Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"نەکرا پێشیان پێبگرن کە نەبنە داعیش"

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 13 januari 2015 kl 12.11
سویدییە داعیشیەکان
(3:42 min)
Foto: AP Photo / militant website, File / TT
Foto: AP Photo / militant website, File / TT

دوو هاووڵاتیی سویدی ـ سوومالیایی خەڵکی ئۆرێبروو کە لە کوردستانی باشوور بۆ داعیش شەڕیان دەکرد، کوژران. 

ئەم هەواڵە هەم لەلایەن مزگەوتی ئۆرێبروو و هەم کۆمەڵەی فەرهەنگیی شاخی ئەفریقاوە پشتڕاست کراوەتەوە کە ئەم دوو کەسە هەفتەی ڕابردوو کوژراون. مەهدی وارساما سەرۆکی ئەم کۆمەڵەیە دەڵێ ئەم زانیارییانە لەلایەن دایکوباوکەکانەوە بۆ ئێمە پشتڕاست کرایەوە کە ئەم دوو کوڕەگەنجە لە باکووری عیراق کوژراون، ئەو کاتەی لەبەرەی داعیشدا شەڕیان دەکرد.


هەر دوو کەسی کوژراو خەڵکی شاری ئۆرێبروون و پێشتر، بەر لەوەی هەفتەی ڕابردوو لە شەڕدا بکوژرێن، چەندین جار لە سویدەوە هاتوچۆی عیراقیان کردووە.

 دایکوباوکیان گەلێ جار هەوڵێکی ئەوەیان دا تا بەر بە ڕۆیشتنیان بگرن و نەیەڵن شەڕ بۆ داعیش بکەن بەڵام سوودی نەبەخشی. مەهدی وارساما دەڵێ مەترسیی ئەوە هەیە کە گەنجانی دیکەش بێت و ئەم ڕێگایە بگرنە بەر، هەر هەمان چارەنووسیان هەبێ. ئەو دەڵێ دایکوباوکان زۆر نیگەرانن کە ئەم شتە دەتوانێ بۆ گەنجەکانی تریش کە هەر لە هەمان بازنەی مەترسیدان، بێتە پێش. ئەمە هەستی ئەو دایکوباوکانەیە.

چەند ڕۆژ لەوەپێش ئاندرش توورنبەری سەرۆکپۆلیسی ئاسایشی سوید بە تلەڤزیۆنی سویدی گوتبوو کە ئەوەی زۆر ئاشکرایە ئەوەیە کە ١٣٠ کەس لە سویدەوە چوونەتە سووریا و عیراق و تێکەڵ بە هێزەکانی خەلافەتی ئیسلامی، داعیش بوون. هاوکات ئەوەشی گوت کە ژمارەی ئەم کەسانە دەتوانێ بگاتە ٣٠٠ کەسیش. ٨٠ کەس لەم کەسانە ئێستا گەڕاونەتەوە سوید و چالاکییەکانیان لە ژێر چاوەدێریی پۆلیسدایە.

بەپێی قسەکانی مەهدی وارساما بۆ بەرگرتن بەوەی کە کەسانێکی زیاتر پەیوەست بە داعیش ببن، ئەوا هاوکارییەکی باشتر پێویستە لەنێوان دەزگا بەرپرسەکانی سویدی و کۆمەڵەکاندا. ئەو دەڵێ ئێمە لەگەڵ فیدراسیۆنی سوومالیاییەکان و دەزگا پێوەندیدارەکاندا هاوکاری دەکەین تا بەکردەوە ڕێگەی وا ببینینەوە کە بەر بە تێکەڵبوونی گەنجان بە داعیش بگرین و ئیزن نەدەین کەسانێکی زیاتر بۆ شەڕ لە بەرەی داعیشدا بەڕێبکرێنە سووریا. ئەم کارەیان دژی مافی مرۆڤ و دیموکراسییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".