Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یەکەم گفتوگۆی ساڵی نوێی پەرلەمان بەڕێوەچوو

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 14 januari 2015 kl 11.18
یەکەم گفتوگۆیە ئانا شینبێری باترا وەک سەرۆک پارت بەشدارە
(5:40 min)
SD-ledaren Mattias Karlsson yrkade på misstroendeomröstning mot Stefan Löfven (S).
Foto: TT

ئەم گفتوگۆیە بەئامادەبوونی هەموو سەرۆک پارتەسیاسیەیەکانی نێو پەرلەمانی سوید ئەنجامدرا.

ئەم گفتوگۆیە بەئامادەبوونی هەموو سەرۆک پارتەسیاسیەیەکانی نێو پەرلەمانی سوید ئەنجامدرا. هەروەها  یەکەم گفتوگۆیە کە ئانا شینبێری باترا لە پاش ئەوەی  وەک سەرۆکی نوێی پارتی مۆدێرات هەڵبژێردرا بەشدارە.

سەرۆک وەزیرانی سوید ستێڤان لوێڤێن لەدەستپێکردنی گفتووگۆکەدا وتارێکی پێشکەشکرد.

سەرەتا لوێڤێن بەخۆپیشاندانەکەی پاریس لە پاش کارە تیرۆریستەکانی سەر گۆڤاری کاریکاتێری شاغلی ئێبدۆ دەستیپێکرد و ئاماژەی کردە سەر ئەو کردەوە تیرۆریستانەی لە جیهاندا ڕوویداوە و شەمەزاری کردن.   پاشان تیشکی خستەسەر ئەو  هێرشانەی  نازیزست  و نەژادپەرستان دەیانکەنە سەر شوێنە ئاینینیەکان، بۆ نمونە کە لەم دوایانەدا چەندین هێرش لەسویدا کراوەتە سەر مزگەوت و کنیشتەکانی جوولەکە، سوتێندراون یان زیانیان پێگەیندراوە.

ستێفان لوێڤێن لە درێژەی وتارەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەم کارانەی تیرۆریستان و توندئاژوان ئەنجامیدەدەن ڕێگەی پێنادەین کاریگەری لەسەر پرۆسەی دیموکراتی هەبێت.

-         ستێڤان لوڤێن دەڵێت. ئامانجی تیرۆریستان ئەوەی کە هەڕەشەمان لەسەر دروست بکەن، بمان ترسێنێن، مرۆڤەکان بۆ دژایەتی یەکتر ڕووبەڕووی یەکتر بەکەنەوە،  هەرەوەها دەیانەوێت کاریگەریان لەسەر دیموکراتی هەبێت بەشێوەک کە ئیدی ئێمە سنووردای بکەین. بەڵام ئێمە هەرگیز ڕێگە بە تیرۆریستان نادەین بەسەرماندا زاڵبن یان ترس بخەنە دڵمانەوە.  

پاشان ئەوەی ڕوونکردەووە کە وڵاتی سوید بە هەموشێەوەیک پشتگیری لە ئازادی ڕادەربرێن، ئازادی ئاین و دیموکراتی دەکات و بەهیچ شێوەیەک نەنەژادپەرست  و نەتیرۆریستان ناتوان کاریگەریان لەسەر وڵاتی سوید  و دیموکراتی هەبێت.

جێگەی ئاماژەی  لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش پشتگیریان لە وتەکانی لوێڤێن کرد. لەدویداستێڤان لوێڤێن هاتە سەر خاڵە ناوخۆیەکان کە بەچی شێوەیەک وڵاتی سوید دەتوانێت گەشە بکات.  بەتایبەت ڕێگری کردن لە دەرکردنی سوود یان قازانج لە بواری پەروەردەو نەخۆشەوانیدا کە لەو ڕێگەیەوە جارێکی دیکە قوتابخانەکان ڕووبەرووی داخست نەبنەوەو دۆخی نەخۆشان و نەخۆشەوانی خراپتر نەبێت.

لەپاش دەستخۆشیکردنێکی کورت ئانا شینبێری باترا هاتە سەر ئەو خاڵانەی کە ئەوان و  حکومەت لەسەری ڕێکنەکەووتون.

