Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بودجەی نەخۆشەوانیی شێرپەنجەی پارێزگای ستۆکهۆڵم بەش ناکات

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 14 januari 2015 kl 13.17
بودجەی نەخۆشەوانیی شێرپەنجە زۆر بکەن
(7:21 min)
wêne: Simon Björling + Nasser Sina
wêne: Simon Björling + Nasser Sina

پسپۆڕانی شێرپەنجەناس دەڵێن: بودجەی تەرخاندراو بە نەخۆشەوانیی شێرپەنجە لە پارێزگای ستۆکهۆڵم زۆر کەمە و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاستی دەرمان و چاوەدێری لەم نەخۆشانە دابەزێ و ژیانیان بخاتە مەترسییەوە. 

بودجەی تەرخاندراو بە نەخۆشەوانیی شێرپەنجە لە پارێزگای ستۆکهۆڵم زۆر کەمە و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاستی دەرمان و چاوەدێری لەم نەخۆشانە دابەزێ و ژیانیان بخاتە مەترسییەوە. ئەم بابەتە ١٤خوێندکاری پسپۆڕی بواری شێرپەنجەناسیی نیگەران کردووە و لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت لە داهاتووی پڕمەترسیی ئەم نەخۆشانە و بنەماڵەکەیان دەدوێن، بێت و فکرێکیخێرای لێنەکرێتەوە.

ئەوان دەڵێن سیاسەتوانانی ئەنجومەنی پارێزگا دەبێ بە خەڵک بڵێن و دان بەوەدا بێنن کە ئێمە چیدی لە نەخۆشەوانیی شێرپەنجەدا کە بە پارەی زەریبە ـ ماڵیات ـ ی خەڵک دەکرێ لە ئاستی بەرزی جیهانیدا نین.

شێرپەنجەناسان دەنووسن: حەشیمەتی ستۆکهۆڵم هەموو ساڵێ بەڕێژەی ٣٥ هەزار کەس زێدە دەبێ. لە هەمان ئاراستەدا خەڵکیش پیر دەبێ و پێویستی بە دەرمان و نەخۆشەوانیش زیاتر دەبێ. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە گوێن ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی تازەتووشبوان بە نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک لە پارێزگادا لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٢دا، نزیکەی ٢٥٠ کەس زیاتر بووە و گەیشتۆتە ١٧٢٣ کەس. تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات ١٦٠ کەس زیاد بووە و گەیشتۆتە ١٧٦٠ کەس. شێرپەنجەی سیپەلکیش ٦١ کەس زیاتر بووە و گەیشتۆتە ٧٦٢ کەس.

شێرپەنجەش نەخۆشییەکی مەترسیدارە لە سەر ژیانی تووشبووەکە و پێویست بە دەرمان و لێنێڕین و نەخۆشەوانیی چڕوپڕ دەکات، وەک نەشتەرگەری، تیشکدەرمانی، کیمیادەرمانی و دەرووندەرمانیی نوێ. پسپۆڕان دەڵێن زێدەبوونی نەخۆشان بووەتە هۆی ئەوەی دەرمانکارییەکان خێراتر و چڕتڕیش ببنەوە.

پسپۆڕان دەنووسن: ئێمە کە لە پارێزگای ستۆکهۆڵم لەسەر نەخۆشیی شێرپەنجە کار دەکەین لەم هەفتانەی دواییدا ئاگادارکراینەوە کە ئەم خەرجە زۆرەی دەرمان و بودجەی تەرخانکراو هیچ هاوسەنگییەکیان پێکەوە هەیە. واتا خەرجەکە زۆرە و بودجەش کەمە. ئەوەندەی کلینیکی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا دەگرێتەوە بودجەی ساڵی ٢٠١٤کەی،نزیکەی ٦١ میلیۆن کرۆنی کەمی هێناوە. هۆیەکەشی ئەوە بووە کە ئێمە زیاتر لەو ڕادەیەی پارێزگا داوای کردبوو، خزمەتمان پێشکەش بە نەخۆشان کردووە. واتا تێچووی چاوپێکەوتن بە نەخۆشان، هەروەها لێکۆڵینەوە و دەرمانیان، لەو ئەندازەیەی بودجەی بۆ تەرخانکرابوو زێدەتر بوو.

ئەو کەمیی بودجەیە وای کردووە کە سیاسەتێکی دەستپیوەگرتن لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکادا بەڕێوەبچێ و گەلێ کارمەند، نەخۆشەوان، پەرستار و دوکتۆریش وەک پێشوو لەسەرئەم کارە نەمێنن، یا تەنانەت لە نەخۆشخانەکەدا بۆ شوێنی دیکە جێگۆڕکێیان پێبکرێ.

پسپۆڕانی شێرپەنجەناس ڕایانگەیاندووە کە بەم هۆیانەی باسکران ئەوا چیدی ناتوانن وەک پێشوو خزمەتی دەرمانی پێشکەش بە نەخۆشانی شێرپەنجە بکەن، هەرچەند مافی خۆیانە کە وەریگرن. ئەوان دەڵێن بودجەی پێویست بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی نەخۆشەوانی و دەرمان بە نەخۆشانی شێرپەنجە دەبێ لەگەڵ ڕێژەی حەشیمەتی پارێزگا و زێدەبوونی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە هاوئاهەنگ بکرێ، نەک ئەوەی وەک ستاندارد تەنیا دوو لەسەد زیاد بکرێ.  

پسپۆڕان هیوادارن کە سیاسەتوانانی پارێزگا بۆ باسکردن لەسەر ئەم گرفتە دڵئاوەڵا بن و ئەمەش بۆ خەڵکەکە ڕوون بکەنەوە کە ئەوا ئێمە چیدی لە نەخۆشەوانیی شێرپەنجەدا کە بە پارەی زەریبە ـ ماڵیات ـ ی خەڵک دەکرێ لە ئاستی بەرزی جیهانیدا نەماوین.

  لەم بارەوە بیر و ڕای دوکتۆر ئالان فتووحی لێکۆڵەری بەشی دەرمانناسیی نەخۆشیی شێرپەنجەی نەخۆشخانەی کارۆلینسکا و ئەندامی لێژنەی پسپۆڕانی دەرمانیی نەخۆشیی شێرپەنجەی پارێزگای ستۆکهۆڵم بۆ کڕینی دەرمانی نوێی ئەم نەخۆشییەم پرسی. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".