانی دەگرێتەوە.
(10 min)
Falah Mustafa Bakir. Kurdistan Regionala Regering
1 av 2
فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. وێنە: شاهۆ موانی.
Margot Wallström. Bild Shaho
2 av 2
مارگۆت ڤاڵستروێم وەزیری دەرەوەی سوید. وێنە: شاهۆ موانی.

دوێنی لە وەزارەتی دەرەوەی سوید لە ستۆکهۆڵم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەلاح مەستەفا و وەزیری دەرەوی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم لە کۆبوونەوەیەکی چاپەمەنیدا تیشکیان خستە سەر گرنگی ئەو  پێشنیازەی حکومەتی سوید کە دەیەوێت هاوکاری پێشمەرگەی کوردستان بکات.

حکومەتی سوید پێشنیازی کردووە هاوکاری پێشمەرگەی کوردستان لە باشووری کوردستان دژی گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی کە بە داعش ناسراون بکات. وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم تیشک دەخاتە سەر ئەوەی بۆچی کاتێک گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی کە بەداعش ناسراون پێشەڕەویەکانیان دەست پێکرد، سوید هاوکاری سەرباسی لە کاتی خۆیدا نەنارد؟

-    مارگۆت ڤاڵستروێم دەڵێت. ئەوەی کە ئێمە وەک نەریت تیدا ئەزموونمان هەیەو سەرکەوتووین بریتە لە هاوکاریە مرۆیەکان و چارەسەرە سیاسیەکان کە دەتوانین بە پرۆسەیەکی سیاسی ببەخشین. لەبەر ئەوە ئێمە لەو دوو بواردا دەتوانین بەدوادا چوون لەسەر ئەو هاوکاریەی کە پێشکەشی دەکین ئەنجام بدەین. هەروها ئێمە یەکێک لەو وڵاتانە نین کە دەتوانێت هێزی سەربازی لەو کاتەدا بنێرین. لەبەر ئەوە کارێکی لەو شێوە پرۆسەی جیاوازی پێویستە. بەڵام ئەوەش لە بیر نەکەین کە هەتاوەکو ئێستا ئاشکرا بوو ئەو هەوڵەی ئێمە واتە هاوکاری مرۆی و چارسەری سیاسی کە بەردەوام ئێمە کاری لەسەر دەکەین دەرئەنجامی باشی هەبوو. هەروەها چی تر دەتواندرێت کە پابەندە بە یاسا مرۆیەکانی گەلەو دەتوانین کاری لەسەر بکەین بۆنمونە وەک ئەم هەوڵەمان کە لە ئێستادا کاری لەسەر دەکەین.

ئەو پێشنیازە وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم لە کۆنفرانسی ساڵانەی گەل و هێزی سەبازیدا کە  سەرۆک پارتەکان، بەرپرسی هێزەسەربازی و بەرپرسانی ئاسایشی سوید و نوێنەرانی سیاسەتی بەرگری سوید لێی ئامادە بوون لە پشووی هەفتەی ڕابردوودا ڕایگەیاند. جێگەی ئاماژەیە هاوکاری کردنی پێشمەرگە لە ڕوانگەی پێشنیازەکەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ وڵاتی فینلەندا دێتە ئەنجامدان. هەروەها لەم کۆنفرانسەدا ڤاڵستروێم تیشکی خستە ئەوەی ئەم هەوڵە بۆ هاوکاری کردنی پێشمەرگە لە ژێر پرۆسەی سەربازی وڵاتی ئەڵمانیادا کە ئێستا لەگەڵ پێشمەرگەدا بەڕێوەی دەبەن ئانجام دەدەرێت.

 ئەو هاوکاریە سەربازیانە کە ئێوە پێشنیازتان پێکردووە لە چی پێکدێن؟

-    مارگۆت ڤاڵستروێم دەڵێت. هاوکاریەکان لە سەرتادا لە دوو بەش پێک هاتوون کە ئەوانیش هاوکاریی مرۆیی و چارەسەری سیاسی بووە کە بە ئێراق و سوریامان پێشکەش کردووە، لەبەر ئەوە ئێمە پێمان وایە لە ماوەیەکی درێژ  خایاندا پێویستمان بە چارەسەرێکی سیاسی دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین دژی گرووپی تیرۆریست دەوڵەتی ئیسلامی و تیرۆریستان بەبینەوە، بەڵام هەتاوەکو ئەو کاتە ئەو چارەسەرانە کاریان پێدەکرێت، ئێمە هەستاوین بە هەڵسەنگاندنی هەموو بوارەکان کە بەچی شێوەیەک دەتوانین هاوکاری زیاتر پێشکەش بکەین. لەپاشان ئەوەمان بۆ ئاشکرابوو کە پێشمەرگە پێویستی پەروەردەی لەشکری و ئەزموونی جیاجیایی سەربازی هەیە.

 لە درێژەی وتەکانیدا ڤاڵستروێم ئومێدی خواست کە وڵاتانی ئەوروپا لە توانایاندا هەبێت هاوکاری زیاتری پێشمەرگە دژی تیرۆریستان بکەن.

 -      ڤاڵستروێم دەڵێت. لە ئێستادا شیاوە کە وڵاتانی ئەوروپاو ئەسکەندەناڤیا زیاتر هاوکاری پێشکەش بکەن.

ئەو کاریەش سنوردارکراوە و لە ئێستادا باس لە زیاتر لە ٢٠ کەسی بەئەزموون لە بواری پەروەردەی سەبازیدا دەکرێت، بۆ نمونە هاوکاری کردنی پێشمەرگە لە بواری نەخۆشەوانی، هەڵگرتنەوەی مین یان بۆمبی چێنراو  وە ڕاهێنانی سەربازی. ئەم بوارانە لە ئێستا. بەڵام دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە ئەم هاوکاریە ناردنی  سەبازی سویدی بۆ بەشداریکردن لە شەڕدا ناگرێتەوە.   

لە ئێستادا ئەم کارەی حکومەتی سوید تەنها پێشنیازێکە. بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بردێت دەبێت ڕەوانەی پەرلەمانی سوید بکرێت. جێگەی ئاماژەیە کە هەتاوەکو ئێستا هیچ پارتێکی سیاسی ئەم پێشنیازەی حکومەتی سەبارەت بە هاوکاری کردنی پێشمەرگە دژی گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی کە بە داعش ناسراون ڕەت نەکردۆتەوە. بەڵکو لایەنە سیاسیەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەوان پێویستیان بەزانیاریان زیاترە سەبارەت بە چۆنێتی ئەنجامدانی ئەم پێشنیازە وە دەر ئەنجامەکانی ئەم پێشنیازە. 

 کەی حکومەت بڕیاری یەکجاری لەسەر ئەم پێشنیازە دەدات؟

 -   مارگۆت ڤاڵستروێم دەڵێت. ئێمە بەزوووترین کات هەوڵدەدەین کە ئەم بابەتە بە پیشنیازنامەیک بکەینو  بەردەستی پەرلەمانی بخەین. وە هیوادارین کە لەبەری ئەمساڵدا بتوانین ئەم هاوکاریە بە ئەنجام بگەیەنین.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".