 ڕاستەوخۆ شینبێری باترا هێرشی کردە سەر سەرۆک وەزیران و  ڕەخنەی لەکارەکانی گرت بەتایبەت فشاری خستە سەر لوێڤێن و داوای لێکرد کە ئاماژە تەنها بە یەک ڕێفۆرم بکات کە لوێڤێن لەماوەی ١٠٠ ڕۆژی حکومڕانیدا جێبەجێکردووە.  بۆ نمونە شینێری ناوی چەندین سەرۆک وزیرانی بردووە کە توانیوانە کەورترین ماوەی دەسەڵاتدایاندا ڕێفۆرم جێبەجێبکەن.

ستێفان لوێڤێن ئاماژەی بەو دۆخە ئاڵۆزە سیاسیەی کە پارتی دژە بیانی دیموکراتەکانی سوید هێنایانە ئاراوە کرد کە بووە بەهۆی دواخستنی هەموو کارو پێشنیازەکانیان.

 شینبێریش جەختی زیاتر لەسەر ئەوەکردەووە  کە گوایە حکومەت هەتاوەکو ئێستا هیچ ڕێفۆرمێکی نیە. لەمبەردا لوێڤێن تیشکی خستە سەر شێوازی کارکردنی لە حکومەتی ئێستای سویدا کرد کە زۆر زەحمەتە لە ڕوانگەی ئەوەوە کە بێهاوتایە و دیسانەوە ئاماژەی بەوە کرد  پارتی دیموکراتەکانی سوید هۆکاری ئەم دۆخەن و بڕیاریانداوە شکست بەهەموو حکومەتێک بهێننین.

لو گفتووگۆکەدا پارتی لیبراڵی گەل پشتگیری لە بەئەندامبوونی لەهەوپەیمانی ناتۆدا دەکات. ئەمڕۆش بەهەمان شێو سەرۆکی پارتی لیبراڵی گەل( یان بیۆرکلوند) لە ڕوانگەی ئەو گرژیانەی کە وڵاتی روسیا لە ناوچەکەدا هێناوەتە ئاراوە بەپێویستی زانی لێکۆڵینەوە لەسەر  بەئەندامبوون لە ناتۆدا کاتی هاتووە حکومەت ڕێگەی پێبدات بۆ ئەوە ئەنجام بدرێت.بێورکلوند سەرەتا دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیران کرد  کە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆدا دەکات بۆ ئەوەی کوردەکان بپارێزرێت، بەڵام لەبەرامبەریشدا بیۆرکلیند ڕەخنەی ڕووبەڕووی لوێڤێن کردەووە:

-     یان بیۆرکل لوند دەڵێت. دەستخۆشی لە لوێڤێندەکەم کە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆدا دەکات بۆ ئەوەی کوردەکان بپارێزێت، بەڵام بۆچی قەدەغە دەبێت کە ناتۆ خۆمان ببپارێزێت .

ستێفان لوێڤێنیش ئاماژەی بەوە کرد ئەوان هاوکاریان لەگەڵ ناتۆدا هەیە، بەڵام ئەندام بوون لەبەرنامەیاندا نیە.

-     ستێفان وێڤێن دەڵێت. ئێمە هاکاریو پەیمەندیمان لەگەڵ ناتۆدا هەیەوە دەبێت هەمانبێت. بەڵام نابێت خاڵە بنەڕەتیەکانی بناخی هەڵوێستمان لەبەر سیاسەتی ئاسایشی وڵات بگۆڕین کە ئەویش بەئەندام نەبوونە.

واتە لوێڤێن ڕایگەیاندا کە بەهێچ شێوەیەک حکومەتی سوید نایەوێت پرسەکانی تایبەت بە ئەندام بوون لە ناتۆدا هەڵناسەنگێنن.

سەرەتا دەمەوێت ئەو بڵێم ماتیاس کارلسۆن لە ئێستادا سەرۆکی کاتی پارتی دیموکراتەکانی سویدە.

هەر هەمان پارت واتە پارتی دژە بیانی دیموکراتەکانی سوید پێشتر بێمتمانەی خۆیان لە دژی سەرۆک وەزیرانی سوید ڕاگەیاندووە و ئێستا داوایان لە پەرلەمانی سوید کردووە کە سەرۆک وەزیران و ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی سوید کە وەزیرەکان دەگرێتەوە دەست لەکار بکێشنەوە.  واتە هەر ئەمڕۆ بێمتمانەی خۆیان  ڕادەستی سەرۆک پەرلەمان کرد.

بەپێی یاسا پەرلەمان ئەمڕۆ بڕیاری یەکلاکەروە نادات. بەڵکو ئەو لە کۆبوونەوەی سێهەمی پەرلەماندا دەیخاتە بەردەست بۆ ئەوەی هەڵبسەنگێندێت. بەڵام بۆ ئەوەی پەرلەمان ئەم بابەتە بخاتە بەر هەڵسەنگاندن پێویستی بەدەنگی یەک لەسەر ١٠ یی ئەندام پەرلەمانەکان لەسەر ئەم بێمتمانەیی هەیە، واتە لە ئەمڕۆدا ٣٥ ئەندام پەرلەمان دەبێت بێمتمانەی خۆیان دژی سەرۆک پەرلەمانی سوید ڕابگەیەنن بۆ ئەوەی هەڵبسەنگێندرێ.

هاوکات بۆ ئەوەی ئەم حکومەت هەڵبوەشێنرێتەوە لە کاتی دەنگداندا دەبێت ١٧٥ ئەندام پەرلەمانی سوید  بێمتمانەی خۆیان بەرامبەر سەرۆک  وەزیرانی سوید بۆ سەرۆک پەرلەمان ڕابگەیەنن.    پاشان سەرۆک پەرلەمانی دەبێت بریاری یەکلا کەروە بدات کە سەرۆک وەزیران دەبێت دەست لەکار بکێشیتەوە.  لەماوەی یەک هەفتەدا پەرلەمان دەبێت هەڵبژاردنێکی ئاوارتە ڕابگەیەنێت. ئەگەر ئەو هەڵبژارنە ئاوارتە ڕانەگەیەندرێت لەماوەی یەک هەفتەدا ئەم کارە دەچێتە چوارچێوەی ڕێفۆرمەکانی حکومەتی سویدەووە. 

پاتی دیموکراتەکانی سوید لەپاش ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی ئاوارتەو ڕێکەوتننامەی نێوانی هاوپەیمانی ڕاستەکان کە بە ڕێکەوتنامەی دێسەمبەر واتە ڕێکەوتننامەی مانگی ١٢ نێوان هاوپەیمانی ڕاستەکان و حکومەتی سوروسەوزەکان هاتە جێبەجێکردن، کە لە ڕوانگەی ئەو ڕێکەوتننامەیەو حکومەت بەردەوام دەبێت و هەڵبژاردنی ئاوارتە نایەتە جێبەجێکردن.

جێگەی ئاماژەیە کە هەتاوەکو ئێستا پێنج جار لە مێژووی سویدا بێمتمانەی بەرامبەر حکومەتەکانی سوید ڕاگەیەندراوە. بەتایبەت ساڵی ١٩٨١ بۆ یەکەم جار حکومەتی سویدەوە لەم ڕیگەیەوە دەستی لە کار کێشایەوە و ساڵی ١٩٨٨ وەزیری دادی سوید هەر لەم ڕێگەیەوە ناچارکرا دەست لەکار بكێشێتەوە.

هەریەک لە پارتەکانی دیکە زیاتر ڕەخنەیان لە حکومەت لە ڕوانگەی ئەو پرسانەی کە خۆیان زیاتر هەڵیدەسەنگێنێن دەگرت.

  پارت چەپ ڕخنەی لەحکومەت گرت سەبارەت بە دانەمەزراندنەی کارمەندان و کۆمپانیاکانی بەکرێدانی کرێکای یان کارمەند.

هەروەها پارتی مەسیحیە دیموکراتەکان رەخنەیان لە هەڵوێستی حکومەت گرت سەبارەت بە سیاسەتیی گۆچ و هاوگنجی کە دەبێت چاکسازی تێدا ئەنجامبدرێت بۆ ئەوە ئیدی هاوڵاتیان دەنگ بە پارتی دیموکارتەکانی سوید نەندەن.  

پارتی ناوەڕاست داوای روونکردنەوەی لە سەرۆک وەزیرانکرد کە کەی حکومەت یاسای کەمکردنەوەی خەرجی یان مزی سەر  خاوەنکارەکان جێبەچی دەکات.

و پارتی ژینگە ڕەخنەی توندی ئاراستەی سەرۆکی نوێی پارتی مۆدێرات ئانا شینبێری باترا گرت سەبارەت بەهەژاری منداڵ کە لەسویدا بەڕیژەیەکی بەرچاو بە پێی ئەوان زیادیکردووە و پارتی مۆدێرات نەیهێشتووە کۆمەکی بەخێوکردنی منداڵان و و دایکانێک کە بەتانها دەژین زیاد بکات.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".